ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

لەبارەی شیعرەوە

نووسەر میشائێل ئاوگەستین
وەرگێر لە ئەڵمانییەوە: فرسەت ڕۆژبەیانی

شیعر نانووسرێنه‌وه‌

شيعر ڕووده‌دات

*

که ‌شیعر هه‌بوو

هێشتا شاعیران نه‌بوون

*

شیعر وه‌ک شوختی سه‌ر جامی

په‌نجه‌ره‌یه‌

*

شیعر وه‌ک سه‌ماده‌

بۆیه‌ نابێت هه‌رگیز بسووتێنرێت

*

شیعر

بیستوچوار کاتژمێر

کراوه‌یه‌

ته‌نانه‌ت هیرمسیه‌کانیشی

*

شیعری بیانی

ڤیزای ناوێ

وه‌رگێڕێکی چاکی به‌سه‌

*

نابێت وابکه‌ی که‌س به ‌زۆر شیعر بخوێنێته‌وه‌

ناشبێ که‌سیش به‌ زۆر ‌بینووسێته‌وه

*

شاعیر به‌رپرس نییه‌ له‌و تێکسته‌که‌ی که‌ ده‌ینووسێت

*

شیعره‌کان شیعر ناخوێننه‌وه‌

*

ده‌کرێت شیعر به ‌شیعری تر بگۆڕدرێته‌وه‌

blank
دەربارەی نووسەر
میشائێل ئاوگەستین

میشائیل ئۆگه‌ستین -ساڵی ١٩٥٣ له‌ شاری لوبیک/ ئه‌ڵمانیا له‌دایک بووه‌. -نووسه‌ر و جورنالیسته‌. -هه‌روه‌ها زۆر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و شیعری هه‌یه‌. -له‌ زۆر وڵات و ده‌زگا و زانکۆ خه‌ڵات کراوه‌.

هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە