بووکەڵەی سووپەرمان

جامخانە بە تۆپێکی فووتبۆڵ زرمەی لێ ھەستا،

بووکەڵەیەکی سووپەرمان دەرپەڕی.


بەسەر کێڵگەیەکی وشکدا دەفڕێت

ھەور دەگوشێت، برووسکەیەکی فڕێ دەدات و

ھیچ نابارێت.

لە خوارەوە، جووتیارێک کەوتووە.


زیندانێکی نھێنی دەدۆزێتەوە،

گوریس ھەڵدەدات

زیندانییەکان دەیکەن بە جۆلانە.


لە قاوەخانەکان…

بە ڕەحەتی قاوە دەڕژێننە دەمی پێکەنینەوە،

نەوەك بخەوێت:

دەیخواتەوە و ھێڵنج دەدات

سووپەرمان، پەتۆیەکی پێدا دەدات.


لەناو جامخانە شکاوەکە دەنیشێتەوە،

پارچەشووشەیەك ھەڵدەگرێ قۆڵی ھەڵدەکات، دەماری نییە.

photo_٢٠٢٠-١٠-١٧_٢٠-٣٦-٠٠-2

سەرنجێک بنوسن