تارماییه‌كانی دیجیتاڵ
نامه لای كافكا ئامرازێك بوو بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نامرۆیی. به بۆچوونی ئه‌و، نامه سه‌رچاوه‌یه‌كی ترسناكی كاولكردنی ڕۆح بوو. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئه‌و له یه‌كێك له نامه‌كانی به میلینای ده‌ڵێت: “ئه‌و ئایدیایه‌ی كه نامه‌كان ده‌توانن ئامرازی دروستكردنی په‌یوه‌ندی بن، له كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ئێمه ده‌توانین بیر له كه‌سێكی دوور بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین له كه‌سێكی نزیك تێ بگه‌ین: ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له ڕێگای هێزی مرۆییه‌وه تێده‌په‌ڕێت. نووسینی نامه به واتای خۆڕووتكردنه‌وه دێت له به‌رانبه‌ر تارماییه‌كان؛ ئه‌وان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م چركه‌ساته‌ن. ئه‌و ماچانه‌ی ده‌نووسرێن ناگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، تارماییه‌كان هه‌ر له ڕێگاوه نۆشی ده‌كه‌ن. به یارمه‌تی ئه‌م خۆراكه زۆره‌یه كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی هه‌ڵده‌كشێن. مرۆڤایه‌تی هه‌ست به‌مه ده‌كات و دژ به‌م مه‌ترسییه ده‌جه‌نگێت. مرۆڤایه‌تی هه‌وڵیداوه تا ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌كرێت تارمایی نێوان مرۆڤه‌كان له ناو ببات، هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی سرووشتی له نێوانیان دروست بكات و به داهێنانی ڕێگه‌ی ئاسن، ئۆتۆمبێل، فڕۆكه ئارامی ڕۆح مسۆگه‌ر بكات. به‌ڵام ئه‌م شتانه چیتر سوودی نه‌ماوه (ئه‌م داهێنانه له‌ناكاو شكستێكی گه‌وره‌یان هێناوه). دوژمن زۆر هێورتره، زۆر به‌هێزتره. پاش پۆسته، تێلگرافیان داهێنا، ته‌له‌فوونیان داهێنا، تێلگرافی بێ ته‌لیان داهێنا[1]“. پاش خستنه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه، كافكا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی: ” تارماییه‌كان له برسانا نامرن، به‌ڵام ئێمه له‌ناو ده‌چین[2]“.
هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌وه‌وه، تارماییه‌كانی كافكا، ئه‌نته‌رنێت، سمارتافۆن و ئیمێل، تویته‌ر، فه‌یسبووك و چاویلهكهكانی گوگڵیان خولقاند. جیله نوێیه‌كانی تارمایی، تارماییه دیجیتاڵییه‌كان، به هەمان شێوه كافكا وتبووی، هه‌ڵپه‌یان زیاتر بووه، بێ شه‌رمییان زیاتر بووه و زۆر شڵه‌ژاوتر بوونه. ئایا میدیای دیجیتاڵی “هێزی مرۆییان” تێنه‌په‌ڕاندووه؟ ئایا میدیا دیجیتاڵییه‌كان نه‌بووته هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر و كۆنترۆڵنهكراوی تارماییه‌كان؟ ئایا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز نه‌بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئیتر چۆن بیر له كه‌سێكی دوور بكه‌ینه‌وه و چۆن خۆمان له كه‌سێكی نزیك، نزیك بخه‌ینه‌وه؟
ئه‌نته‌رنێتیی شته‌كان نه‌بووه‌ته هۆكاری نمایشكردنی تارماییه نوێیه‌كان. شتی بێده‌نگ، دێته گۆ و قسه ده‌كات. په‌یوه‌ندی ئۆتۆماتیكی نێوان شته‌كان، كه بێ هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێكی مرۆڤ ڕووده‌دات، به ئه‌گه‌ری زۆر خواردنێكی نوێش بۆ تارماییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌نته‌رنێت وایكردووه ئه‌م جیهانه پتر باڵی تارمایی به سه‌ردا بكشێت، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ست ده‌كرێت ده‌ستێكی نه‌بینراو به‌سه‌ر جیهاندا حوكم ده‌كات. ڕه‌نگه رۆژێك تارماییه دیجیتاڵییه‌كان وا بكه‌ن هه‌موو ئه‌م شتانه له كۆنترۆڵی ئێمه ده‌ربچن. چیرۆكی “The Machine Stops“ـی فۆرستێر[3]، پێشبینی ئه‌م كاره‌ساته‌ی كردووه. گه‌وه هه‌وره تهماشاكهرهكان جیهان كاول ده‌كه‌ن. ده‌توانین مێژووی په‌یوه‌ندی وه‌ك مێژووی ڕووناككه‌ره‌وه‌یه‌كی خێرای گه‌شه‌كردنی چاخی به‌ردین وه‌سف بكه‌ین. میدیای بینگه‌یی، زانیارییه‌كانی به خێرایی تیشك ده‌نێرێت، كه به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو كۆتایی به چاخی به‌ردینی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌هێنێت. ته‌نیا سلیكۆم به‌رده چه‌خماخ به بیر ده‌هێنێته‌وه. به‌رد زۆرجار یه‌كێك له پرسه‌كان بووه لای هایدێگه‌ر، بۆ ئه‌و به‌رد نموونه‌یه‌كی ناوازه‌یه له‌و “شته ساده‌یه”ی كه له تێگه‌یشتن لێی خۆی ده‌دزێته‌وه. ئه‌مه ئه‌و شته بوو كه سه‌رنجی هایدیگه‌ری له كۆرسێكی وانه‌وتنه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای كاره‌كانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا: “شتێكی ساده، به‌ردێك، كه هیچ ڕووناكییه‌كی لێوه ده‌رناچێت[4]“.
له ئه‌مڕۆدا ، شته‌كان به‌ره‌به‌ره گرنگی خۆیان له ده‌ست داوه. شته‌كان خۆیان خستووه‌ته ژێر ڕكێفی زانیارییه‌كان.
ده ساڵ پاش ئه‌وه له وتاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌م شێوه‌یه وه‌سفی به‌رد ده‌كات: “به‌رد قورسایی هه‌یه، ئنجا قورسایی خۆیشی ئاشكرا ده‌كات. به‌ڵام هه‌ر كه ئه‌م قورساییه ده‌گاته لای ئێمه، له هه‌مان كاتدا هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك له‌نێو خۆیدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه[5]”. به‌رد وه‌ك شت، واقعێكی ئه‌نتاگۆنیستی شه‌فافیه‌ته. به‌رد به‌شێكه له زه‌وی، په‌یوه‌سته به ڕێكخستنی زه‌وی، به‌رد نهێنی و داخران به سیمبوول ده‌كات. له ئه‌مڕۆدا ، شته‌كان به‌ره‌به‌ره گرنگی خۆیان له ده‌ست داوه. شته‌كان خۆیان خستووه‌ته ژێر ڕكێفی زانیارییه‌كان. كه ئه‌م شتانه‌ش خواردنێكی زیاتریان خستووه‌ته به‌رده‌م تارماییه‌كان: “له ڕوانگه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسییه‌وه، مه‌سه‌له‌كه شت نییه به‌ڵكو زانیارییه. جیهانی چوارده‌رومان به‌ره‌به‌ره نه‌رم، ته‌مومژاوی و شه‌به‌نگ ئامێز بووه‌ته‌وه[6]“.
نهێنی به تایبه‌ت حه‌زی له بێده‌نگییه. ئه‌مه ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه نهێنی خۆی له تارماییه‌كان جیاده‌كاته‌وه.
په‌یوه‌ندی دیجیتاڵ نه‌ك به ته‌نیا دیوێكی شه‌به‌نگ ئامێزی هه‌یه به‌ڵكو دیوێكی ڤایرۆسیشی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ك په‌تا وا بێت، بۆ ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ له ئاستی عاتیفی و هه‌ست و سۆزدا ئیش ده‌كات. ئه‌م په‌تایه فۆرمێكی په‌یوه‌ندی پۆست ــ هێرمۆنۆتیكه كه له ڕاستیدا هیچ شتێك بۆ نووسین و بیركردنه‌وه نادات به ده‌سته‌وه. ئه‌م په‌تایه پێش گریمانه‌ی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك ناهێڵێت، چونكه ئه‌مه چالاكییه‌كه زۆر ئه‌سته‌م و خێرایه له‌و كاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستدایه. زانیاری (یان ناوهڕۆك) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر لاواز و هیچیش بێت، به خێراییه‌كی زۆر سه‌یری په‌تایه‌ك یان پاندێمییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاوده‌بێته‌وه. قورسایی واتا نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌می. هیچ میدیایه‌كی تر هێزێكی په‌تائامێزی وه‌های نییه. ئنجا ده‌ستنووسی نووسینێك له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا زۆر بێ جووڵه و خاوه.
هاوشێوه‌ی به‌رد یان دیوار، نهێنی ده‌بێته به‌شێك له ڕێكخستنی زه‌وی. ناسازگاره له‌گه‌ڵ خێرایی به‌رهه‌م هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا، نهێنی خاڵێكی تری جوگرافی زانیارییه. تۆپۆلۆژیای دیجیتاڵ له فه‌زای ته‌خت و خز و كراوه پێك هاتووه. نهێنی زیاتر حه‌زی به‌و كه‌ندڕ و چاڵ و حه‌شارگه‌كانه‌یه‌تی كه له ڕێگایه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ئاڵۆز بكات. نهێنی به تایبه‌ت حه‌زی له بێده‌نگییه. ئه‌مه ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه نهێنی خۆی له تارماییه‌كان جیاده‌كاته‌وه. وه‌ك نمایشێك، شه‌به‌نگ پێویستی به‌وه‌یه ببینرێت. ئه‌مه ئه‌و ژاوه‌ژاوه ڕوون ده‌كاته‌وه كه تارماییه‌كان دروست ده‌كه‌ن. ئه‌و بای دیجیتاڵه‌ی كه له لای ماڵی ئێمه‌وه هه‌ڵده‌كات شه‌به‌نگه: “به‌هه‌ر حاڵ، با، بۆ كۆچه‌رییه‌كان وه‌ك زه‌وییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی جێگیریان هه‌یه. چه‌ند شتێكی تارمایی ئاسا هه‌یه. ئه‌زموونی با، ئه‌م تارماییه جڵه‌ونه‌كراوه كه كۆچه‌رییه‌كان ملكه‌چانه به‌ره‌و پێشه‌وه پاڵ پێوه ده‌نێت، ئێمه وا فێرین ك ئه‌م شته به شێوه‌ی حیسابات و لێكدانه‌وه‌ی كۆمپیۆته‌ری لێك بده‌ینه‌وه[7]”.
بازاڕه داراییه‌كانی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك دێوزمه به‌رهه‌م ده‌هێنن كه به‌و ئاڵۆزییه زۆره‌یان، له هه‌موو شوێنێكدا زیانیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵیان بكه‌ین.
ئاڵۆزییه زۆره‌كانیان وایانكردووه شته دیجیتاڵییه‌كان تارمایی ئاسا و كۆنترۆڵنه‌كراو بن. به‌ڵام ئاڵۆزی، تایبه‌تمه‌ندی نهێنی نییه. ئه‌م كۆمه‌ڵگای شه‌فافه‌ی ئێمه دیوی نه‌رێنی هه‌یه. به واتایه‌كی تر، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دیارده‌یه‌كی ڕووكه‌شه. له ژێر ئه‌م توێژاڵه ته‌نكه، كۆمه‌ڵێك فه‌زای شه‌به‌نگ ئامێز ده‌كرێنه‌وه كه خۆیان له ئیمپراتۆری شه‌فافیه‌ت ده‌دزنه‌وه. بۆ نموونه [8]dark pool پلاتفۆرمێكی مامه‌ڵه‌كردنی شاراوه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی دارایی. ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی داراییدا به بازرگانی به فرێكانسی به‌رز ناو ده‌برێت، دواجار سیسته‌مێكی ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ تارماییه‌كان و له‌نێوان تارماییه‌كاندا. ئه‌مانه ئه‌و ئۆلگریتم[9] و ماشێنانه‌ن كه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا په‌یوه‌ندی دروست و له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌جه‌نگن. ئه‌م فۆرمه تارماییانه‌ی بازرگانی و په‌یوه‌ندی، به هه‌مان شێوه كه كافكا وتبووی: “هێزی مرۆییان تێپه‌ڕاندووه”. ئه‌مانه ڕووداوی پێشبینی نه‌كراو شه‌به‌نگ ئامێزیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك داڕووخانێكی ئابووری. بازاڕه داراییه‌كانی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك دێوزمه به‌رهه‌م ده‌هێنن كه به‌و ئاڵۆزییه زۆره‌یان، له هه‌موو شوێنێكدا زیانیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵیان بكه‌ین. Torناوی تۆڕێكی “شاراوه‌یه” كه به یارمه‌تی ئه‌وه ده‌توانیت به شێوه‌یه‌كی ته‌واو نه‌ناسراو جێگۆڕكی بكه‌ی. ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و چاڵه قووڵه‌ی ئه‌نته‌رنێته، كه زۆنه په‌راوێزه‌كانی ده‌توانن له هه‌ر دیدێك خۆیان بدزنه‌وه. چونكه كاتێك شه‌فافیه‌ت ئیمپراتۆرییه‌كه‌ی خۆی په‌ره پێ ده‌دات، تاریكیش شوێنی خۆی داگیر ده‌كات.
پەراوێزەکان
[1]Franz Kafka, Lettres à Milena, trad. Alexandre Vialatte, Gallimard, 1956, p. 267.
[2]Ibid.
[3]E.M. Forster
[4]Heidegger, Prolegomena zur Geschichte des Zeitbegriffs, “Gesamtausgabe”, t. 20, Francfort, Klostermann, 1979, p. 412.
[5]Heidegger, Chemins qui ne mènent nulle part, op. cit., p. 50.
[6]Flusser, La Civilisation des médias, op. cit., p. 174.
[7]Ibid., p. 139.
[8]تۆڕێكی ئاڵۆگۆڕی دراوه ، كه ئیشه‌كانیان به ناشه‌فاف و له ده‌روه‌ی بۆرسه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
[9]des algorithmes
سەرچاوە:
Byung-Chul Han, DANS LA NUÉE, RÉFLEXIONS SUR LE NUMÉRIQUE, ACTES SUD, 2015.