لەبارەی نێهلیزمی ئەورووپییەوە

وەرگێڕانی: بڕوا عەلادین

گەر ویستمان لە پووچگەرایی و نێهلیزم تێبگەین، ئەگەر دەمانەوێت لە هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر نێهلیزم و پرسی ژیار، تەمەنی ژیارەکەمان و تەنانەنەت بوونیشی تێبگەین: بزانین کە داخۆ کەی لەدایک بووە، چۆن گەشەی کردووە، کەی بووە بە ژیارێکی مەزن و بە هۆی چی و بە ویست و هێز و توانای کێ گەورە بووە؟ با نەخشەی ئەوروپا لە سەدەی دوانزەیەمدا بەدەستمانەوە بگرین و لێی بڕوانین، ژمارەی ئەو کڵێسایانە ببینین کە لەو ماوەیەدا دروست کراون! کە ئەو پەرەسەندن و گەشەکردنە بەرچاو و سەرسوڕهێنەرە لە ئەوروپادا دەبینیت. ئەوکات دەڵێیت: ئەمە ژیاری مەسیحیەتە. من خۆم، منێکی بێباوەر، پێتان دەڵێم، ئەوە ژیارە مەسیحیەکەمانە. تەنانەت ڕەنگە زۆر بەلایشمانەوە سەمەرە بێت کە وامان لێ بێت، ناچار بین وا بڵێین.

لەمڕۆدا، هەر کە گوزارەی (ژیارە مەسیحیەکەمان)ت درکاند و لە دەمت هاتەدەرەوە، ئیدی ڕاستەوخۆ وەک فاشیستێک لێت دەنۆڕن، لە کاتێکدا کە خودی بوونی ژیاری مەسیحی، فاکتە و ڕاستییەکە حاشاهەڵنەگر!

ئەی ئەمڕۆ چی دروست دەکەین، چی بونیات دەنێین؟ کوان کڵێساکانمان؟ تەنانەت نەمانتوانی کەنیسەکەی (Sagrada Familia)یش لە بەرشلۆنە، تەواو بکەین. دەڵێن گوایە ئەندازیارێک ئامادەییی خۆی نیشانداوە بۆ دروستکردنی کڵێسایەک1 تەواو پێچەوانەی لای خۆمان کە ڕێژەی دروستکردنی مزگەوت لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، سنووری چاوەڕوانیەکانی هەموومانی لە هەرێمی کوردستان، تێپەڕاند. (و.ک).، بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە تەواوی بکەین.

ئەمڕۆ هەر کەسێک بیەوێت سەنتەرێکی بازرگانی دروست بکات کە ٥٠ دوکان لەخۆ بگرێت، لە ٦ مانگدا، تەواوی دەکات. کەواتە چەندین بەڵگە و فاکت لە بەردەستماندا هەن کە پێمان دەڵێن ژیارەکەمان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و هاکا ڕما. 

ئەڵبەتە ئامانج و مەبەستی من لەم ڕاستییانە پاشەکشەکردن نییە، وەکچۆن نایشخوازم بڵێم: با بگەڕێینەوە بۆ دواوە و ببینە کەسانی کۆنزەرڤەتیڤ، یان هەر لەسەر سیستمە کۆنەکەمان بمێنینەوە چونکە ئەوکاتە باری ژین و دۆخی گوزەرانمان باشتر بوو، نا! ئامانجی من لەم وتەیە بەتەنها سەلماندنی ئەو ڕاستییەیە کە دەبێت لەوە تێبگەین، کە بمانەوێت یان نا، ژیارەکان کاریگەریی خۆیان لەسەر کات، جوگرافیا و مێژوو جێ دەهێڵن، پاشان بزر دەبن و دیار نامێنن.

هەروەکوو کەمێک پێش ئێستایش باسم کرد، ئاشورییەکان هەبوون، پاشان سۆمەری و بابلییەکان، ئینجا گریک و پاشان ڕۆما، دوای هەموو ئەمانەیش، ئەوروپا هەبووە. ئەوروپا لە سەدەی چواردەیەمی (پ. ز)ەوە، لەگەڵ قوستەنتینیەدا دەستی پێ کرد، پاشان هێدی هێدی، داڕووخا و ڕما. بێگومان من لێرەدا باس لە وردەکارییەکانی ئەو تێکشکان و داڕمانە ناکەم، گەرچی  کاریشی لەسەر دەکەم، لێ بەتەنها ئەوە دەڵێم کە میکانیزمێک هەیە بۆمانی ڕوون دەکاتەوە کە چۆن و بۆچی ئەو داڕمانە ڕوودەدات. ئیدی لە چرکەساتێکدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە و دەردەکەوێت کە ئێمە چیتر هیچ شتێکی نوێ داناهێنین و بەرهەم ناهێنین، دۆخێکی تەواو پووچگەرا و نێهلیستییانە دەژیین.

تابلۆی چوارگۆشە ڕەشەکەی کازمیر مالیڤیچ (١٨٧٨ – ١٩٣٥ )، هونەرمەندێکی بەناوبانگی پۆڵەندی – ڕووسیە،

بۆ نموونە کەسێکی وەک (ئالان ڕوب گریێ) دەبینین کە بە ناوی تەوژمی (ڕۆمانی نوێ)وە، فۆرمێک لە ڕۆمانمان بەبێ بوونی پاڵەوان، بێ گرێچن و بوونی سایکۆلۆژیا، بۆ دەنووسێت. موزیکێکی بێدەنگی وەک (٤ خولەک و (٣٣) چرکە)کەی (جۆن کەیج)2 4′33 بەرهەمی پارچە موزیکێکی موزسیانی ئەمریکی (جۆن کەیج)ە کە ساڵی ١٩٥٢ پێشەکشکراوە. خودی کارەکە  کراوەتە سێ بەش و بریتییە لە ٤ خولەک بێدەنگی و ٣٣ چرکە کە تێیدا، بە مەبەست بیستەر ناچارکراوە گوێبیستی بێدەنگی ببێت. (و.ک). مان پێشکەش دەکەن کە ٤ خولەکی بەس بێدەنگییە، سینەمایەکمان نیشان دەدەن بەبێ وێنە وەک ئەوەی لای (گی دیبور) هەیە، چەشنێک لە هونەری شێوەکاریمان پێشکەش دەکەن کە نە بابەتێکی هەیە نە وێنایەک، تابلۆیەکی تاکڕەنگ، چوارچێوەیەکی سپی لەگەڵ پاشخانێکی سپی وەک لای (Klien) 3یڤێس کلێن هونەرمەند و پەیکەرسازێکی فەرەنسیە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئاڤانگاردیزمی پاش – جەنگ. (و.ک). یان (Malevitch) 4کازمیر مالیڤیچ (١٨٧٨ – ١٩٣٥ )، هونەرمەندێکی بەناوبانگی پۆڵەندی – ڕووسیە، ناسراوە بە داهێنەری ڕێبازی سوپەرماتیزم یان ئەوەی کە پێی دەڵێن: نافیگەریی و نەبوونی فیگەر لە کاری هونەریدا لە ڕێی گرنگیدانییەوە بەتەنها بەبوونی شێوەی ئەندازەیی. لەبەناوبانگترینی کارەکانی تابلۆی (چوارگۆشە ڕەشەکە) یە. (و.ک).، دەیانبینین، شیعرمان دەدەنێ بەبێ وشە وەک لە ئەدەبەکەی (Isidore Isou)5 ئیزیدۆر ئیزو: ڕۆماننووس، دەرهێنەری سینەمایی، دراماتورگ و شاعیرێکی بە ڕەچەڵەک ڕۆمانیی فەرەنسیە و دامەزرێنەری (Lettrisme) ە لە بزوتنەوەی ئاڤانگاردی فەرەنسیدا. (و.ک).دا لە شێوەی پیتگەرایی (Lettrismen )دا، بە ئاشکرا هەستی پێ دەکەیت. دەخوازم بڵێم کە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە و تەریب بە سوریالیزم کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لەمەدا بینی، ئیدی تێبینی هەڵکشانی نێهلیزم دەکەیت.

blank
ئیزیدۆر ئیزو (١٩٢٥-٢٠٠٧) ڕۆماننووس، دەرهێنەری سینەمایی، دراماتورگ و شاعیرێکی بە ڕەچەڵەک ڕۆمانیی فەرەنسیە و دامەزرێنەری (Lettrisme)ە لە بزووتنەوەی ئاڤانگاردی فەرەنسیدا.

دیارە کە شتێکی وا بڵێم، ڕاستەوخۆ وا لێک دەدرێتەوە کە گوایە من کۆنەپارێزانە بیر دەکەمەوە. بەڵام هەموومان زۆر بەباشی ئەو بانگەشەیە بۆ وێرانکردنی هەموو شتەکان دەبینین، هەر لە بزاوتی دادایزمەوە بیگرە تا دەگاتە ئەندرێ بروتۆن. بێگومان ئەمانە بەتەنها هۆکاری ئەو داڕمان و نێهلیزمە نین، بەڵام هاوەڵی (ڕۆحی کات)ەکەن وەک هیگڵ باسی دەکات. ئیدی دەبینین کە ژیارەکەمان هاڕە دەکات و دەڕمێت. ئەڵبەتە لێرەدا باس لەوە ناکەم کە داخۆ ئەمە شتێکی باشە یان خراپ، بەڵکوو بەتەنها ئاماژە بەوە دەدەم کە گەر هاتوو نەگەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ئیدی ژیاری ئەوروپی کۆتایی هاتووە، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەرگیز لەو نێهلیزمە تێنەگەیشتووین کە بە سەرماندا هاتووە و دەیگوزەرێنین، لە کاتێکدا بە ئاشکرا دەییبینین کە هیچی نوێ بەرهەم ناهێنێت.

ژیار واتە بوونی جەستەیەکی زیندوو، هەر بۆیە زۆر ئاساییە کە پرسە و ماتەم بۆ ئەو شتە بگێڕین کە چیدی بوونی نەماوە. دیارە ژیارەکانی تریش هەر وا لەبار و ئامادەن. ئیسلام ژیارێکە بێسنوور، بەڵآم دەشێت هیند یان چینیش وا بن، چونکە کیشوەرگەلێکن خاوەن جۆرێک لە ڕۆحگەرایی. ئیسلام ڕۆحگەرایە، وەک لە کۆنفوشیویزم و تاویزمدا دەیبینین، چین و هیندیش بە هەمان شێوە، ڕۆحگەران. بە بڕوای من، (ساموێل هینگنتن) تەواو لەسەر هەقە کاتێک کە وتوویەتی: ژیارەکان پێکدا دەدەن، کەچی لەولاوە هەڵاوێردە چەپەکە زمانت لێ درێژ دەکەن و دەڵێن شتی وا بوونی نییە و ڕاست نییە، بۆچی؟ چونکە هەر کەسێک ئەمە ڕای بوو، ئیدی وەک ڕاستڕەو پێناسە و پۆلێن دەکرێت. ئێ بەڵام خۆ ڕاستڕەویش دەتوانێت شتی ڕاست بڵێت و مەرج نییە هەموو ڕایەکانی نابەجێ بن. کاتێک کە دەڵێیت پێکدادانێک لەنێوان ژیارەکاندا هەیە، گرفتەکە لێرەدا ئەوە نییە کە قسەکەرە چەپە یان ڕاستڕەو، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە بزانیت ئایا بیرۆکەکە دروست و ڕاستە؟ ئەوەتا ئێستا خەڵکانێک دەبینین کە دەڵێن، ڕەنگە هینگنتن بەگشتی لە ڕایەکەیدا هەڵە نەبووبێت، کەچی نایانبینیت بڵێن ئەو دروستی وتووە و ڕاست دەکات، ئەزانی بۆ؟ چونکە ئەمە مانای وایە کە خۆیان هەڵەبوون.

blank
4′33 بەرهەمی پارچە موزیکێکی موزسیانی ئەمریکی (جۆن کەیج)ە کە ساڵی ١٩٥٢ پێشەکش کراوە. خودی کارەکە  کراوەتە سێ بەش و بریتییە لە ٤ خولەک بێدەنگی و ٣٣ چرکە کە تێیدا، بە مەبەست بیستەر ناچارکراوە گوێبیستی بێدەنگی ببێت

کەواتە بەڵێ، چەندین گروپ و دەستەی ڕۆحگەرا هەن، بوونی ئەوانەیش ڕاستەوخۆ واتای بوونی ئایینەکان دەگەیەنێت. هەر بۆیە خاڵی وەرچەرخان و لادانی ژیارەکەیشمان پەیوەستە بە لادان و بە لاڕێدا بردنی مەسیحیەتەوە. هیچ بەلایشمانەوە سەیر نەبێت کە شانبەشانی لەپەلوپۆکەوتنی ژیارەکەمان، جۆرێک لە لاوازی و گیاندانی مەسیحیەتیش، دەبینین، بەجۆرێک، کە وامان لێهاتووە چیدی هیچمان پێناکرێت.

من هەمیشە نموونەی تایتانیک بەکار دەهێنم کاتێک کە نقووم دەبێت. دەڵێم، گەر خنکایشین، با بە بزە و خەندەوە بمرین،  با شەرابی باش لەگەڵ ئەوانەدا بنۆشین کە خۆشمان دەوێن، چونکە تازە تەواو: کەشتییەکە هەر نقووم دەبێت نقووم دەبێت، بۆیە پێویست بە دانانی هیچ ڕێگیری، بەربەست یان لەمپەرێک لەبەردەمیدا، ناکات.

تێبینی: لە بنەڕەتدا، دەقی ئەم قسانەی سەرەوە، لە پارچە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە چەند وتەیەکی گرنگی فەیلەسوفە ڕادیکاڵەکەی فەرەنسا (میشێل ئۆنفرای)ین لە سیمینارێکیدا سەبارەت بە داڕمان و هەرەسهێنانی ژیاری ئەوروپی، یان ئەوەی کە ئەو بە نێهلیزمی ئەوروپی، ناوی دەبات. هاوڕێیەکی مەغریبیم لە ئەوروپا کە لە فەیسبوکدا ناسیومە و دەزانێت فەرەنسی نازانم لێ شەیدای بۆچوونەکانی ئۆنفراییم ، وەک پارچە ڤیدیۆیەک بە ژێرنووسی عەرەبیەوە بۆی ناردم، منیش سەرباری سەرسامبوونی خۆم وەک خوێنەرێک بە کۆی تێزەکانی، بەتایبەتی دەربارەی فەیلەسوفانی پێش سوکرات، هیدۆنیزم و ئەپیکۆریزم یان نیچە و فرۆید… هتد،  ویستم وەک خۆی لە ڤیدیۆیەکەدا چۆنە، بیکەم بە کوردی، بەو هیوایەی سوودێکی بۆ تێگەیشتن لە ئایدیاکانی ئۆنفرای دەربارەی ژیاری ئەوروپی بۆ خوێنەرانی کوردیزمان، هەبێت. (و.ک).

پەراوێزەکان

  • 1
    تەواو پێچەوانەی لای خۆمان کە ڕێژەی دروستکردنی مزگەوت لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، سنووری چاوەڕوانیەکانی هەموومانی لە هەرێمی کوردستان، تێپەڕاند. (و.ک).
  • 2
    4′33 بەرهەمی پارچە موزیکێکی موزسیانی ئەمریکی (جۆن کەیج)ە کە ساڵی ١٩٥٢ پێشەکشکراوە. خودی کارەکە  کراوەتە سێ بەش و بریتییە لە ٤ خولەک بێدەنگی و ٣٣ چرکە کە تێیدا، بە مەبەست بیستەر ناچارکراوە گوێبیستی بێدەنگی ببێت. (و.ک).
  • 3
    یڤێس کلێن هونەرمەند و پەیکەرسازێکی فەرەنسیە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئاڤانگاردیزمی پاش – جەنگ. (و.ک).
  • 4
    کازمیر مالیڤیچ (١٨٧٨ – ١٩٣٥ )، هونەرمەندێکی بەناوبانگی پۆڵەندی – ڕووسیە، ناسراوە بە داهێنەری ڕێبازی سوپەرماتیزم یان ئەوەی کە پێی دەڵێن: نافیگەریی و نەبوونی فیگەر لە کاری هونەریدا لە ڕێی گرنگیدانییەوە بەتەنها بەبوونی شێوەی ئەندازەیی. لەبەناوبانگترینی کارەکانی تابلۆی (چوارگۆشە ڕەشەکە) یە. (و.ک).
  • 5
    ئیزیدۆر ئیزو: ڕۆماننووس، دەرهێنەری سینەمایی، دراماتورگ و شاعیرێکی بە ڕەچەڵەک ڕۆمانیی فەرەنسیە و دامەزرێنەری (Lettrisme) ە لە بزوتنەوەی ئاڤانگاردی فەرەنسیدا. (و.ک).