ئێمە دوو شەوین
شەوی لەدایکبوون
شەوی مردن
شەو لاقی درێژ دەکا و
قۆڵی ڕاستی دەکاتە سەرین
بۆ سەری
بۆ سەرم
سەرم، سەری
چاوەڕێی خەوێکی نەبڕاوین
شەو و من لە شەوێکی پڕ لۆچی
وەک کراسەکەی دایکم
وەک تابلۆکانی (پییەر سوولاژ)
لۆچی ڕۆژەکان دەژمێرین
گرێیە شلەکانی ژیان توند دەکەینەوە.
من و شەو
دوو شەوین
شەوی لەدایکبوون شەوی مردن.
تێنینی: ئەم شیعرە پێشتر بە فەڕەنسی نووسراوە، دوای وەرگێرانی، کۆی ستراکتۆری تێکستەکەم گۆڕی. ئێستا لە دوو تێکستی جیاواز دەچن.
