“سه‌ما ده‌توانێت كار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تێكشكاو و پارچه‌كراوی كورد بكات”
کاروان عومەر، سەماکار لە گفتوگۆیەکدا
ئێواره‌ی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ دوو سه‌ماكاری نیشته‌جێیی هه‌رێمی كوردستان له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ركه‌وتن. به سه‌مای باچاتا سه‌رنجی زۆریان بۆ لای خۆیان ڕ‌اكێشا. ئه‌م سه‌مایه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ مانگی ڕه‌مه‌زان، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه. ته‌نانه‌ت كاردانه‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی ڕۆژی دواتر كۆمه‌ڵێک موسوڵمان له شوێنی سه‌مای دوو گه‌نجه‌كه نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان كرد. دروستبوونی ئه‌م مشتومڕه له‌سه‌ر سه‌ما، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی سه‌ما. ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ “شاسوار مامه” له‌گه‌ڵ سه‌ماكار و مامۆستای سه‌مای هاوچه‌رخ كاروان عومه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته و سه‌مای هاوچه‌رخ گفتوگۆیه‌كی ڤیدیۆیی ساز كردووه. كاروان عومه‌ر لەم گفتوگۆیەدا باسی سه‌ما و به‌ریه‌ككه‌وتنی كولتووری له كوردستان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه به په‌یوه‌ندیی سه‌ما له‌گه‌ڵ ئازادی ده‌كات و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سه‌ماكاران له كوردستان ڕوون ده‌كاته‌وه.
كاروان عومه‌ر ده‌ڵێت، ڕیشه‌ی ئه‌م كاردانه‌وانه دژ به سه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام. سه‌ما و موزیک له دیدی ئیسلامدا به‌دڕه‌وشتییه. ئه‌م دیده كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانیش هه‌بووه و دۆخێكی دروست كردووه كه به ئه‌شقه‌وه كار نه‌كه‌ن. كاتێک له شێوازی كاریان و له بۆچوونیان بڕوانین، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ما هیچ ئامانجێكی نییه لای مرۆڤی كورد، له كاتێكدا سه‌ما ده‌توانێت كار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تێكشكاو و پارچه‌كراوی كورد بكات.
به گوته‌ی كاروان له مێژووی كورددا له كاتی هیچ ڕهشبهڵێكدا، ئایینزادهكان نه‌چوون له شوێنی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک نوێژی ته‌راویح بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه له سلێمانی ڕووی داوه یه‌كه‌مین جاره.
«كاتێک كۆمه‌ڵگه بڕیار ده‌دات کە تۆ ڕه‌شبه‌ڵه‌ک بكه‌ی، ئیدی قه‌ده‌غه نییه. كاتێک تۆ له ئێمه‌ی – سه‌ر به حیزبی ئێمه‌ی – سه‌ر به دینی ئێمه‌ی هه‌ر چی بیكه‌ی ده‌توانی! ده‌بێ خۆت ساخ بكه‌یته‌وه؛ یان له‌سه‌ر حیزبێک یان له‌سه‌ر دینێک. به‌ڵام كاتێک تۆ ئازادی و به ئازادی بیرده‌كه‌یه‌وه، مه‌ترسیداری! سه‌ماش خۆی له خۆیدا كاتێک به ته‌نیا یان به جووت ده‌کرێت، ئازادییه‌كی ڕه‌های تێدایه. زمانی جه‌سته كار ده‌كات. چیرۆک ده‌گێڕیته‌وه. ئەمە جیاوازه له‌و سه‌ما فۆلكلۆرییەی هه‌ر له منداڵییه‌وه كردوومانە.»
كاروان عومه‌ر ده‌ڵێت، کاتێک شێوازێكی نوێ دێت، كه‌واته ئه‌و مرۆڤە به دوای گۆڕانكاریدا ده‌گه‌ڕێت. ترس له ئازادبوون و ترس له كرانه‌وه، هه‌میشه لای مرۆڤه دۆگما و كۆنه‌پارێزه‌كان هەبووە. ٢٥ ساڵ به‌ر له ئێستا به‌هۆی سه‌ماكاری، منیش له كوردستان به بێڕه‌وشت ناوبراوم.
«شتێك هه‌یه به ناوی ئازادیی هه‌ڵبژاردن. له ئه‌ورووپا ئازادیی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌ڵام له كوردستان نییه. ئه‌و كه شتێكی هه‌ڵبژارد، ده‌یه‌وێت تۆش هه‌مان شت هه‌ڵبژێری. ئه‌مه ئازادیی هه‌ڵبژاردن نییه. ڕێگه به‌وه دراوه پێنج هه‌زار مزگه‌وت هه‌بێت، به‌ڵام ڕێگه به سه‌ما نادرێت. له هه‌رێمی كوردستان یه‌ک هۆڵی سه‌ما نییه به پێوه‌ره ستاندارده‌كه‌ی.
كاروان عومه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌ما تاكی ئازاد دروست ده‌كات. ئه‌وانه‌ی دژی سه‌مان ده‌یانه‌وێت تاكی ئازاد دروست نه‌بێت.
«مرۆڤ كاتێک سه‌ما ده‌كات، گوزارشت ده‌كات. كاتێک له‌سه‌ر ڕیتم و موزیكێک بوو كه به‌ده‌ر بوو له‌و ڕیتمه باوه‌ی كه هه‌یه، جۆرێک له ده‌ربڕین دروست ده‌بێت. هه‌ست و سۆز تا ئاستی ئیرۆتیک تێكه‌ڵ ده‌بێت. هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه بڵێین ئیرۆتیک له سه‌مادا نییه. ته‌نانه‌ت ئیرۆتیک له هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیشدا هه‌یه، به‌ڵام ونه. چونكه هه‌موومان ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرین. مرۆڤ سووڕی خوێنی هه‌یه. شاخوێنبه‌ر و شاخوێنهێنهرهكان وزه دروست ده‌كه‌ن. كاتێک وزه دروست ده‌بێت، مرۆڤ ده‌یه‌وێت بجووڵێت. مرۆڤ پێش له‌دایكبوون و دوای له‌دایكبوونیش ده‌یه‌وێت بجووڵێت. سه‌ما هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌بووه، له‌وه ده‌رچووه ئێستا بێن له‌سه‌ر شه‌قام به من بڵێن سه‌ما حه‌رامه. ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌ڵێت خۆی كاتێک قسه ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێت به جه‌سته و جووڵه‌ی ده‌موچاوی جوانترین سه‌ما ده‌كات. سه‌ما و جه‌سته چیرۆک ده‌گێڕنه‌وه.»
ده‌رباره‌ی سه‌مای هاوچه‌رخ كاروان عومه‌ر ده‌ڵێت، له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ ڕووی له فێرگه‌كان كردووه بۆ فێربوونی سه‌ما و ته‌كنیكی بۆ داناوه، سه‌ما بووه‌ته هونه‌ر.
«له سه‌ده‌ی پازده‌وه كه له وه‌ڵاتێكی وه‌ک ئیتاڵیا له‌ناو كۆشكه‌كان وانه‌ی سه‌ما ده‌گوترایه‌وه، سه‌ما بوو به هونه‌ر. سه‌ما له‌و كاته‌وه هونه‌ره كه چیرۆكی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، دیكۆری بۆ ده‌نه‌خشێنرێت، جلوبه‌رگ و ماكیاژی بۆ داده‌نرێت و یه‌كانگیر ده‌بێت له‌گه‌ڵ مۆسیقا. سه‌ما له‌و كاته‌وه هونه‌ره كه چه‌ندین ئه‌كادیمیا بۆ سه‌مای ئه‌كادیمی، سه‌مای فلامینكۆ، سه‌مای تانگۆ، سه‌مای باچاتا و سه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی كراونه‌ته‌وه. زیاتر له‌به‌رئه‌وه ده‌گوترێت كه هونه‌ره، مرۆڤ له جه‌سته‌ی خۆی تێده‌گات و فێری ته‌كنیكی ئه‌و جۆره سه‌مایانه ده‌بێت.»
كاروان باس له‌وه ده‌كات به گشتی سه‌ما زمانێكی هاوبه‌شی هه‌یه و هه‌موو كه‌س لێی تێده‌گات. په‌یوه‌ندی به هه‌ست و سۆزه‌وه هه‌یه كه له ڕێی زمانی جه‌سته‌وه گوزارشت ده‌كات.
لینكی ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه له یوتیوب: