پرشهی هیوا له بهشی کۆرۆنا!
هێشتا ساڵێک لە ژیانی هاوبەشییان تێنهپهڕی بوو، بڵێسەی ئاگری هەناوی وهکوو دارستانەکانی زاگرۆس دەسووتا، قوڕووگی ژیانی دەگرت، هەناسەی ژیانی دەبڕی و دەیبرد بەرەو کۆتایی.
:ببوورە خانم ئەم نهۆمە بەشی دیالیزە؟-
-:هااااا؟! چی؟! دیالیییز؟!
:ئیحسان گیان، هەناسەی من لەسەری مەڕۆ، هاوبەشی ژیان لەگەڵ نەخۆشێکی دیالیزیدا سەرەتای خەفەت و زەحمەت و کۆتایی گزینگی هیوایە!!
: نااا!انااا! سروە گیان وا مەڵی!!
ژیان بۆ من تەنیا ئەو ساتەیە پرشنگی نیگای تۆ لە خەیاڵی خۆشەویستیمدا بەرەو ئاسۆی ژیان هەڵدێت.سروە گیان ژیان بۆ من ساتێکە وا گزینگی خۆشەویستی تێیدا هەڵدێت. خۆشەویستی خۆم دەکەم به گورچیلەی ژیانت.
: گورچیلەی چەپی نییە؟!! ئەمە شێتییە کوڕم، ژیان وا نابێت. ڕۆڵە ئیحسان گیان ژیانت مەسووتێنە وەئەم ئاگرە، هیوای منی پێ مەسووتێنە.
:دایە گیان من سروەم ئەوێت. بۆچی ژیان وا نابێت؟ دایە گیان من دوو گوورچیلەم هەیە، سروەش یەکێکی هەیە دیالیزی دەکات، ئەوەشی نەما هی خۆمی پێدەدەم.
:ئااااخ ڕۆڵە ئااااخ لە گەڕیان بە شوێن هیوا لەنێو بێ هیواییدا.
: توو خودا ئاغای دوکتۆر چەنده هیوای مانی هەیە؟ کچم هیوا هەر هەیە، تا دوایین ساتی لێدانی دڵ، لای چەپی سییهکانی تەواو لە دەست داوە و لای ڕاستی پەنجا له سهدی ماوە.
: ئەی خوا چی بکەم بۆچی وام لێکرد؟ نەفرەت لە من وا ئیحسانم کوشت. من نەهاتمایە بۆ خەستەخانە کۆرۆنام نەدەگرت. چی بکەم؟ ئیحسان گیان، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ ناو چاوی من. بگەڕێوە بۆ لام، ئااااااای ئیحسااااااان!!!!! ئیحسااااااااان!!!! ئیحسااااااااان!!!!! هەڵسە گیانی من، هەڵسە، هەڵسە، هەڵسههههههههه هەناسەی ژینم.
:خانم هێمن بە، ئێرە خەستەخانەیە، نابێت بەم جۆرە تێیدا هاوار کەی.
خانمی سیستەر با بێمە ناو بیبینم. نا، نابێت ئەمڕۆ چوار جار بینیوتە. دەی چی بکەم هاوار؟ سووتا گشت گیانم.
: دایە! بووکەکەتان ببەن بۆ ناو حەسار. ئێرە چۆڵ بکەن. جارێکی تر وا هاوار نەکات.
: سروە گیان!!! ئەم دەشتە ئەبینی هەمووی حەساری خانووی ژینە، خۆر چراکەیە وا لەسەر ئەو کێوە بەرزە هەڵدێ، بێ تا بەیانی لەژێر تیشکی مانگدا چاوەڕوانی تیشکی هەتاو بین و بە هەڵاتنی ژیانمان دەست پێ بکەین. باشە ئیحسان گیان بەڵام پێم بڵی بۆ وا دەسپێکردنێکت بۆ ژیان هەڵبژاردووە؟ ئەزانی بۆ سروە گیان؟ هەناسەی ژیان پرشنگی نوورە. تەواوی ژیان بەرەو ڕۆشنایی دەچێتە پێشەوە، تا نوور بێت ژیانیش هەیە.
: دایە گیان مەگری! تو خودا وا مەگری! سەیرکە گڵۆپی ژوورەکەی ئیحسان هێشتا ڕۆشنە. ئەی خودا ئەم شەوە کەی کۆتایی دێ. سووتام ئیحسان گیان ڕۆڵەی شیرینم، هەناسەی ژینم. سووتام بۆت نەمام. دایە ئەوە چی بوو گڵۆپی ژوورەکەی کوژرایەوە و نوورهکهی دایه کزی و نهما! سروە؟ سروە؟ ژوورەکەی ئیحسان سێهەمین ژوور بوو؟ لە کام لاوە؟ لە لای چەپەوە؟ یان لای ڕاستەوە؟ چی ئەڵێیت دایە لە لای ڕاستۆ بوو، نا لای چەپۆ بوو. نازانم دایە. ئیحساااان گیان، ڕۆڵە گیان تو خوا مەڕۆ بە جێم مەهێڵە! دایە لێرەوە بێ با وە ئاسانبەر بڕۆینە سەر.
: خانم سیستەر تو خوا ئیحسانم ماوە؟ ئەوە گڵۆپی ژوورهکهی ئەو بوو کوژرایهوە؟ نا، نا، دایە گیان هێمن بە دایە نەخۆشەکەتان هێشتا ماوە. هێمن بنوو بڕۆن تۆزێک ئیسراحەت کەن. ها سروە گیان باش سەیرکە لە لای ڕاستەوە ژووری سێهەمە.
لە لای ڕاستەوە ژووری سێهەم بوو، لێرە دانیشین چاوەڕوانی بکەین، هەتا خۆر هەڵدێ.
: ڕۆۆۆۆڵە! ئیحسان گیان!!! هاوار بە ماڵم. دایە هەم چی بوو؟ لە لای چەپەوە گڵۆپی ژوورەکە کوژراوە. نا، نا دایە گیان لای چەپۆ نەبوو، لە لای ڕاستۆ بوو، ڕوومەت مەڕنە. هێشتا ڕۆشنە، هێشتا ڕۆشنە، هێشتا ڕۆشنە.