ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری
پەڕاوی یەکەمی ژنەفتن

پەڕاوی ژنەفتن یەکێکە لە بڵاوکراوە ئەلیکترۆنییەکانی ماڵپەری ژنەفتن؛ کە هەر ژمارەیەک تایبەتە بە چەمک و زاراوەیەکی (هزری، کولتووری، ئەدەبی، هونەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد)؛ یان دیاردەیەکی (هزری، کولتووری و ڕۆشنبیری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد). بابەتەکانیش لە هەموو شێوازەکان لە خۆ دەگرێت، واتە؛ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و تێۆری، تێڕامان و تیۆری فەلەسەفی، وتاری ڕەخنەیی ڕۆژنامەوانی، چاوپێکەتن و ڕاپۆرت، وەرگێڕان و فۆتۆ… هتد.

پەڕاوی یەکەم واتە ئەم پەڕاوەی بەردەستتان؛ تایبەتە بە (ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری) کە یانزە وتاری نووسەر و ڕەخنەگر و هونەرمەندی کوردە لە وەڵامی پرسیارێکی ماڵپەڕی (ژنەفتن)دا نووسیویانە. کە بریتین:

(لە “ڕەخنەگر کێیە”وە بۆ “ڕەخنە چییە”؛ کاروان عومەر کاکەسوور)

(ڕەخنە، خوێندەوە، تیۆر، سمکۆ محەمەد)

(ڕەخنەی ئەدەبی: چەند تێڕامانی خێرا؛ هاشم ئەحمەدزادە)

(ڕەخنەی داهێنەر، ڕەخنەی خەسێنەر؛ محەمەد موەفەقی)

(داهێنانی تێکست لە پانتایی ڕۆشنبیریی کوردیدا؛ هەرێم عوسمان)

(لەبارەی ڕەخنەی ئەدەبییەوە؛ محەمەد تاتانی)

(زانستی ڕەخنە؛ بەختیار عەلی)

(تیۆری خوێندنەوە و ئێستاتیکای وەرگر؛ دلێر محەمەد)

(بەسەرکردنەوەیەکی خێرای مێژووی شێوەکاری لە کوردستان؛ لەنێوان ڕەخنە و هونەری شێوەکاریدا: زامۆئا داراغا)

(پیاچوونەوە بە پرسیاری ئامادەبوون لە ڕەخنەی شانۆییدا؛ نیهاد جامی)

(ڕەخنە لە کوێی موزیکی کوردیدایە؟ توانا حەمە)

پەڕاوی دووەمی ژنەفتن تایبەتە بە (شوێنەوار) و بە هەوڵ و سەرپەرشتی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (سارا سەردار)ە. لێرەوە ڕایدەگەیەنین هەر نووسەرێک لە پەیوەند بە (شوێنەوار)ەوە دەیەوێت بە بابەتێک بەشداری لەم پەڕاوەدا بکات؛ دەتوانێ بابەتەکەی بنێرێ بۆ یەکێ کە ئیمەیلەکانی ژنەفتن (jineftin@jineftin.krd)، (jineftin@gmail.com)، یان ئیمەیلی سەرپەشتیاری پەڕاوەکە (sara85asar@gmail.com)

ماوەی وەرگرتنی بابەت بۆ ئەم پەڕاوە تا ١٥ی مارسە.

پەڕاوی یەکەم (ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری) لەسەرەوە دابگرە.