قەسیدەی ئەوینی ناکام

وەرگێڕانی: ژیار ئەسوەد

شەو مەیلی ھاتنی نییە

چون تۆ نایەیت و

منیش یارای بەرەو-تۆ-چوونم نییە


بەڵام ھەر دەڕۆم

گەرچی دووپشکەکانی ھەتاو سەرم دەخۆن


بەڵام ھەر دێی

بە زاری سووتاو بە بارانی سوێرەوە


شەو مەیلی ھاتنی نییە

چون تۆ نایەیت و

منیش یارای بەرەو-تۆ-چوونم نییە


بەڵام ھەر دەڕۆم

گەرچی بۆقی بەڵەکاوی ڕابەرایەتیم دەکەن


بەڵام ھەر دێی

بەناو زێرابی تاریک و ئەنگوستەچاودا


نە شەو، نە ڕۆژ

مەیلی ھاتنیان نییە

چون لە پەرۆشیم بۆت دەمرم و

تۆیش، لەبەر من.

photo_٢٠٢١-٠٩-١٩_٠٠-٠٧-٠٨

سەرنجێک بنوسن