١
ئاوه‌كان سه‌یر لرفه‌لرف ئه‌كه‌ن،
شه‌پۆله‌كان لوول ئه‌خۆن و لوول ئه‌خۆن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ ئازارێ نه‌كه‌ن،
كاتێك تێك ئه‌شكێن و ئه‌كه‌ون.
ساردیی دڵ، ساردیی ئاوەز،
لرفەلرف، به درێژایی كات لرفەلرف.
٢
به‌ڵام له خواره‌وه له قووڵاییدا، له‌وێدا كه ئاوه‌كان پێكدا ئه‌ده‌ن
مانیكهنێ دانیشتووه، زه‌مه‌ن سپی هه‌ڵی گه‌ڕاندووه.
سه‌ما ئه‌كا كاتێ مانگ هه‌ڵدێ،
كاتێ ئهستێرهچكۆله له‌نێو په‌ڵه‌هه‌وره‌وه نیگا ئه‌كا.
سه‌یر فرته ئه‌كا و باز ئه‌دا، هه‌وڵ ئه‌دا
جۆگه‌له‌كه چۆڕبڕ بكا.
٣
شه‌پۆله‌كان بكوژی ئه‌ون، هه‌ر هه‌موویان،
په‌یكه‌ره كۆئهندامهكهی ئهكرۆژن،
له مۆخ و پهلهكانییهوه درز ئه‌با هه‌ر وه‌ك سه‌هۆڵ
تا بیانبینێت به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ئهقووچێنن؛
سیمای ڕیچییهكه له خه‌م و داخ
تا ئه‌و كاته‌ی خۆرهه‌ڵاتن سه‌مای مانگ ئه‌وه‌ستێنێ.
٤
ئاوه‌كان، به‌م شێوه‌یه، سه‌یر لرفه‌لرف ئه‌كه‌ن،
شه‌پۆله‌كان لوول ئه‌خۆن و لوول ئه‌خۆن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ ئازارێ نه‌كه‌ن،
كاتێك تێك ئه‌شكێن و ئه‌كه‌ون.
ساردیی دڵ، ساردیی ئاوەز،
لرفەلرف، به درێژایی كات لرفەلرف.