ژیــان وه‌ك دۆزه‌خێكـی فۆكنه‌ریــی؛ ڕۆمان و دیكتاتۆرییه‌ت
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماریۆ ڤارگاس یۆسا ده‌رباره‌ی ڕۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن
ڕۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن به قه‌شه‌نگترینی ئه‌و كارانه داده‌نرێت كه داهێنه‌ری پیرۆیی “ماریۆ ڤارگاس یۆسا” نوسیبێتی. ڕۆمانه‌كه یه‌كپارچه وێنه‌كێشانی دیكتاتۆرییه‌ته له ئه‌مریكای لاتینیدا، ئه‌ویش به تیشك خستنه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕافائیل لۆنیداس تریخیلیۆ له كۆماری دۆمینیكان له ماوه‌كانی نێوان ساڵی ١٩٣٠ تاوه‌كو ساڵی ١٩٦٠ كه تریخیلیۆی تێدا ترۆر ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی كاره‌كته‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كان و كه‌شوهه‌وای ڕۆمانه‌كه‌ش له واقیعه‌وه وه‌رگیراون. ئه‌م ڕۆمانه له خانه‌ی “ڕۆمانی دیكتاتۆرییه‌تدا پۆلێنبه‌ند ده‌كرێت، ئه‌و نه‌ریته ئه‌ده‌بییه‌ی كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكای لاتینی و له‌گه‌ڵ نووسه‌ری گواتیمالایی “میخایل ئه‌ستۆریاس”دا به ڕۆمانی “جه‌نابی سه‌رۆك” ده‌ست پێ ده‌كات و، دواجاریش به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م دیالۆگه‌ش كه‌متازۆر هه‌وڵدانه بۆ نزیكبوونه‌وه له كه‌شوهه‌وای ڕۆمانی “ئاهه‌نگی سابرێن”.
نادین سوتێل: ڕۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن له یه‌ك كاتدا بۆ بیركردنه‌وه له سێ شت بانگهێشتمان ده‌كات: له فیلمه‌كه‌ی كۆستا گافراس، له سه‌گه‌كه‌ی داڤید لانش و ڕۆمانه‌كانی فۆكنه‌ریش كه مالرۆ پێی وایه ده‌رباره‌ی بابه‌ت و تیمه‌ی دۆخی مرۆییه وه‌ك “ئاماده‌گی تراژیدیای گریكی له ڕۆمانێكی پۆلیسیدا”…
ڤارگاس یۆسا: بیرۆكه‌كه‌ت سه‌باره‌ت به ڕۆمانی فۆكنه‌ریی ته‌واو سه‌رسامی كردم. فۆكنه‌ر یه‌كه‌مین رۆماننووسه كه من خوێندبێتمه‌وه و قه‌ڵه‌م و كاغه‌زم به‌ده‌ستمه‌وه گرتبێت تاوه‌كو هه‌وڵبده‌م بونیاده زه‌مه‌نییه‌كانی رۆمانه‌كانی شیته‌ڵ بكه‌م و گرێ و ته‌لیسمه‌كانی ئه‌و شێوازه بكه‌مه‌وه كه به‌هۆیه‌وه وێنه‌كانی خۆی ڕێكده‌خات. تراژیدیای گریكی؟ ڕۆمانی پۆلیسی؟ به دڵنیاییه‌وه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له سنووری فه‌نتازیا لا ده‌ده‌ن و تێی ده‌په‌ڕێنن، هه‌ر بۆیه ده‌بێت كه‌شف بكرێن. ڕه‌نگه ئه‌وه خۆی جۆرێك له شۆك دروست بكات، كاتێك ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ینه ماته‌ریاڵێك بۆ داهێنان. به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ش حاڵی نووسه‌ره: گۆڕینی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یانخوێنێته‌وه و ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ده‌یانژێنێت بۆ كارێكی هونه‌ریی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مالرۆیش زۆر به باشی ڕوونی كردۆته‌وه دیكتاتۆرییه‌ت ـ به تایبه‌تی ـ تیمه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، چونكه ئه‌زموونێكه له‌وپه‌ڕی مه‌وداكاندا، ناچارت ده‌كات ڕووبه‌ڕووی ترس ببیته‌وە. دیكتاتۆرییه‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه، له‌ناویدا ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بوه‌ستین كه له‌نێو بوونه‌وه‌ری مرۆیی‌دا باش و خراپن. كه منیش لاو بووم، دیكتاتۆرییه‌تی تریخیلیۆ به نموونه‌ی سیمبولیانه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت له ئه‌مریكای لاتیندا داده‌نرا. خاسیه‌ته‌كانی تا دواسنوور ڕۆیشتن: دڕنده‌یی، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام به‌ودیویشدا به‌شانۆكردن. تریخیلیۆ كه‌سێك بوو كه له بواری گاڵته‌جاڕییدا نه‌ده‌به‌زێنرا: ئه‌و رامفێسی كوڕی كه نۆ ساڵ بوو، وه‌ك كۆڵۆنێلێك دامه‌زراندبوو، پاشتر له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیش‌دا و له ئاهه‌نگێكی گشتیدا كه هه‌موو باڵیۆزه‌كان ئاماده‌ی بوون، كردبووی به ژه‌نراڵ… ئه‌و خۆی وێنه و نیگاری پۆشاكه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی كێشابوو، هه‌روه‌ها شێوه‌ی سمێڵه هیتله‌رییه‌كه‌شی، دیاره نمونه‌یه‌كی ئایدیاڵیش له نیویۆركه‌وه كه خۆی هه‌ڵیبژاردبوو (نموونه‌یه‌ك كه من پێی ده‌ڵێم مانوێل ئه‌لفۆنسۆ) یارمه‌تیدابوو بۆ ئه‌م كاره كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی پرۆتۆكۆل و وه‌زیری ئاره‌زووه‌كانیشی بوو. ئه‌و ده‌مه من له به‌شی ئادابی زانكۆی سان ماركۆس له‌لیما، خوێندكار بووم.
نادین سوتێل: مه‌به‌ستته بڵێت كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه بوونه ئایدیای ئه‌و كتێبه؟
ڤارگاس یۆسا: نه‌خێر، ئه‌وه‌ی كه وای له من كرد تامه‌زرۆی ئه‌و كاره بم ماوه‌ی یه‌كه‌می نیشته‌جێبوونم بوو له كۆماری دۆمینیكان له ساڵی ١٩٧٥دا، ئه‌ویش به بۆنه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمێكه‌وه بوو كه له ڕۆمانه‌كه‌م (پانتۆڵ و گه‌شتیاره‌كان)ه‌وه وه‌رگیرابوو. ئه‌وه‌بوو هه‌شت مانگ له‌وێ مامه‌وه، به ڕاستی سه‌رم سوڕمابوو له‌و شتانه‌ی كه ده‌مبینین و بۆم باس ده‌كران، تۆقی بووم، وه‌لێ شه‌یدا و تینووش بووم بۆ زانینی ئه‌و شته سه‌یرانه، به تایبه‌تی كاتێك زانیم كه له كاتی گه‌شت و هاتوچۆكانی تریخیلیۆ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا خه‌ڵكانی ساده و ئاسایی كچه پاكیزه‌كانی خۆیان وه‌كوو دیاری پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به خودایه‌كی بتئاسای بكه‌ن. ئه‌مه شتێكه سكرتێرێكی پێشووی تریخیلیۆ بۆی باس كردووم، ئه‌و ده‌یگوت: “به دڵنیاییه‌وه وابوو! ته‌نانه‌ت كێشه بۆ ئێمه‌ش دروست ده‌بوو، چونكه نه‌مانده‌زانی چیبكه‌ین”. دیاره ئه‌وه بووه مایه‌ی داڕشتنی بیرۆكه‌ی كاره‌كته‌ری ئیورانیا. ڕاسته من ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌م خوڵقاندووه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو واقیعییه.
نادین سوتێل: تریخیلیۆ له‌به‌رده‌م یاریده‌ده‌ره نزیكه‌كانی خۆیشیدا شانازی به‌وه‌وه كردووه كه ئافره‌ت و ژنه‌كانیانی داگیر كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بووه به خاوه‌نیان…
ڤارگاس یۆسا: به‌ڵی، له وڵاتێكی نێرسالاریدا ئه‌و ویستویه‌تی بزانێت كه داخۆ هاوكار و یاریده‌ده‌ره‌كانی ئاماده‌ن له پێناویدا ته‌نانه‌ت قوربانی به شه‌ره‌فی نێرانه‌ی خۆیشیان بده‌ن. له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ڕازی بوون، ڕازی بوون به هه‌موو شتێك ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی كه تریخیلیۆ لێیان ڕازی بێت و زویر نه‌بێت! له‌م حاڵه‌ته‌شدا ژنان به دوو دیودا قوربانی بوون: هه‌م قوربانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دیسپۆتیی و هه‌م قوربانی لۆژیكی نێرسالارییش.
نادین سوتێل: مولازم گارسیا گیریرۆ (كه یه‌كێكه له پیلانگێره‌كان) ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی ویژدانمی سڕیبێته‌وه، هه‌میشه دید و تێڕوانینی تریخیلیۆ دێته به‌ر چاوم و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌ممدا ئاماده ده‌بێته‌وه.
ماریۆ ڤارگاس: تریخیلیۆ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه توانیبووی له ڕێگه‌ی به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه سه‌یره‌كه‌یه‌وه (سكۆپ ـ ته‌له‌ڤزیۆنی) خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت. هه‌ر بۆیه كاتێك كه له زه‌مینه‌ی واقیعیشدا ده‌بینرا، هه‌ریه‌كێك له‌وانه خاوه‌نی تریخیلیۆیه‌ك بوو له‌ناو خۆیدا. دیاره ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی كرده‌گییانه‌ی دیكتاتۆریه‌ته: كاتێك كه ته‌نها به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكییه‌وه نابێت، به‌ڵكو له‌ناویشیاندا ڕه‌گ داده‌كوتێت. ئێمه پێمانوایه كه كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه له مرۆڤدا ڕێگه به دروست بوون و له‌دایكبوونی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌دات، له‌مسه‌ری چه‌په‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری ڕاست، به‌ڵام ته‌نها ده‌سته‌واژه و ریتۆریكه‌كه جیاوازه. بۆ نموونه سه‌یری ئه‌مریكای لاتنین بكه، نزیكه‌ی 43 ساڵه كاسترۆ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوه، دوانزه ساڵ زیاتر له ته‌مه‌نی سیاسی تریخیلیۆ! له ڤه‌نزوێلاش هۆگۆ شاڤیز زۆر حه‌زی به بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه، هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ كاسترۆیش… له ئه‌فریقاش بڕوانه زینبابۆی و موگای…! ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر تاقه سیستمێكی دیموكراسی، پێنج سیستمی دیكتاتۆرییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه دیار‌و به‌رجه‌سته‌كانیشیدا كه بریتین له: به‌كارهێنانی هێز، گه‌مه‌كردن به ڕای گشتی، بێزراندنی مافه‌كانی مرۆڤ، دواجار پیرۆزكردنی سه‌ركرده و كاریزمایش، پیرۆزكردنی كۆدیۆ (ئه‌و نازناوه‌ی كه فرانكۆیان پێ بانگ ده‌كرد).
نادین سوتێل: ئایا ده‌كرێت ئه‌و پیرۆزكردنه ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تێگه‌یشتن له كاردانه‌وه‌ی ژه‌نراڵ ڕۆمان؟
ڤارگاس یۆسا: ڕه‌فتاری ژه‌نراڵ ڕۆمانی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان شتێكه باوه‌ڕی پێناكرێت، به‌ڵام وایه و ڕاستیشه. ئه‌و ده‌چێته ناو چوارچێوه و تۆڕی هه‌وڵێكی پیلانگێرییه‌وە به‌ڵام له دواچركه‌ساتدا په‌كی ده‌كه‌وێت و ناتوانێت له ئایدیاوه بپه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و كردار، به‌هۆی جۆرێك له تۆقینی پیرۆزه‌وه تووشی جۆرێك له په‌لوپۆكه‌وتن ده‌بێت و باجه‌كه‌شی زۆر به قورسی ده‌دات!
جۆنی ئه‌بیس دڕنده‌یه‌ك بوو كه به ته‌نها چێژی له ئێش و ئازاری قوربانییه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی نه‌ده‌بینی، به‌ڵكو له شێواندن و هه‌ڵته‌كاندنی یاده‌وه‌ریشیان، له ساخته‌كاریكردنی پرۆسه‌كانی تیرۆركردن و شێواندنیان بۆ پرۆسه‌ی به‌ره‌ڵایی سێكسی بۆ نموونه.
نادین سوتێل: زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌سه‌ركوتكردندا ئۆرستی ئایشێل یاخود ریچاردی سێهه‌می شكسپیرمان بیرده‌خاته‌وه. دیاره سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیارێتی كاره‌كانیش كۆلۆنێل جۆنی ئه‌بیس گارسیایه كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگرییه (S.I.M).
ڤارگاس یۆسا: ئه‌م حیكایه‌ته خه‌یاڵییه له‌سه‌ر ئاستی واقیعیش به‌رجه‌سته ده‌بێت! جۆنی ئه‌بیس دڕنده‌یه‌ك بوو كه به ته‌نها چێژی له ئێش و ئازاری قوربانییه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی نه‌ده‌بینی، به‌ڵكو له شێواندن و هه‌ڵته‌كاندنی یاده‌وه‌ریشیان، له ساخته‌كاریكردنی پرۆسه‌كانی تیرۆركردن و شێواندنیان بۆ پرۆسه‌ی به‌ره‌ڵایی سێكسی بۆ نموونه. ئه‌و له كۆندا ڕێبه‌رێكی وێستگه‌یی بوو، پاشتر بوو به خوێندكارێكی ساخته‌كار له مه‌كسیكۆ و ئیدی هه‌ر له‌وێش كاسترۆی ناسی، هه‌ر له‌وێش توانی نووسه‌ری ئیسپانی خۆسیێ ئالوینا تیرۆر بكات. ئه‌وه‌بوو تریخیلیۆش كردی به كۆلۆنێل و سه‌ركرده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌كان.
نادین سوتێل: خودی تریخیلیۆ ئه‌و واقیعه ده‌مامكپۆشراوه ژیاوه: ئه‌وانه‌ی كه ده‌بوونه مایه‌ی وه‌ڕسكردن و شێواندنی باری ئارامییه‌كه‌ی، پاشتر به شێوه‌یه‌كی نهێنی دیار نه‌ده‌مان. ئه‌ی چۆن ده‌كرا تیرۆركردنیان ڕابگه‌یه‌نێت؟
ڤارگاس یۆسا: ئه‌زانی چی، ئه‌وه شتێكی هێنده ترسناكه كه زۆر قورسه باوه‌ڕی پێ بكه‌یت: تریخیلیۆ به‌وه ڕاهاتبوو كه ڕكابه‌ر و دوژمنه‌كانی ده‌رخواردی قرش بدات. قرشه‌كان له چاوه‌ڕوانی ده‌ستگیركراوه‌كاندا بوون، قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ره‌گرتنی قرشه‌كان بۆ خواردنی ئه‌و مرۆڤانه ده‌بینرا.. ته‌نانه‌ت پاش ڕاوكردنی قرشه‌كان و كردنه‌وه و هه‌ڵدڕینی سكیان، قاییش و كه‌مه‌ربه‌ند و پێڵاوی قوربانییه‌كان له‌هه‌ناوی قرشه‌كاندا ده‌دۆزرانه‌وه… ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیی قێزه‌ونی و ترسناكییه كه په‌نابه‌رێكی سیاسی ئیسپانی وه‌ك گالاندیزی پێ بكوژیت، دیاره گالاندیز له‌ناو جه‌رگه‌ی نیویۆركدا ڕفێندرا بوو! به هه‌مان شێوه‌ش كاره‌ساتی ڕۆماننووس ڕامون ماریۆ ئارسیتی كه نیویۆرك تایمز باسی كوشتنه‌كه‌ی ده‌كات.
پێده‌چێت ڕاستی وتن مێژوو به‌ره‌و ناواقیعێكی ته‌واو ببات.
نادین سوتێل: ته‌نها له به‌شی دووهه‌می ڕۆمانه‌كه‌دا، یاخود له به‌شه‌كانی كۆتاییشدا دوای مه‌رگی تریخیلیۆ خوێنه‌ر ده‌چێته نێو هۆڵه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی (S.I.M) ه‌وه ـ هۆڵه‌كانی نۆهه‌م و چلهه‌م ـ كه‌شوهه‌وای ئه‌و هۆڵانه به جۆرێكه كه مرۆڤ بۆی هه‌رس ناكرێت..
ڤارگاس یۆسا: به دڵنیاییه‌وه. به‌ڵام باوه‌ڕبكه چیرۆكه‌كه‌م باوه‌ڕپێكراوه: من له‌گه‌ڵ ژنی قوربانییه‌كاندا قسه‌م كردووه، چیرۆك و شاهیدیدانی زۆر له‌و كه‌سانه‌م خوێندۆته‌وه كه باس له چۆنێتی ژیانی نێو زیندانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به تایبه‌تییش قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه پێشتر ده‌ستگیركراون، لانیكه‌م قسه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك له جه‌للاده‌كانیشدا كردووه… دیاره مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وە خراپتر بوو كه من باسم كردووه، به تایبه‌تی له‌و شه‌ش مانگه‌ی پاش مه‌رگی تریخیلیۆ، ئه‌و كاته‌ی كه ڕامفێس گه‌ڕاوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی سنوورێك بۆ سه‌ركوتكردن دابنێت. به‌ڵام پێده‌چێت ڕاستی وتن مێژوو به‌ره‌و ناواقیعێكی ته‌واو ببات.
نادین سوتێل: لای ئێمه شته‌كه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌ستكردنێك سه‌یر به واقیع ده‌بینین. ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه یه‌كێك له پیلانگێڕه‌كان كوڕه تازه له‌دیكبووه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات… تاوه‌كو به‌ڵگه‌ی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی پێ بده‌ن، پاسه‌وانه‌كان سه‌ری مناڵه‌كه‌یی به لێكراوه‌یی بۆ ده‌هێنن.
ڤارگاس یۆسا: به ڕاستی كاره‌ساته، ئه‌جه‌لێكه له تراژیدیای گریكیی. من له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا قسه‌م كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا له هه‌مان زیندان ده‌ستگیركرابوون. ئه‌و مه‌ترسیدارترین چركه‌ساته. دیاره كه‌سانێك هه‌بوون خه‌ریكی پلاندانان بوون بۆ ئه‌و كرده‌وانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به یاری شه‌تره‌نجه‌وه هه‌بێت!
نادین سوتێل: پیلانگێڕ و كوده‌تاچییه‌كان ده‌زانن ئه‌و كاره‌یان ریسكێكه و هه‌روا شتێكی ئاسایی نییه، ره‌نگه باجه‌كه‌شی ژیانی خۆیان بێت. به‌ڵام هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆر به‌هێزیش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌دا ده‌بینین. ئایا هه‌موویان وابوون؟
ڤارگاس یۆسا: به دڵنیاییه‌وه هه‌ر كه‌سێك له ده‌روبه‌ری تریخیلیۆدا بووبێت، تووشی چه‌وسانه‌وه بووه، دوچاری شه‌ره‌ف و ناموس بردن هاتووه، وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ دو لا مازا (ئه‌و شاهێده وه‌ڕسكه‌ره‌ی) له به‌رامبه‌ر چاوپۆشین و بێده‌نگیكردنی له شاهێدیدان به فڕاندنی گالێندیز و پاش خۆكوشتنی براكه‌ی، پارچه‌زه‌ویه‌ك وه‌رده‌گرێت. دیاره كه‌سانی دیكه‌ش هه‌بوون كه له‌به‌ر مه‌رامی سه‌ره‌كی و شتی دیكه: بۆ نموونه سلڤادۆر ئه‌ستریلا سادالا كه پێشتر هه‌رگیز كاری له‌گه‌ڵ تریخیلیۆ نه‌كردبوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بازرگان بوو، به‌ڵام كاتۆلیكییه‌ك بوو كه ته‌واو پابه‌ندی ئه‌ركه ئایینییه‌كانی بوو. دوو قه‌شه‌ی بێگانه كه یه‌كێكیان ئیسپانی و ئه‌وی دیكه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكای باكووری هه‌بوو، له كارێكدا به ناوی “نامه‌ی قه‌شه‌كان” له ساڵی ١٩٦٠دا ره‌خنه له سیستمه‌كه‌ی تریخیلیۆ ده‌گرن، هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدا بوون… ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست؟ نا، لای پیلانگێڕه‌كان شتێكی له‌و جۆره نه‌بوو. سه‌رۆكی گشتی چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ی ده‌كرد كه ده‌شێت پاش شه‌ش مانگ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان بۆ گرنگ بوو، هه‌ر وا له تاریكی و تارماییدا مانه‌وه و خۆیان پیشان نه‌دا.
نادین سوتێل: مه‌به‌ستت سه‌رۆك بالاگیێیه؟
ڤارگاس یۆسا: بالاگیێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه به نادیاریی خۆی هێشته‌وه، چونكه تریخیلیۆ زیندوو بوو. ئه‌ڵبه‌ته بالاگیێش حه‌زی به ده‌سه‌ڵات بووه و ویستوشیه‌تی، به‌ڵام به درێژایی ژیانی شاردوویه‌تییه‌وه. ئه‌و پیاوێكی ڕۆشنبیر بوو، پیاوی ئه‌ده‌ب بوو، پارێزه‌ر بوو..
نادین سوتێل: كه‌چی تریخیلیۆ ڕقی له ڕۆشنبیر و نووسه‌ران بوو: له‌دوای هه‌مووانه‌وه داینابوون. ته‌نانه‌ت له‌دوای ئه‌كلیرۆسیشه‌وه!
ڤارگاس یۆسا: ڕاست ده‌كه‌یت، به‌ڵام جگه له بالاگیێ. ئه‌و به درێژایی ٣١ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، بێئه‌وه‌ی هه‌رگیز خۆی له هیچ جۆره كێشه‌یه‌كه‌وه بگلێنێت، به ڕاستی ئه‌وه‌ش كارێكی قورس بوو. ئه‌و باڵوێز بووه، به‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا ڕۆیشتوه، جێگری سه‌رۆك بووه‌و دواجاریش له‌گه‌ڵ خودی تریخیلیۆدا سه‌رۆك بوو. تریخیلیۆ به‌خۆی ده‌وت: بالاگیێ ده‌خه‌مه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، چونكه هیچ خه‌ون و خولیایه‌كی نییه.
نادین سوتێل: پیاوێكی بچكۆله‌ی بێ تیشك و بێ ڕوناكی: وه‌ك مانگ…
ڤارگاس یۆسا: كه‌چی ئه‌و پیاوه بچكۆله‌یه توانی تریخیلیۆ بخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌وه‌ش زۆر شتێكی جوان بوو، چونكه تریخیلیۆ ڕۆشنبیر نه‌بوو (ته‌واوی ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی كو ڤادیس)، به‌ڵام وه‌كوتر زۆر زیره‌ك بوو، توانای پێشبینیكردنی ڕووداوه‌كانی هه‌بوو، كه ئه‌وه‌ش وای لێكردبوو ته‌واو دڵنیابێت له‌وه‌ی ده‌بێت چی بكات بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه بپارێزێت. به‌ڵام به تیرۆركردنی تریخیلیۆ، ئه‌و سه‌رداری خێروخۆشییه، بالاگیێ پێی وابوو كه ئیدی هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خساوه بێته سه‌ر شانۆكه و ده‌ستبه‌كاربێت. له هه‌مووی سه‌رتر سه‌ركه‌وتنی بالاگیێیه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و كه‌سه خۆی پێشكه‌ش بكات و نیشان بدات كه وڵات دیموكراتیزه ده‌كات. خه‌ڵكی بڕوایان پێكرد، ئه‌و پێنج جار له‌سه‌ر یه‌ك له سایه‌ی دیموكراسییدا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه. پێكه‌نینی بۆ چییه!
نادین سوتێل: خوێنی ئورانیای پاكیزه كه له لایه‌ن باوكییه‌وه پێشكه‌شی تریخیلیۆ كراوه، باوكێك كه خاوه‌نی بیست هه‌زار هایتی به ساتور كوژراون له لایه‌ن پۆلیس و سوپا و جوتیارانه‌وه له ساڵی ١٩٣٧دا: به لای تریخیلیۆوه كۆماری دۆمینیكان قه‌سابخانه‌یه‌ك بووه!
ڤارگاس یۆسا: به‌ڵێ. ده‌كرێت باس له قوربانیدانێكی سرووتئامێز بكه‌ین. ئه‌وه‌یان شرۆڤه‌ی ده‌روونشیكارییه. ئه‌گه‌ر كه‌مێك به باشی بیربكه‌ینه‌وه ئه‌وه قوربانییه له پێناوی خۆپاكژكردنه‌وه له ئاوێته‌بوونێكی هاوبه‌ش، چونكه تریخیلیۆ خۆی له به‌ری دایكییه‌وه هایتییه…
نووسین به‌سه بۆ ژیان و گوزه‌راندن و ته‌نها شتێكیشه كه له نائومێدییه‌كی ڕه‌ها ڕزگارم ده‌كات
نادین سوتێل: ئه‌وه ته‌واو نزیك و هاوشێوه‌ی دۆزه‌خێكی فۆكنه‌رییه، كاتێك له‌ناویدا خۆ له گوناه و تاوانی لاقه‌كردنی هیندییه سووره‌كان پاكده‌كرێته‌وه. داخۆ هه‌ندێكجار له‌به‌رده‌م ئه‌و گێژاوه‌دا هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی ناكه‌یت؟ له یۆتۆپیای كۆنیشدا نووسه‌ری خوێنی هه‌موو خلاسییه‌كان، خۆسیێ ماریا ئه‌رگیدا ساڵی ١٩٦٩ له زانكۆی لیما په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن…
ڤارگاس یۆسا: ئه‌زانی چی، به‌لای منه‌وه ته‌نها نووسین به‌سه بۆ ژیان و گوزه‌راندن و ته‌نها شتێكیشه كه له نائومێدییه‌كی ڕه‌ها ڕزگارم ده‌كات، ئه‌و نائومێدییه‌ی به‌ره‌و ئیفلیجبوونمان ده‌بات. ئه‌رگیدا له چركه‌ساتێكدا باوه‌ڕی به به‌هره‌ی خۆی نه‌ما. نابێت نووسه‌ر شه‌رم له‌وه بكات كه تێكه‌ڵ به كاری سیاسی نابێت. ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ١٩٩٠دا من كردوومه ئیشی من نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه من كردوومه، ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كار بووه له دۆخێكی شۆڕشدا و ته‌واو. دیاره نووسه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌سه‌ر خوێنه‌ردا پیاده و پراكتیزه‌ی ده‌كات، به‌رپرسیاره. من تا ئێستاش هه‌ر به ئه‌مه‌كم به‌رامبه‌ر به سارته‌ره‌كه‌ی پێش ئه‌و لێدوانه شێواوه‌ی كه ساڵی ١٩٦٤ له لۆمۆند دای و وتی” (له‌به‌رده‌م مه‌رگی مناڵێكدا ڕۆمانی دڵتێكهه‌ڵاتن ده‌سته‌پاچه و بێتوانایه و لێهاتوو نییه..). له‌و كاته‌دا كه له جیاتی ئه‌قڵ، باوه‌ڕكردن به كار ده‌هێنین “دیاره ئه‌مه بۆچوونی منه بۆ ئایدیۆلۆژیا”، ئه‌وه نووسه‌ره كه واقیع به شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی پیشان ده‌دات/ ده‌ریده‌خات. ئه‌مه زۆر گرنگه، چونكه كاتێك نائه‌قڵانییانه ده‌جوڵێین و ره‌فتار ده‌كه‌ین، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی توندوتیژیی ده‌بێت، ئه‌مه شتێكه له ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆ و دیالۆگه سیاسی و كولتوورییانه‌دا بینیومانه كه به‌مدواییانه ئه‌نجامدراون. به بڕوای من ئه‌وه‌ی كه به لای نوسه‌ره‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا ڕه‌سه‌ن بێت، هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی پاكی و بێگه‌ردییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا بژی كه ده‌ینووسێت. من پێویستم به‌وه‌یه كه پیاوێكم له‌سه‌ر جاده هه‌بێت، له‌و شتانه‌دا هه‌بێت كه ڕووده‌ده‌ن، یاخود كه ده‌یانكات. به‌ڵام بڕوانه بۆرخیس ئه‌و پاكژگه سه‌یره‌ی زمان كه چۆن پشتی كردۆته سیاسه‌ت و هه‌نوكه: له‌لای بۆرخیس ـ كه‌متازۆر ـ چه‌نده وشه هه‌ن، هێنده‌ش ئایدیا و بیرۆكه ئاماده‌گییان هه‌یه. ئه‌وه زۆر گرنگه. زمان ده‌سه‌ڵاته!
نووسین شێواز و ڕێچكه‌ی منه بۆ ژیان، جگه له‌ویش هیچی دیكه نازانم.
نادین سوتێل: ئایا بابه‌تی كتێبه تازه‌كه‌ت هه‌ر دیكتاتۆرییه‌ت ده‌بێت؟
ڤارگاس یۆسا: نه‌خێر! ئێستا دیكتاتۆرییه‌ت بوونی نییه. ڕۆمانێكی ته‌واو جیاوازم به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌رباره‌ی فلۆرا تریستان و كچه‌زاكه‌ی كه پۆل گوگانه. ئه‌وه بۆ سێ مانگ ده‌چێت دوای ته‌واو بوونم له‌مه‌ی دیكه‌یان ده‌ستم پێ كردووه.
نادین سوتێل: وه‌ك ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی كرداری نووسینه‌وه سه‌رله‌نوێ له‌دایك ببیته‌وه؟
ڤارگاس یۆسا: ئاه، من كه‌سێكی فلوبێرییم! فلوبێر له‌باره‌ی به‌هره‌وه ده‌ڵێت: “نووسین خۆی رێچكه‌یه‌كه له ژیاندا”. ده‌توانم بڵێم نووسین شێواز و ڕێچكه‌ی منه بۆ ژیان، جگه له‌ویش هیچی دیكه نازانم. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی فیكریش ناتوانم جگه له نووسه‌ربوونم، وێنای رێگه و شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ ژیان بكه‌م.
سه‌رچاوه: ده‌قی ئه‌م دیالۆگه له‌سایتی ئه‌لیكترۆنی (ایلاف) ه‌وه وه‌رگیراوه.، به‌ڵام خودی دیالۆگه‌كه له‌ژماره 410 ی یۆنیۆی 2002 ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (magazine littéraire) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.