شیعر نانووسرێنه‌وه
شيعر ڕووده‌دات
*
که شیعر هه‌بوو
هێشتا شاعیران نه‌بوون
*
شیعر وه‌ک شوختی سه‌ر جامی
په‌نجه‌ره‌یه
*
شیعر وه‌ک سه‌ماده
بۆیه نابێت هه‌رگیز بسووتێنرێت
*
شیعر
بیستوچوار کاتژمێر
کراوه‌یه
ته‌نانه‌ت هیرمسیهکانیشی
*
شیعری بیانی
ڤیزای ناوێ
وه‌رگێڕێکی چاکی به‌سه
*
نابێت وابکه‌ی که‌س به زۆر شیعر بخوێنێته‌وه
ناشبێ که‌سیش به زۆر بینووسێته‌وه
*
شاعیر به‌رپرس نییه له‌و تێکسته‌که‌ی که ده‌ینووسێت
*
شیعره‌کان شیعر ناخوێننه‌وه
*
ده‌کرێت شیعر به شیعری تر بگۆڕدرێته‌وه