چەند پـاژێکى گشـتى لە ڕەهەندە ئۆنتۆلۆژییەکانى میدیا

پوختە

ئەم وتارە هەوڵدەدات کە دەلالەت و ئاماژە کۆنکرێت و بەرهەستەکانی “میدیا”(media)  لە چەند قۆناغێکی بوون و ئافراندنی مرۆڤدا بگێڕێتەوە، بۆیە پنت و جەمسەری گێڕانەوەکەی لە “سیفری ڤەداهاتن” لە کتێبی پیرۆزی تەوراتەوە دەست پێدەکات و بە تیشکخستنە سەر گێڕانەوەگەلی جۆراوجۆری مێژوویی و میتافیزیکی لە چەشنەکانی پێوەندی نێوان مرۆڤ و بوون و ئەو خاڵە ناوکۆ و نێونجييەی کە ڕایەڵی هاوپێوەندی سازاندووە و پەرژانە سەر سەردەمى تێپەڕین بە ناو پێوەندی و هاوکێشەی میدیاییانە لە ئاسمانەوە بۆ زەمین و لە زەمینیشەوە دیسان بەرەو ئاسمان (لە ڕێگەی شەپۆلی ڕادیۆ و تی ڤی و سەتەلایتەوە) هەوڵدەدات مانا و واتایەکی دیکە و جیاواز لە چاو ئەوەی کە هەنووکە لە زمانی گوتار و ئاخافتنی زارەکی و میدیایی! و گشتیدا دەکار دەکرێ، بخاتە ڕوو. میدیا لێرە و لەم ڕووەی گێڕانەوەکەوە “نێونج” و “ناکۆ” و “نێونجڤان”ێک بووە کە لە زۆر شوێندا بکەر و چالاک بووە و لە شوێنان و قۆناغانێکی بوونی مرۆییش بەرکار و ئامراز بووە و بە نموونە هێناوەی گێڕانەوەیەکی میتۆلۆژیکاڵ- مێژوویی بابەتی بەرباس پشت ئەستوور دەکەم بە چەند فاکت و نموونەیەکی ناباو و دژەباو! لە ڕاستیشدا یەکێک لە زه‌قترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ لێره‌دا گێڕدراوه‌ته‌وه‌ پێوەندی نێوان “میدیا”، “مەودا”، بابەتی قودسی و مرۆڤ لە پێگەی بوونەوەردایە و هاوکێشەی “میدیا”، پیرۆزایی(قودسی) و بوونی ئازاد، باسی زۆری لەسەر کراوە. شایانی باسە ئەم وتارە لە سۆنگەی نیگای واڵتەر بنیامین و ئەو گۆشەنیگایەی ئەو بۆ “پیرۆزیی” و ئەفسوون(Aura) و پیرۆزاندن و شەبەنگی قودسی هەیەتی، نووسراوە.

لەسەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) ئەم کتێبە بە فایلی pdf دابگرن.