(خوداوەندە بچكۆلەكە)


پاش گێڕانەوەیەكی چیرۆك ئاسا لەسەر هاتنی خوداوەندە بچكولەكە بە شێوەیەكی خێرا، هەوڵ دەدەم لە رێگەی كنەكردنەوە بگەڕێمەوە بۆ سەردەمێكی پێشتری میزۆپۆتامیا، سەردەمێك لە كاتی دەسەڵاتی خوداوەندە دایكدا-ژن- بنەوانی پڕۆژەكەی داڕشت و لەناو داڕشتنەكەدا ئایدیای دیكەش لە دایكبوون، كە خوداوەندە دایك –ژن- هەڵگری باڵادەستی و كۆكردنەوەی سەردەمەكە بوو. … لەوە تێبگەین پێش سەردەمی نووسینەوەی میتۆلۆژیا و بوونی دەوڵەت شاردا، چی لە دایكبوو، سەردەبی خوداوەندە ژن بە بیركردنەوە و خەیاڵەكانی چی خولقاند؟ بۆچی قۆناغی كشتوكاڵ دەبێتە قۆناغی خوداوەندە دایك و قۆناغی شار دەبێتە قۆناغی خوداوەندە باوك؟ پاشان لە سەردەمی دەوڵەتشار و میتۆلۆژیا و نووسیندا چیدیكە هاتە ئاراوە؟ لەگەڵ هاتنی ئایینە یەكتاپەرستییە ئاسمانییەكان- نەریتی ئیبراهیمی- چۆن تەماشای ئەم هێزە كراوە؟ وزە شاراوەكانی لە چیدان؟ بۆچی توانای خۆگۆڕین و ناوگۆڕینی هەیە و جەوهەرەكەی خۆشی لەدەست نادات؟ ئەبەدی بوونەكەی لە چیدایە؟ ئایا پێش خۆی ئایدیاكانی لە دایكبوون یان پاش خۆی؟ خۆی لە هەناوی چییەوە هاتوەتە دەر؟ لەم سەردەمەدا كە سەردەمی دەركەوتنی تەواوەتی ئایینی ئەو خوداوەندەیە و لە ڕێگەی سیستەمی سەرمایەدارییەوە تەواوی خوێنبەرەكانی ژیانی داگیركردووە، چۆن لەم خوداوەندە بچكۆلەیە تێبگەین لەناو گیرفانێكدا جێگەی دەبێتەوە و تواناكەشی گەورەترە لە توانای هەموو دەسەڵاتەكانی مرۆڤ؟ ڕەگوڕیشەكانی لە كوێدان؟

ئەمانە و كۆمەڵێك پرسیاری دیكە لەسەر مێژوو و ئێستای ئەم خوداوەندە، چونكە بە نیازین سەرمایەداری وەك ئایینێك (بەقەولی واڵتەر بنیامین) كە خاوەنی خوداوەندێكی باڵا دەستە-پارە- بخەینە بەر باس، بەڵام سەرەتا دەگەڕێینەوە بۆ پێش پەیدابوونی خوداوەندەكە، بۆ سەردەمی كشتوكاڵ و دەسەڵاتی -دایكە خوداوەند- بۆ ئەوەی چەمكی ئابووری شرۆڤە بكەین و لەو قۆناغەوە بپەڕینەوە بۆ لە دایكبوونەكە و پاشان بەناو مێژووی لە دایكبوونەكەوە تێپەڕین، تا دەگەینە سەردەمی -سیستەمی سەرمایەداری-. وەك بانگەشەكردنێكی نوێ‌ بۆ ئایینەكە و ڕاگەیاندنی بەسەر كیشوەرەكاندا، گەرچی ئایینەكە خۆی لە سەردەمێكی تازەدا زۆر قسەی لەبارەوە دەكرێت، بەڵام ئایدیاكان و لە دایكبوونی خوداوەندەكەی لەناو مێژوویەكی دێریندایە و بەبێ‌ ناسینی مێژووەكەی لە میزۆپۆتامیادا، لە هێزەكەشی تێ ناگەین.

ئەم بابەتە لە سەرەوە (دوگمەی داگرتنی pdf) دابگرە.