ئه‌ده‌بیات، هه‌ڵبژاردن و ئه‌زموونێکی نهێنی
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات خاڵی ورد و جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که بنه‌ما فێرکارییه‌کانی ئه‌ده‌بیات به پێچه‌وانه‌ی مه‌سیحیه‌ت یان ئایینه دێرینەکان، له کۆتاییدا نابێت به کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕێکخراوه‌یی، ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام له بوارێکی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا هه‌نگاو ده‌نێت، به‌م بۆنه‌وه‌یه که ئایینه سه‌ماوییه‌کان و بنه‌ما فێرکارییه ئایینیه‌کانیش به‌راورد به ئه‌ده‌بیات بوارێکی به‌ره‌و زه‌وال و له‌ناوچوون ده‌گرنه به‌ر، ته‌نیا ئه‌ده‌بیاته ده‌توانێ یاساکان هه‌ڵبوه‌شێنێت، ئه‌ده‌بیات پێداویستی قبووڵکردنی پێکهاته پێویستییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له خۆیدا نابینێ و دوایشی ناکه‌وێ، نابێ قسه‌کانم به‌و جۆره بخوێنرێته‌وه که ئه‌ده‌بیات ده‌بێ پێبه‌ندی یاسایه‌ک یان ته‌نانه‌ت هه‌ر چه‌شنه ئامانج و ڕێباز و ئایینێک وه‌ک مه‌سیحیه‌ت بێ، تراژدییەکی وه‌کوو “ئینجیل” مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئێوه به‌ره‌و چاکه(خێر) ڕێنوێنی بکا و هاوکات ئه‌م رێگایه‌ش به بوارێکی ئاوه‌زمه‌ند ده‌زانێ، له کاتێکدا ئه‌ده‌بیات ههڵوەشێنهری ته‌واوی یاسا ئه‌خلاقییه‌کانه و، بۆیەشە ئه‌ده‌بیات به مه‌ترسیدار دەدرێتە قەڵەم.
ئازادبوونی ئه‌ده‌بیات به مانای چه‌شنێک ڕه‌هایی و نابهندیوارییه به هیچ شتێکه‌وه، به‌مه‌وه ئه‌ده‌بیات ده‌توانێ هه‌موو شتێک به ڕوونی باس بکا، ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌ده‌بیات ده‌توانێ ببێت به توخم و هێمایه‌کی مه‌ترسیدار (له کاتێکدا ئه‌م بێ په‌رده‌ییه ڕه‌سه‌ن بوونی ئه‌ده‌بیات به‌رچاو ده‌خات) ئاخۆ ئه‌م جۆره قسهکردنەتان [له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات] بۆ ئاشنا نییه؟ ئه‌م هه‌ستی ڕیسک کردنە پێوه‌ندیی به مرۆڤه ئەخلاقگەراکانەوە هه‌یه که به خێرایی هه‌ست به شۆڕش له دژی خۆیان ده‌که‌ن و حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بیات (که بریتییه له ڕێکخستنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ) ده‌شارنه‌وه، (وه‌ک چۆن به شێوه‌ی نووسراوه ده‌یانه‌وێ زه‌ینییه‌تی ئەخلاقگەرا که هه‌مان زه‌ینییه‌تی هه‌ڵه‌یه به ئێوه بده‌ن، بێ ئەژمارە).
ئهخلاقگهراکان پێیان وایه ئه‌ده‌بیات له سه‌رده‌می “ڕۆمانتیسیزم “ەوە مه‌به‌ستی داڕمانی ئایینەکان بووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ڕێگای ئاوه‌زه‌وه ئایینەکان بڕشێنێته‌وه، ئه‌ڵبه‌ت له‌م نێوانه‌دا خراپ نییه له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی “عیرفان “دا ئاشنا بین، که ڕوانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تری سەبارەت بە ئایینه‌کان هه‌یه، به‌مه‌وه له‌وانه‌یه ڕوانگه‌یه‌کی حهقیقیتریان سەبارەت بە ئایینەکان هه‌بێت، مه‌به‌ستم له “عیرفان” سیسته‌می فیکری نییه، به‌ڵکوو ئه‌زموونی “عیرفانی”ییەکان و ئه‌زموونی تایبه‌تییەکانی تاکه‌کانه که له ته‌نیاییدا ڕووده‌دەن، بۆچی؟ چونکه به‌م شێوه ده‌توانین ئاگایییه‌کی جیاوازترمان سه‌باره‌ت به شته‌کان یان بابه‌ته‌کان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی فکری و ئاوه‌زییه‌وه نه‌توانین سه‌باره‌ت به “عیرفان” به ده‌رئه‌نجامێک بگه‌ین، دڵنیا بن که به هۆی شیعره‌وه ناکرێ بگه‌ین به هه‌وای عیرفانی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کردن هه‌ر ئه‌و هه‌سته واقیعییانه‌یه که ده‌کرێ له ئه‌ده‌بیات وه‌ری بگرین.
مه‌رگ له ته‌نیایی یان تێکدانی وه‌زعیه‌تی که‌سێک که له بازنه‌ی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌جووڵێت بۆ خۆی بهرههمهێنەرەوهی شکسته و بێ تاوانی ته‌نیا شتێکه ده‌بێته به‌شی خودی که‌سه‌کان و بابه‌ته‌کانی تر گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه. “ئێکهارت[1]” کاتی خۆی گوتی: خودا هیچ شتێک نییه، له ژیانی هه‌ر که‌سێکدا بێگومان که‌سێک بوونی هه‌یه که ده‌توانێ به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می ئه‌و و که‌سانی تر هه‌ڵبگرێ، ئه‌و له سه‌رده‌مێکدا ده‌رده‌که‌وێ که ئێمه بیرمان لێ نه‌ده‌کرده‌وه، هەروەک ئەوەی لە گۆشەگیریدا مانەوەی کەسێک خۆی لە خۆیدا بە خەوش دەدرێتە قەڵەم.
که‌سایه‌تییه “عیرفانییه‌کان” به ڕادیکاڵترین شێوە حه‌زیان به سه‌رکوتکردنی سیستماتیک هه‌یه. ئه‌وان چه‌ندین وێنا له جیهان ئاراسته ده‌که‌ن که تێیدا هه‌ر که‌سێک به مه‌به‌ستی مانه‌وه خۆی تەنها بیر له یه‌ک رێگا ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش جیهانێکه که له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، جیهانێکی ناڕێک و لێکدابڕاوە که به حه‌زێکی زۆره‌وه وه‌دوای که‌وتووین. له کاتێکدا چێژ له واقعی بوونی خۆتاندا ئه‌زموون ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر چی دواتر له لایه‌ن ئەوانی دیکەوە فه‌رامۆش ده‌کرێن. ئێمه ناتوانین له یه‌ک بوونی هه‌بوونمان گومان بکه‌ین له کاتێکدا ته‌واوی غه‌ریزه‌کان له ئێمه‌دا زیندوون.
ئه‌گه‌ر “عیرفان” وه‌کوو سه‌رده‌می منداڵی له به‌رچاو بگرین، بوێرانه ده‌توانرێ بگوترێ که نه ته‌نیا لەگه‌ڵ جه‌وهه‌ری منداڵانه‌ی منداڵێک‌دا مه‌ودای هه‌یه، به‌ڵکوو ئاژاوه‌یه‌کی نائاوهزمهندیشه. به‌ڵام ئەم تایبه‌تمه‌ندییانەی به وشه‌گه‌لێک له جنسی “ئه‌شق” درده‌بڕێ و ئه‌ندێشه و به‌ڵگه‌یەک که له خۆی به‌دیاری ده‌خات له پێکه‌نینی منداڵێک ده‌چێ.
پێم وایه نه‌ریت و عیرفان له شوێنگه‌لێک له ئه‌ده‌بیاتی مودێڕندا هه‌ندێ خاڵی هاوبه‌شیان پێکه‌وه هه‌یه، ئه‌م خاڵه هاوبه‌شانه‌ش له کاره‌کانی “ئێمیلی برۆنتێ”[2]دا ده‌بینرێ، “ژاک بلۆندێل”[3]یش له دوایین توێژینەوەکانیدا دەربارەی ئه‌زموونه عیرفانییه‌کان، دەربارەی “برۆنتێ” قسه ده‌کات. بەڵام بلۆندێل ئەم جارە بێ بەڵگە قسە دەکات و لێکدانەوەگەلیک لەبارەی “برۆنتێ”ەوە ئەنجام دەدات کە بەس یاریدەی گەورەکردنی لە ڕادەبەدەری برۆنتێ دەکات. ئه‌مه له کاتێکدایه که‌سانی تر بەر لە بلۆندێل له هه‌بوونی مانهویهت له کاره‌کانی “برۆنتێ”دا تێگەیشتبوون، به‌مه‌شه‌وه ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێندا بلۆندێل دەربارەی وردناسینی نووسه‌ری “به‌رزاییه‌کانی وێزێرینگ”[4] گومان له خۆی ده‌کا و به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌گه‌لێک له شیعری برۆنتێ هه‌ست و ئه‌زموونه‌کانی خۆی ده‌خاته به‌ر باس، له‌ودیو کارکانی “برۆنتێ”وە فه‌زایه‌کی مانه‌ویی ده‌بینرێ، پێکهاتووه له خه‌مێکی قووڵ یان شادیگهلێکی بچووک که له ته‌نیایی خۆیدا بیچمی گرتووه، ئاشکرایه هیچ شتێک ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ریکردن سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤی مه‌زه‌هه‌بی تاکه‌کان به ئێمه بدات، ئه‌و جیهانه ناڕوون و نادرووسته‌ی که شیعره‌کان به ئێمه‌ی ده‌ده‌ن، پێویسته به ئاگاییه‌وه له گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه و هه‌روه‌ها به ئاگاییه‌وه نزیک ببینه‌وه له‌و جیهانه‌ی کە عارفان به شێوه‌ی ئاسایی له هه‌وڵی په‌سن کردنیدان.
توندوتیژی له جیهاندا ته‌نانه‌ت له ئه‌زموونی ئێمه‌شدا هیچکات له‌گه‌ڵ ئارامی و ئاسایش‌دا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به کورتی قسه بکه‌ین خه‌م و حه‌سره‌تێکی لەگوتن نەهاتوو له ڕۆمانی “به‌رزاییه‌کان وێزێرینگ”ی “برۆنتێ”دا به‌رچاو ده‌کەوێت، وه‌کوو نموونه سه‌رنج بده‌نه ئه‌م شیعرانه‌ی برۆنتێ:
هیچ برینێک هه‌ڵناگرم
هیوای هیچ ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک ناخوازم
خه‌م و حه‌سره‌ت چنگی خستۆته نێو قووڵایی بوونمه‌وه
له‌نێوان ئاگری جه‌هه‌ننه‌م یان له‌نێوان به‌هه‌شتی نوورانیدا
جلێکم له به‌ر کردووه
که بێجگه مه‌رگ باسی هیچ شتێکی تر نه‌که‌م
ئه‌مه وێنه‌یه‌که له ئایینه خوداییه‌کان.
پێم وایه ئه‌م چه‌ند دێڕه له شیعری زیندانی زۆر به‌هێزه و وێنه‌یه‌کی به‌هێز له هێڵه زه‌ینییه‌کانی “برۆنتێ” به‌رچاو ده‌خات. له کۆتاییدا ئه‌وه‌نده گرنگ نییه بڵێین ئاخۆ “ئیمیلی برۆنتێ” ده‌ستی گه‌یشتبوو به‌و ئه‌زموونه عیرفانییه و له بنه‌مای عیرفاندا پێوه‌ندیی گرتبوو یان نا؟ به وته‌ی “ئاندرێ بریتۆن”[5] هه‌موو شتێک گرێدراوه به باوەڕی ئێمه‌وه، له زه‌ینی ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به چه‌مکگه‌لێکی وه‌کوو (ژیان و مه‌رگ، ڕابردوو و داهاتوو، خه‌یاڵ و واقێع) زۆر شت بوونی هه‌یه، وه‌رگرتنی پێوه‌ندی یان خۆ ڕه‌فزکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له دژایه‌تی چه‌مکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌بینرێ و فام ده‌کرێن، وه‌کوو (خێر و شه‌ڕ، ده‌رد و چێژ) بێگومان به‌م بۆچوونه‌وه ده‌کرێ ئه‌مه‌ش بڵێین ئه‌ده‌بیاتێ که له‌ژێر ناو ئه‌ده‌بیاتی “توندوتیژی” ناوی ده‌به‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیاتی عیرفانیدا فام ده‌کرێت.
“به‌رزاییه‌کانی وێزێرینگ” وه‌کوو توند‌وتیژترین و له هه‌مان کاتدا شاعیرانه‌ترین به‌رهه‌می “ئیملی برۆنتێ” ناو شوێنێکی زۆر جوانه که له لایه‌ن “هیتکلیف”[6]ه‌وه بووه به جه‌هه‌ننه‌مێکی وه‌ها مرۆڤه‌کان پاش دوورکه‌وتنه‌وه له‌و جه‌هه‌ننه‌مه له‌عنه‌تییه هیلال دەبن، ئه‌مه له خۆیدا پارادۆکسێکی سه‌یره و له ڕاستیدا توندوتیژییه‌کانی هیتکلیف بنه‌مای چاره‌ڕه‌شی و به‌خته‌وه‌ریین. که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م رۆمانه بوونه‌ته جادووی توندوتیژییه‌که‌ی، به‌ڵام کۆتاییی ئه‌م به‌رهه‌مه جێی ره‌زامه‌ندییه، له‌و شوێنه‌ی که سێبه‌ری توندوتیژی له سیمای مه‌رگدا به‌دیار ده‌که‌وێ و نوور به سه‌ر تاریکیدا زاڵ ده‌بێت، ژیان به ته‌واوه‌تی به‌که‌ڵک و سوودهمهنده و هیچ شتێک ناتوانێ له نێوی ببات، ته‌نانه‌ت مه‌رگ مه‌رجی دووباره مانه‌وه‌یه.
[1] Meiser Eckhart مێستەر ئێکهارت (١٢٦٠-١٣٢٧) فەیلەسوف و عارفی ئەڵمانی
[2] Emily Bronte ئیمیلی برۆنتێ (١٨١٨-١٩٤٨) نووسەر و شاعیری بەریتانیایی
[3] Jacqyes Blondel ژاک بلۆندێل (١٩١٠-١٩٩١) پرۆفیسۆری ئەدەبی ئینگلیزی و توێژەری فڕەنسایی
[4] Wuthering Heights تاقە ڕۆمانەکەی ئیمیلی برؤنتێ’یە لەسەر ١٨٤٧ بڵاوی کردەوە.
[5] Andre Breton (١٨٩٦-١٩٦٦) نووسەر و شاعیری فەڕەنسایی
[6] Heathcliffکارەئەکتەری ڕۆمانی بەرزاییەکانی وێزێرینگ
سەرچاوە: ادبیات و شر، ژرژ باتای، ترجمە: فرزام کریمی، نشر جغد، چاپ اول: ١٤٠٠