لەبارەی شیعرەوە

لە ئەڵمانییەوە: فرسەت ڕۆژبەیانی

شیعر نانووسرێنه‌وه‌

شيعر ڕووده‌دات

*

که ‌شیعر هه‌بوو

هێشتا شاعیران نه‌بوون

*

شیعر وه‌ک شوختی سه‌ر جامی

په‌نجه‌ره‌یه‌

*

شیعر وه‌ک سه‌ماده‌

بۆیه‌ نابێت هه‌رگیز بسووتێنرێت

*

شیعر

بیستوچوار کاتژمێر

کراوه‌یه‌

ته‌نانه‌ت هیرمسیه‌کانیشی

*

شیعری بیانی

ڤیزای ناوێ

وه‌رگێڕێکی چاکی به‌سه‌

*

نابێت وابکه‌ی که‌س به ‌زۆر شیعر بخوێنێته‌وه‌

ناشبێ که‌سیش به‌ زۆر ‌بینووسێته‌وه

*

شاعیر به‌رپرس نییه‌ له‌و تێکسته‌که‌ی که‌ ده‌ینووسێت

*

شیعره‌کان شیعر ناخوێننه‌وه‌

*

ده‌کرێت شیعر به ‌شیعری تر بگۆڕدرێته‌وه‌

photo_٢٠٢١-٠٢-٢١_٠٩-٥٢-٠٢

سەرنجێک بنوسن