زمانی فەرمی

 

گوڵی من، جیهانێکی گواوییە

کاسە ڕۆژگەلی، شارمان خوێناوییە

هەمیشە دەتگوت دەگا ڕۆژی من

باخچە و دەر و دەشت، گشت دڕکاوییە

 

لە خەونمدا هاژەت دەهات

لە باخمدا جریوەت دەهات

ناو بە ناو، ئێوارە با یا بەیان

لە شارمدا سەمات دەهات.

 

وەک پەپوولە دەدوا، سریوەی دەهات

یا پەری بوو دەفڕی و  بۆنی دەهات

لە ناو کۆڵان،  لە سەر شەقام

لە خەونمدا پێدەکەنی و بە تاو دەهات

 

دەیڕوانی بۆ مەلان، شەقەی باڵیان دەهات

دەگریان نیگەران، فرمێسک لە چاویان دەهات

تەیر بوون، سۆنە یا مراوی، گەردنیان بەرز

باڵیان سوور، لە خەونمدا خوێنیان دەهات_

 

_خوێن دەچوو، شەوە دەیبردەوە

سەرما بوو، بۆران، بەفر تێی کردەوە

باڕن بوو، بوولەرزە یا دەجاڵ!

 خوێن مەیبوو، شار چۆڵ، بەفر لێی کردەوە

 

دیار بوو نوورێ، لەو سەری شار

لێڵ، دوور، ناڕوون چرای شار

ڕۆنیشتبوو لەوێ ڕۆژی گەشی من

مات و چاوەڕوان لە قەراغ شار_

 

_شار تێی هەڵدرابوو، بە باتووم بە شەق

دمیان شکاندبوو، هەر بە نووکە شەق

ئاسمان و داری لە زیندان دابوون

تەنیا زمانی فەرمی، شەق بوو شەق!

photo_٢٠٢١-٠١-٠٩_٢٢-٥٤-١٩

سەرنجێک بنوسن