مێرگوڵان
یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک
٢٩/١١/١٩٢١-٢٩/١١/٢٠٢١
پەڕاوی ژنەفتن یەکێکە لە بڵاوکراوە ئەلیکترۆنییەکانی ماڵپەری ژنەفتن؛ کە هەر ژمارەیەک تایبەتە بە چەمک و زاراوەیەکی (هزری، کولتووری، ئەدەبی، هونەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد)؛ یان دیاردەیەکی (هزری، کولتووری و هونەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستی… هتد). بابەتەکانیش لە هەموو شێوازەکان لە خۆ دەگرێت، واتە؛ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و تێۆری، تێڕامان و تێزی فەلەسەفی، وتاری ڕەخنەیی ڕۆژنامەوانی، چاوپێکەتن و ڕاپۆرت، وەرگێڕان و فۆتۆ… هتد.
٢٩ی نۆڤەمبەر (٩ی سەرماوەز) ساڵڕۆژی سەد ساڵەی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک (١٩٢١٠١٩٧٢)ە، کە ناسراوترین گەورەترین هونەرمەندی سترانبێژی کوردە و کاریگەرییەکی بەرفراوان و زۆری لەسەر موزیک و گۆرانیی کوردی و گەلانی دەوروبەری کوردستان هەبووە. زیرەک جگە لە دانانی دەیان هەڵبەست و ئاواز و گۆرانیی تایبەت بە خۆی، بە سەدان گۆرانی و هەڵبەست و ئاوازی فۆلکلۆری لە فەوتان ڕزگار کردووە.
ماڵپەڕی ژنەفتن لە یادی سەد ساڵەی زیرەکدا پەڕاوی سێیەمی بە ناوی “مێرگولان” تایبەت کردووە بە وتار و لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت لەسەر حەسەن زیرەک و هونەرەکەی. بابەتەکان بریتین لە:
١. زیرهک؛ ئەو کەسەی بەهەشتی هێنایە ئەم جیهانەوە ڕاپۆرتی: ئەمجەد غوڵامی
٢. حهسهن زیرهک، حهسهن زیرهک نهبوو! ن: دکتۆر مهسعوود بینهنده
٣. خودایە، ئەو حەسەن زیرەكەت بۆ لێسەندینەوە؟! ن: ڕێبوار سیوەیلی
٤. بەرگرییەک لە هونەرمەند حەسەن زیرەک ن: دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
٥. پاش حەسەن زیرەک؟
پێداچوونەوەیەک بە پرسی داهێنان، زەمەنی ڕۆشنبیری و دابڕاندا ن: زاموا محەمەد
٦. گۆرانی، زمان و نەریت
(تێڕامانێک له سنووربهزێنییهکانی حهسهن زیرهک) ن: عادڵ قادری
٧. زیرەک؛ زیرەکانە دزەی کردە ناو دڵانەوە
دیمانەیک لەگەڵ مامۆستا عەزیز شارۆخ سەبارەت بە دەنگ و پێگەی حەسەن زیرەک سازدانی: ئەمجەد غوڵامی و شۆڕش ماملێ
٨. سێکسبینی ناو گۆرانییەکانی زیرەک
شێوەکانی خۆدەربازکردن لە سیستەمێکی زمانی/ عورفی ن: د. ئەحمەد غوڵامی
٩. زیرەک کاریزمایەکی خێڵەکیزادی گۆرانیی کوردی ن: کەژوان زیائەدینی
١٠. زیرەک؛ پاشایەک لە تاران… هونەرمەندێک لە لوتکە! ن: دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
١١. حەسەن زیرەك مرد یان كوشتیان؟ ن: جەواد حەیدەری
١٢. ڕانانی کتێبی “ساواک بۆچی حهسهن زیرهکی کوشت؟”
پەڕاوی سێیەمی ژنەفتن لە سەرەوە (دوگمەی داگرتنی کتێب) دابگرە.
جێی خۆیەتی لێرەدا سپاس و پیزانینمان بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەرێز “ئەمجەد غوڵامی” دووپات بکەینەوە کە ئەرشیفە دەوڵەمەندەکەی خۆی خستە بەردەستمان.