ئەم توێژینەوە ئەكادیمییە، لە بنەڕەتدا نامەیەكی ماستەر یەكە بە ناوی “شیعری شین‌گێڕی لای شاعیرانی ژنی قۆناغی یەكەمی قاجار (١٧٩٥-١٨٤٧): مەستورەی كوردستانی وەك نموونە”، كە لەژێر سەرپەرشتی مەدام ئێڤ فۆیبوا، بە زمانی فڕەنسی بۆ وەرگرتنی پلەی مێتریز “maîtrise”، لە ساڵی ٢٠١٣دا پێشكەشی بەشی لێكۆڵینەوە ئێرانییەكانی زانكۆی سۆربۆنی نوێ (Paris III) كراوە و بە پلەی نایاب وەرگیراوە. هەروەها بە یەكەمین توێژینەوە دادەنرێت، كە تا ئەوكاتە بە زمانی فڕەنسی لەبارەی مەستورەوە ئەنجام درابێت. لە توێژینەوەكەدا هه‌وڵمان داوه به میتۆدێكی وه‌سفی ـ شیكاری، له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یی و ئارشیفییهوه زانیارییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.
لێكۆڵینەوەكە، جگه له پێشه‌كییەك، له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت، كه ئەویش به سه‌ر دوو پاژی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش بووە. له پاژی یه‌كه‌می به‌شی یه‌كه‌مدا، كه زیاتر وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كه، هه‌وڵ دراوه پێناسه و شیكاری چه‌مكه سه‌ره‌كییه پێویستەكانی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا بكرێت. له پاژی دووه‌میشدا، باس له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ژنان له قۆناغی یەكەمی قاجار، شێوازناسی شیعری ئه‌م ده‌وره‌یه، پێگه و تایبهتمهندییەكانی شیعری ژنان و شیننامەی ژنانی قۆناغەكە كراوه. له پاژی یه‌كه‌می به‌شی دووه‌میشدا سه‌رنج و تێبینیمان له‌باره‌ی شیعرە شینگێڕییە فارسی و كوردییه‌كانی مه‌ستوره‌وه تۆمار كردووه، كه بۆ چوار كه‌سی خێزانه‌كه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه. هه‌رچی پاژی دووه‌می به‌شی دووه‌میشه، تایبه‌تمان كردووه به هێنانەوەی چه‌ند نموونه‌یه‌كی شینگێڕییەكانی مه‌ستوره. له كۆتاییشدا ئه‌نجامی توێژینهوهكهوهمان خستووه‌ته ڕوو و هه‌وڵی ساغكردنه‌وه و پاسادانی گریمانه‌ی باسه‌كه‌مان داوه.
لەبارەی بیبلیۆگرافیای توێژینهوهكهمشمانەوە، بێگومان به هۆكاری ده‌ستنه‌كه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه كێشه‌مان هه‌بووه، به تایبه‌تی ده‌ستخستنی هه‌موو ده‌ستنووسه‌كانی شیعری ژنانی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه كارێكی ئاسان نییه، چونكه هه‌ندێكیان یان به ته‌واوی له‌ناو چوون، یان له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تردا به كورتی ناویان هاتووه، یاخود هیچ نموونه‌یه‌كی شیعری‌یان تۆمار نه‌كراوه.
دەتوانن لە سەرەوە ئەم کتێبە دابگرن