شوێنەوار
پەڕاوی دووەمی ژنەفتن

پەڕاوی ژنەفتن یەکێکە لە بڵاوکراوە ئەلیکترۆنییەکانی ماڵپەری ژنەفتن؛ کە هەر ژمارەیەک تایبەتە بە چەمک و زاراوەیەکی (هزری، کولتووری، ئەدەبی، هونەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد)؛ یان دیاردەیەکی (هزری، کولتووری و ڕۆشنبیری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد). بابەتەکانیش لە هەموو شێوازەکان لە خۆ دەگرێت، واتە؛ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و تێۆری، تێڕامان و تێزی فەلەسەفی، وتاری ڕەخنەیی ڕۆژنامەوانی، چاوپێکەتن و ڕاپۆرت، وەرگێڕان و فۆتۆ… هتد.

  پەڕاوی دووەم؛ تایبەتە بە (شوێنەوار؛ شوێنەوارەکانی کوردستان) کە بە سەرپەرشتی و ئامادەکردنی هاوکارمان نووسەر و ڕۆژنامەنووس (سارا سەردار حەمە) بە کۆمەڵێ بابەت لە لایەن خودی سارا سەردار و نووسەر و هونەرمەندی دیکە ئامادەکراوە. بابەتەکان بریتین:

(شوێنەوارەکانی پێکهاتە ئایینییەکان لە کوردستان؛ ئایینی زەردەشتی، ئایینی جوو، ئایینی مەسیحی، ئایینی ئێزدی، ئایینی یارسان. نووسین و بەدواداچوونی: سارا سەردار)

(مرۆڤی کورد لە ئەشکەوتەکانەوە بەرەو شار؛ نووسین و بەدواداچوونی: سارا سەردار)

(شوێنەوار و هونەر؛ ئیستاتیکای ژیان؛ نووسینی: حەمە هاشم)

(ئەو پیاوەی لە باکووری کوردستانەوە هات ”چەند پەیڤێک سەبارەت بە ژیان و بەرهەمی مامۆستا عەبدولڕەقیب یووسف”؛ نووسینی: بەختیار حەمەسوور)

(سەرنجێكی خێرا لەبارەی دەستنووسی كوردی و

هونەری كتێب لە كوردستاندا؛ نووسینی: دڵشاد هیوا)

(شوێنەوارە جیهانییەکانی کوردستان؛ ئامادەکردنی: سارا سەردار)

(قەیسەری کۆنی کفری بەرەو لەناوچوونی یەکجارەکی؛ ئامادەکردنی: لەیلا ئەحمەد)

(هەروەها بە کۆمەڵێ فۆتۆ و تابلۆی شێوەکاری ڕازێنراوەتەوە، فۆتۆکان: سارا سەردار، شڤان هەرکی، تابلۆکان؛ هونەرمەندی شێوەکار؛ حەمە هاشم)

  لەلایەن (گەیلان عەبدوڵا) بەڕێوەبەری هونەری “ژنەفتن”ەوە دیزاین کراوە.

پەڕاوی دووەمی ژنەفتن لە سەرەوە بە فایلی pdf دابگرن.