قه‌له‌قیی یه‌كه‌م دێڕ
«ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ڕسته‌یه‌ك دوا ڕسته بێت، ئه‌وا ڕسته‌یه‌كی تریش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه وه‌ك دوا ڕسته ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه دوا ڕسته، نابێته دوا ڕسته»
ژان فرانسوا لیۆتار
دێڕی یه‌كه‌م: ئه‌مه‌یه دوژمن. ئه‌مه ئه‌و شته بوو كه گۆلد له‌و ڕۆژه‌ی بڕیاری دا كتێب بنووسێت، به دڕێژایی چه‌ند ساڵ بیری لێكردبووهوه. به‌رانبه‌ر به كاغه‌زه سپییه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێری له گه‌ڕان به دوای ڕسته‌یه‌كی ئایدیاڵدا تێپه‌ڕاندبوو. بێ‌وچان نووكی پێنووسەکەى له ڕووپەڕی كاغه‌زه‌كه‌ی كوتابوو و ده‌ست و مه‌چه‌كی بۆ كێشانی بازنه‌ی یه‌كه‌م پیت، شل كردبوو. هه‌موو جارێك به‌م یه‌قینه ئازارهێنهوه ده‌ستی هه‌ڵگرتبوو كه ڕێگایه‌كی باشتر بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌قه‌كه بوونی هه‌بووه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دەینووسی، دێڕه یه‌كه‌مه خراپه‌كه‌ی هه‌موو كتێبه‌كه‌ی بۆ ناشیرین ده‌كرد.
ده‌بوو یه‌كه‌م دێڕ ببووایه‌ته زنارێک، به‌ردێكی گرانیت، كه هه‌موو ئاسایشێكی له‌سه‌ر بنیات بنرایه، ئه‌و ده‌بوو كاری له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه بكردایه تا ده‌گه‌یشته كه‌ماڵ. زۆربه‌ی خوێنه‌رانی داهاتووی ده‌بوو به دێڕی یه‌كه‌م ده‌ستیان پێبكردایه، دێڕی یه‌كه‌م به جۆرێك هاوشێوه‌ی ده‌ستێك بوو، كه له كاتی یه‌كه‌م ژوواندا بۆ ته‌وقه درێژی دەکەن. ئه‌گه‌ر نینۆنهكانتان پیس بێت و پهنجەىبهرانبهرهكهتان له كاتی ڕاوهشاندنێكی تونددا چەشنی چۆله‌كه‌یه‌كی مردوو بشێلێت، ئه‌وا ئێوه نه‌تانتوانیووه ڕیسكی ئه‌وه بكه‌ن تا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو دروست بكه‌ن. ئه‌ویش بۆ وشه یه‌كه‌مه‌كانی كتێب به‌م شێوه‌یه بوو. گولد به درێژایی ڕۆژ دوای ئه‌م وشانه كه‌وتبوو و ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م وشانه ئاژه‌ڵێكی فێڵباز و ته‌ڵه‌كه‌باز بووبێتن، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ستێكی نیگهرانكهری به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به‌و وشانه له دهستهویهخهبوونێكی بێبه‌زه‌ییانه‌دا.
بێگومان ئه‌م قه‌له‌قیی ده‌ستپێكردنه بوو ئه‌وی به‌ره‌و داهێنانی وته یان گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌برد له‌ودیو نووسینهكەی. هێنانی وته‌یه‌ك جۆرێك له فێڵ بوو له‌سه‌ر دێڕی یه‌كه‌م، كه زیاتر له نووسه‌رێكی به‌ناوبانگه‌وه وه‌رده‌گیرا. گۆلد دژ به‌م شێوازه بوو، چونكه ئه‌م شته بۆ ئه‌و جۆرێك له ترسنۆكی بوو. به بڕوای ئه‌و ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك به‌وه ڕاگه‌یشتبوو له شاكارێك ڕسته‌یه‌ك ده‌ربهێنێت كه بلیمه‌تێك له تێكستەكهیدا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌سته‌ودامانی ئه‌م ڕسته‌یه ده‌بێت، ئه‌م شێوازی هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیاریه‌تی و خۆشاردنه‌وه له پشته‌وه‌ی مرۆڤێكی مه‌زندا بۆ ئه‌و قبوڵكراو نه‌بوو. ئه‌مه باشتر نه‌بوو له دزینی هێمایه‌ك له‌سه‌ر بۆندی ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رز بۆ لێدان و خستنه‌سه‌ری ئۆتۆمبێله داشقهكهی خۆی. هه‌ر بۆیه گۆلد، كه له‌و كه‌سانه نه‌بوو به‌دوای ڕێگای ئاساندا بگه‌ڕێت، له‌قه‌یه‌كی له هه‌ڵبژارده‌ی هێنانی وته‌یه‌ك هه‌ڵدابوو و ده‌ستی كردبوو به گه‌ڕان به‌دوای یه‌كه‌م ڕسته‌ی ئایدیاڵدا. بیری له فلۆبێر كردبووه‌وه كه دەربارەی ڕۆمانه‌كه‌ی بۆڤار و پێكوشهدا وتبووی: «هه‌موو پاشنیوهڕوانێك له ئازار و ئه‌شكه‌نجه« زیاتر هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. نووسه‌ره مه‌زنه‌كان چۆن توانیویانه ئه‌م ئه‌زموونه تێپه‌ڕێنن؟ گۆڵد بڕیاری دابوو بیر له ده‌ستپێكی ئه‌و ڕۆمانانه بكاته‌وه كه حه‌زی لێی بوو، به هیوای ئه‌وه‌ی له نزیك ئه‌م مامۆستا فێركارەوە بتوانێت شتێك بۆ یارمه‌تیدانی له تێپه‌ڕین له هه‌ڵدێرانی بچنێته‌وه.
بێگومان دوو ڕسته‌ی زۆر به‌ناوبانگی ئه‌ده‌بی میللیی ئه‌مانه‌ن: «ئه‌مڕۆ، دایكم مرد»[1] و «بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، زوو ده‌چوومه سه‌ر جێ بۆ خه‌وتن»[2]. گولد زۆر جار هه‌ركام له‌م ڕستانه‌ی به ده‌نگی به‌رز دووباره كردبووه‌وه. ئه‌م ڕستانه به هیچ شوێنێكی نه‌ده‌گه‌یاند، به‌ڵام ده‌بێت دانی پێدا بنێین كه ساده‌یی ئه‌م ڕستانه ده‌ربڕی بلیمه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بوو.
هه‌ركه كه‌مێك له نزیكه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕستانه بكرێت، به خۆمان ده‌ڵێین ئه‌م ڕستانه وا دێنه پێش چاو به ته‌واوه‌تیی بۆ نه‌خشاندنی ئه‌م شاكارانه داڕێژراون. به‌م شێوه‌یه‌یه كه زمانی فەڕەنسی هه‌ر له سه‌ره‌تاكانه‌وه به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه یارمه‌تیی تێكه‌ڵكردنی ئه‌م وشه باشانه ده‌دات، تێكه‌ڵكردنێك كه ده‌بێته ئه‌ركی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ڕێگەیه‌وه هاوشێوه‌ی كامۆ و پڕۆست كه‌شف بكه‌ن. گولد بیری له‌وە كردبووه‌وه ڕه‌نگه له‌نێو هه‌وای ده‌ورووبه‌ردا، جۆرێك له ڕه‌وه‌ی ڕسته یه‌كه‌مه باشه‌كان بوونیان هه‌بووبێت، كه ته‌نیا نووسه‌ره مه‌زنه‌كان توانیویانه بیبینن و بیخه‌نه داوه‌وه. وه‌ك نووسه‌رێكی مه‌زن به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆی ده‌كرێت، نووسینی كتێبی مه‌زن، كتێبه مه‌زنه‌كان به‌رده‌وام ڕسته‌كانی سه‌ره‌تایان شاز و نایابن.
گولد ئه‌و كتێبانه‌ی وا حه‌زی لێ بوون له كتێبخانه‌كه‌ی دەرهێنا، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كانی سه‌ره‌تایان. بێ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رسووڕمان بێت، تێگه‌یشتبوو ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و نووسه‌ره بلیمه‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكدا نه‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تییه‌وه، یه‌ك داهێنانی ستراتیژیی لێزانانهیان هه‌بووه.
– هه‌ندێكیان په‌نایان بۆ هێنانی وته‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بردبووه. گولد، ئه‌م شته‌ی بینی، ئه‌م شته بۆ پڕۆسه‌كه‌ی ئه‌و دڵخواز نه‌بوو، به‌ڵام وتبووی ئه‌م به‌كارهێنانه له لایه‌ن نووسه‌ره مه‌زنه‌كانه‌وه شتێك نییه مه‌حكوم بكرێت. به‌گوێره‌ی بۆچوونی كه‌سێكی كلاسیك هیچ شتێكی هاوبه‌ش له‌نێوان نووسه‌رێكی خراپ، كه خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌له‌قیی دێڕی یه‌كه‌م ده‌دزێته‌وه و بلیمه‌تێك، كه پێشوازییه‌كی هاوشێوه بۆ وه‌رگرتنی هاوكێشه‌یه‌كی وه‌ها ده‌كات، بوونی نییه. بۆ نووسه‌رێكی بلیمه‌ت هێنانی وته‌یه‌ك چ نییه جگه له فر‌ت‌وفێڵێك بۆ ده‌ربڕینی ئه‌ندامێتیی خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌سه زه‌ین باڵاكان، نه‌ك قه‌ڵغانێك، كه بێ ئه‌وه بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بێت هێرشه‌كانی كتێبه‌كه‌ی خۆی به‌جێ بهێڵێت. به گشتی له ئاستێكی دیاریكراوی به‌رزدا نووسه‌ره مه‌زنه‌كان ده‌بنه یه‌ك، ئه‌وان خۆیان بۆ چه‌ند فیگه‌رێكی تایبه‌ت له یه‌ك شت ده‌گۆڕن، كه ناوی ئه‌ده‌بیاته. گولد جیهانی نووسه‌ره مه‌زنه‌كانی چەشنی جۆرێك له گردبوونە له‌سه‌ر مێزێكی خڕ ده‌بینی، كه ههرپارچهیهكی هه‌موویه‌تی و هه‌مووی یه‌ك پارچه‌یه. كه‌واته له‌م تێڕوانینه‌وه ئه‌وه گرنگ نیییه كه یه‌كه‌م دێڕی فڵان نووسه‌ری مه‌زن له ڕاستیدا له لایه‌ن فیسار نووسرابێت: به هه‌ردوو باردا، ئه‌ده‌به مه‌زنه‌كه‌یه. گریمانه‌ی نووسه‌رێك ده‌مێنێـته‌وه كه فڵانه و له سه‌ره‌تای كتێبه شاكاره‌كه‌ی خۆیدا وته‌یه‌كی هێناوه کە فیسار نووسه‌ری خراپیش دێت ئه‌م شته بۆ خۆی ده‌گوزاێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئایدیایه به ته‌واوه‌تی بێزاركه‌ر بوو و گولد نه‌یده‌ویست بیر له‌مه بكاته‌وه.
ــ له لۆلیتادا، ڤلادیمیر ناباكۆڤ ئایدیایه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌قه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش دەرکەوێت، کە لە دەستپێکدا ده‌ڵێت ئه‌مه له لایه‌ن پزیشكێكی خه‌یاڵییه‌وه نووسراوه، دكتۆر ژۆن ڕای. ئه‌مه ژیرانە بوو: كه‌س ئه‌و ئایدیایه‌ی نه‌بوو داوای به‌ڵگه‌یه‌كی پزیشكی بكات كه بتوانێت ببێته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تایبه‌تمه‌ندیی ستایله تایبه‌ته‌كان. پزیشكه‌كه‌ی ئه‌و بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵنابژێرن. هه‌روه‌ها ناباكۆڤ له قه‌له‌قیی ده‌ستپێكردن له‌سه‌ر “ژۆن ڕای” خۆی ڕزگار كرد و توانی به ویژدانێكی ئارامەوە بنووسێت، بێ بوونی هیچ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك. ئه‌مه به جۆرێك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خوڵقاندنی خۆی لەنێو دەستپێکی خۆیداو بهدانهپاڵی كه‌سێتیی نێو چیرۆك، كه ستایل بریتیی نه‌بوو له نیگه‌رانی و قه‌له‌قییه سهرهكیییهكهی.
ـــ به كورتیی ئۆسكار وایڵد ڕێگایه‌كی ئه‌سته‌می هه‌ڵبژارد. ڕۆمانی “وێنەکەی دورێن گێری” به ڕاگهیاندرواێكی چه‌خماخه‌ئاسا ده‌ست پێ كرد، به شكۆیه‌كی نایه‌كسان، كه خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌گه‌وزێنێت. ئه‌و له ده‌ستپێكی ئه‌م كتێبه‌یدا وتبووی: «هونه‌رمه‌ند ئافرێنه‌ری جوانییه«، گولد تێگه‌یشت ئه‌م ڕستهیە به‌شێكی سه‌ره‌كیی ده‌قه‌كه دروست ده‌كات و ئازایه‌تیی وایڵد به‌رانبه‌ر دوژمن لاواز نه‌بووه: ئه‌م ڕسته‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه وه‌ك خۆرێك ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی زۆر ستایشی ده‌كات.
ــــ كێوی سیحراویی تۆماس مان، ئه‌میشیان به «ئامانج»ـێكی درێژ ده‌ست پێ ده‌كات، گولد سه‌باره‌ت به‌مه گه‌یشتبووه چه‌ند ئه‌نجامێكی هاوبه‌ش: پێشەكییهكه هه‌ر ده‌قه‌كه‌یه، تۆماس مان به هه‌موو گوڕێكی خۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه بووه‌ته‌وه، كه مافی چاوه‌ڕوانیی ئه‌م پیاوه مه‌زنه‌ت هه‌بێت.
ڕۆبێرت موزیل، جۆیز، فاكنه‌ر، جۆن پۆیس، لاورێنس، ئۆرێل، سێلین، دوبلین، هه‌موویان ڕسته‌ی یه‌كه‌میان هه‌بووه، كه له‌وپه‌ڕی كهماڵدایه. گۆلد به‌ره‌به‌ره له‌م گه‌ڕانانه‌ی پرسیاری میتۆده‌كه‌ی له خۆی كردبوو: ئایا ئه‌مه‌یان زیاتر دادوەرانە بوو، یان ئه‌وه‌ی كه زیاتر لهمیانەوە بازبازێنی بوو بۆ ئه‌ویان، له كاتێكدا ده‌یتوانی باوەڕ به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م بلیماته بهێنێت؟ ئایا چه‌ند شتێكی خۆبه‌زلزانانه‌ی گاڵته‌جاڕ لێره‌دا بوونی نییه كه ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سه مه‌زنه‌كان كردووه؟
ئه‌و ڕستانه‌ی یه‌كه‌م كه له كتێبه خراپه‌كان و ڕۆمانه بازاڕییه‌كانی ده‌رده‌هێنێت ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌كی زۆر واقیعیتر له‌سه‌ر وه‌لانانی ترسه‌كه‌ی وریای بكه‌نه‌وه. كه‌واته ئایا ئه‌و سه‌باره‌ت به دانانی ڕسته‌ی یه‌كه‌م به به‌راورد به واڵسه‌ر و ستێرن سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وێك، كه هه‌رگیز نه‌فره‌تی له نووسینی كتێبیك له ئه‌نجامی نه‌بوونی توانا له ده‌ستپێكردن نه‌بوو؟ بۆ چه‌ند ساتێك بیری له‌م شته كرده‌وه و وازی له‌م ئه‌رگۆمێنته هێنابوو. به دڵنیاییه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌و له لێكۆڵینه‌وه له ڕسته یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه كه‌متر شكۆمه‌ند بوون زۆر خاكه‌ڕا بووبیت تا ئه‌وانه‌ی كه هێرشی ده‌كرده سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌و دژه په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی بوو. ئه‌و ده‌یویست ئاشنای شێوهكارییهكی سه‌ركه‌وتوو له كاتی تێڕامان له هێنری ماتیس بێت تا شێوهكارییهكی قۆڕ و ناشیرینی گوندی. ئه‌مه لۆژیكییه، هه‌ر ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌ده‌ب ده‌ویست.
هه‌ر بۆیه، لێكۆڵینه‌وه له ڕسته یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌و ڕۆمانانه‌ی وا حه‌زی لێ بوو به‌و شێوه یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون بۆی كه ئاره‌زووی كردبوو. ئه‌و به هه‌ستێكی نادیار چاوپۆشی له خوێنه‌ره‌كانی كرد. هه‌ندێ جار هه‌ستی به ئاماده‌بوون ده‌كرد، به خۆی ده‌وت دواجار به‌ربه‌سته‌كه هیچ نییە جگه له حاڵه‌تی ده‌روونی، كه وشه‌كانی یه‌كه‌م زۆر گرنگتر نین له‌وانه‌ی پاش خۆی. ئه‌مه پرسیارێك بوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی زه‌ینی و ڕۆحی، ئه‌م شته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ست پێ ڕانهگهیشتنێكی ساخته‌ی ئۆنتۆلۆژیی ڕسته‌ی ئه‌م پرسیاره‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له ساته‌كانی تردا، ئه‌و به خۆی وتبوو هه‌رگیز به‌و شته ناگات و سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ڕسته‌ی یه‌كه‌م ئاژه‌ڵێكی دڕه‌نده‌یه كه زۆر له خۆی به‌هێزتره، كه ته‌نیا نووسه‌ره مه‌زنه ڕاسته‌قینه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بووه ده‌ستوپه‌نجه‌ی لەگەڵ نه‌رم بكه‌ن. هه‌ر بۆیه تووشی خه‌مۆكی هات و په‌نای برده به‌ر بێعاری و گاڵته‌جاڕی، ده‌ستی كردبوو به بیركردنه‌وه له به‌كارهێنانێكی ناڕه‌وا و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی گاڵته‌ئامێز(چه‌ند شتێكی خسته ڕوو، وه‌ك: «ئه‌مڕۆ، دایكم مرد و ئه‌م شته ڕێگریی ئه‌وه‌ی لێنه‌كردم زوو بڕۆمه سه‌ر جێ بۆ خه‌وتن.»). داڕووخا، هه‌ستی به‌وه كردبوو باشترین ڕسته‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه بوو كه ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوایدا گه‌ڕاوه، لاقرتیكردن هاوشێوه‌ی مراوییه‌كی ههڵهوههرزه. زاڵمانه و کینەییانە، ئه‌م ڕسته ئه‌و هه‌سته‌ی تێدا چێ کردبوو، كه له چ لایه‌نێكه‌وه ئه‌و نووسه‌رێكی مامناوه‌ند و خراپ بووه و شیاوی نووسه‌ره مه‌زنه‌كان نییه. پاشان ئه‌و نه‌یتوانیبوو به‌رگه‌ی ئه‌و گۆشه‌نیگایه بگرێت له نووسینی ئه‌و سه‌ره‌تا ئهسهفباره، بۆیه ئه‌م شته وای له‌و كرد هه‌ست بكات بارۆدۆخه‌كه نائۆمێدكهره.
ئایدیایه‌كی بۆ هات، زۆرباشه. نه‌توانین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته و بازدان به‌سه‌ریدا. ئایا ئه‌و له دۆزینه‌وه‌ی ڕسته ئایدیاڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو؟ یان! ئه‌و ده‌ست ده‌كات به ڕسته‌ی دووه‌م. به تاولهرزەوه، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو و نووسی بووی: «(…)هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه بوو كه من لێره‌دا چه‌قی بووم.» هێوربوونه‌وه‌یه‌كی زۆری بۆ هات. ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ی كه بۆڕییه زه‌ینییه‌كانی گرتبوو، لاچوو. گولد ده‌ستی به نووسینی كتێبه‌كه‌ی كردبوو، كتبێك كه به نووسینی دووه‌م دێڕ ده‌ست پێ كرابوو. ئه‌و له‌م ڕسته‌یه ڕامابوو، به‌وپه‌ڕی ڕازیبوونه‌وه پڕكرابووه‌وه. زۆر گورج، سه‌رنجی دابوو گرفتێك هه‌یه. ڕاستییەکەى ئه‌م شته‌ش زۆر ساده بوو: ڕه‌نگه ئه‌و خوێنه‌ره‌ی كه ڕاسته‌وخۆ له ڕسته‌ی دووه‌مه‌وه ده‌ست ده‌كات به كتێبه‌كه‌ی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت ئه‌مه یه‌كه‌م ڕسته نییه. ئه‌گه‌ر گولد توانیبووی ئه‌م ڕسته‌یه بنووسێت، له‌به‌ر ئه‌وه بووه خۆی زانیوویه‌تی ئه‌مه ڕسته‌ی یه‌كه‌م نه‌بووه و ئه‌م ڕسته‌یه نه‌یتوانیووه به‌ره‌و كه‌ماڵ هه‌نگاو هەڵێنێ.
ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م ڕسته له‌وه تێبگه‌شتایه، ڕه‌نگه پەیجووری ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر ناسكتر با، وازی له گه‌ڕانی ئه‌و هه‌موو ڕۆژه بهدوایهكانه بهێنایه به‌دوای فۆرمێكی ئایدیاڵ. پێشبینی بۆنهكرانی سه‌رنجدانی خوێنه‌ر ئایدیاكه‌ی كاول كردبوو: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر، ڕسته‌ی دووه‌می له باتیی ڕسته‌ی یه‌كه‌م لێ تێكچووبا ئه‌وه گولد هه‌رگیز نه‌یده‌توانی بنووسێت. هه‌ر بۆیه بیری له‌وه كردبووه‌وه له سه‌ره‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌و تێبینییه بنووسێت و شی بكاته‌وه كه ڕسته‌ی یه‌كه‌م ڕسته‌ی دووه‌م بووه. به داخه‌وه ئه‌مه ته‌نیا جێگۆڕكێی به كێشه‌كه كردبوو، ئینجا ئه‌م تێبینییه ده‌بووه ناوه‌ڕۆكی یه‌كه‌م ڕسته‌ی واقیعی كتێبه‌كه، كه ڕه‌نگه ئه‌و نه‌یتوانیبا له نووسینی سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئه‌و حاڵی باش نه‌بوو. لەرزى پێ کەتبوو، هێشتا ئایدیایه‌كی ڕادیكاڵی هه‌بوو. پاشان ڕسته‌ی یه‌كه‌می خسته نێو كه‌وانه‌وه و وازی له‌و بڕوایه هێنا كه ڕسته‌ی دووه‌م یه‌كه‌مه، هه‌روه‌ها ڕسته‌ی دووه‌میشی خسته نێو كه‌وانه‌وه. ڕسته‌ی سێیه‌م ده‌بووه یه‌كه‌م: ئه‌ویشی خسته نێو كه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها چواره‌م و پێنجه‌میش كاتێك نۆره‌ی ئه‌وانیش هات. به‌وپه‌ڕی خرۆشه‌وه، گولد بێ‌وچان ده‌ستیكردبوو به نووسینی سێ په‌ڕه‌گرافی كتێبه‌كه‌ی: «(…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…) (…)». بۆ دواجار شه‌و و ڕۆژ بۆ ته‌واوكردنی كتێبه‌كه‌ی گرنگ نه‌بوو. سه‌رمه‌ست له به‌خۆدانازین، پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له په‌لوپۆ بكه‌وێت دووجار خوێندییه‌وه. گولد ببوو به نووسه‌ری ڕۆمانێك كه غیابی ڕسته‌ی یه‌كه‌می نه‌بوایە هه‌رگیز نه‌ده‌نووسرا. پاش چه‌ند ساڵێك، گولد به سه‌ر ترسه پانیكهكهی سه‌باره‌ت به ڕسته‌ی یه‌كه‌م زاڵبووو چه‌ند كتێبێكی باشی نووسی. هاوكات ئه‌و بوو به نووسه‌رێكی ڕێزلێنراو و له هه‌موو ئه‌وروپا ناوبانگی هه‌بوو. له كۆتایی ته‌مه‌نیدا بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسی. ئه‌مه‌یان دواكتێبی بوو، ئه‌مه‌یانی به زمانێكی ڕوون و سروشتی نووسی. له‌م كتێبه‌دا به گاڵتەوە باس له‌و قه‌له‌قییه پووچه ده‌كات، كه له ته‌مه‌نی لاوییدا هه‌یبووه و به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌هره ئه‌ده‌بییه‌كانی بلۆك كردبوو. وشه‌كان بۆ ئه‌و له ڕێگای سیحره‌وه ده‌گه‌ن. پاش كۆتاییی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی زۆر له چێژی ئافرێنه‌ری، بڕیاریدا كۆتایی پێ بێنت. ئینجا لێره‌ش زۆرجار قوربانی ده‌ستی قه‌له‌قی و نیگەرانی بوو: گومانی ده‌كرد، له پێشكه‌وتن وه‌ستا و ئه‌و متمانه جوانه‌ی له ده‌ست دا. زۆر له‌وه پیرتر بوو هیوایه‌ی نووسینی كتێبێكی تر بخوازێ، ده‌یزانی ئه‌و وشانه‌ی ئیستا ده‌ینووسین ده‌بنه دوا وشه‌كانی. دوا ڕسته‌ی كتێبه‌كه‌ی ده‌بوو به دوا ڕسته‌ی ژیانی، ده‌بوونه دوا ژێستی ئه‌ده‌بی، جۆرێك له وه‌سیه‌تنامه. ده‌بوو چه‌ند شتێكی نەمری نووسیبا، ئه‌م پێویستییه‌ش خه‌وی له چاوی تاراندبوو. گولد له‌وه ده‌ترسا پێش مردنی نه‌توانێت دوا ڕسته‌ی باش و ناوازه بدۆزێته‌وه. ئه‌مه بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بوو. به زوویی هه‌ستی به‌وه ده‌كرد دوا گوڕوتینهكانی نامێنێت، ته‌ركیزی نامێنێت و به لاڵهپهتێی تووڕه‌ییه‌وه، له‌سه‌ر كاغهزەکەى نووسی: «(…)» له‌م ساته‌دا له دوا په‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ی ڕوانی و تێگه‌یشت شاردنه‌وه‌ی دوا ڕسته‌ی به‌س نییه، چونكه ئه‌وه‌ی پێش ـ كۆتایی ده‌بێته كۆتایی. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی پێش ـ كۆتایی شارده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێش، پێش كۆتاییش. ئه‌وانه‌ی پێشووش. ئه‌وانه‌ی پێش پێشووش. به‌ره‌به‌ره، گولد له چه‌ند كاتژمێرێكدا پێنسه‌ت په‌ڕه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كه‌ی شارده‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی شكستهێنانی بۆ كۆتاییهێنان به دوا ڕسته‌ی شاز و ناوازه‌دا. ئه‌و ببووه نووسه‌ری كتێبێك كه، له‌به‌ر نامومكین بوونی دوا ڕسته‌ی شازی، ته‌واوی نه‌كردبوو و هیچ ده‌ستی پێ نه‌كردبوو. كه‌واته دوا ڕسته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی، ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێشووی بوو: ئه‌و به قه‌له‌قییه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به ڕستهكەدا كرد و به خۆی وت، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت ماڵاوایی له ئه‌ده‌ب بكات. كه‌واته ئه‌م ڕسته‌یه‌شی شارده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مه‌ش. كتێبی پێش ـ كۆتاییشی هه‌ر به هۆی ترس له وشه‌كانی كۆتایی، له كۆتایییه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه لێ‌كرد. شڵه‌ژابوو، گولد خۆی به‌سه‌ر كتێبه‌كانیدا دا و هه‌موویانی به پێچه‌وانه‌وه [له كۆتاییه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌تا] سڕییه‌وه. له كاتێكدا خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی[نانووسینهوهی] دووه‌م ڕۆمانی بوو دڵی له لێدان كه‌وت. به‌رهه‌مێكی به تهواونهكراویی هێشتبووه‌وه. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ته‌واوی نه‌كردبوو، به‌ڵكوو له‌به‌ر نه‌مانی كات تاوه‌كوو به ته‌واوه‌تی هه‌مووی له‌نێو ببات.
[1] ئه‌مه ڕسته‌ی یه‌كه‌می ڕۆمانی ‘نامۆ’ـی ئه‌لبێر كامۆیه.
[2] ئه‌مه‌شیان یه‌كه‌م ڕسته‌ی مارسێل پڕۆسته، له به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی ‘گه‌ڕان به‌دوای زه‌مه‌نی له‌ده‌ستچوودا.’
بێرنارد كیرینی له دایكبووی ساڵی ١٩٧٨له شاری باستۆن له به‌لژیكا، زمانی ئاخاوتنی ئه‌م شاره فەڕه‌نسییه. ئه‌و ئێستا له زانكۆی بورگوین له فەڕەنسا مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه. سه‌ره‌تای چیرۆكنووسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠٠٥ و ئه‌م چیرۆكه‌ی وا له به‌رده‌ستی ئێوه‌دا، یه‌كه‌م چیرۆكی ئه‌و كۆچیرۆكه‌یه كه له‌و ساڵه‌دا به ناونیشانی ‘قه‌له‌قیی یه‌كه‌م دێڕ’، بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا خه‌ڵاتی نووسه‌رانی لاوی بۆ چیرۆكنووسین وه‌رگرت.
سه‌رچاوه:
BERNARDQUIRINY, L’ANGOISSE DE LA PREMIÈRE PHRASE, Éditions Phébus. Paris. 2005.
تێبینی:
*ئه‌م چیرۆكه پێشتر له ژماره 6ی گۆڤاری ئیلیان له هاوینی ساڵی 2017 بڵاوبووه‌ته‌وه