ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

قەسیدەی ئەوینی ناکام

نووسەر فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا
وەرگێر وەرگێڕانی: ژیار ئەسوەد

شەو مەیلی ھاتنی نییە

چون تۆ نایەیت و

منیش یارای بەرەو-تۆ-چوونم نییە

بەڵام ھەر دەڕۆم

گەرچی دووپشکەکانی ھەتاو سەرم دەخۆن

بەڵام ھەر دێی

بە زاری سووتاو بە بارانی سوێرەوە

شەو مەیلی ھاتنی نییە

چون تۆ نایەیت و

منیش یارای بەرەو-تۆ-چوونم نییە

بەڵام ھەر دەڕۆم

گەرچی بۆقی بەڵەکاوی ڕابەرایەتیم دەکەن

بەڵام ھەر دێی

بەناو زێرابی تاریک و ئەنگوستەچاودا

نە شەو، نە ڕۆژ

مەیلی ھاتنیان نییە

چون لە پەرۆشیم بۆت دەمرم و

تۆیش، لەبەر من.

blank
دەربارەی نووسەر
فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە