شیعر و فەلسەفە

ئێمە بە شێوەیەکی ناڕوون دەڵێین «شێکسپیر»1(William Shakespeare) ویلیام شێکسپیر (١٥٦٤-١٦١٦) شاعیر و شانۆ نامەنووسی ئینگلیزی، «دانتێ»2(Dante Alighieri) دانتێ ئالیگیێری (١٢٦٥-١٣٢١) شاعیری بەنابانگی ئیتاڵی.یان «لوکوسیوس» شاعیرانێکن کە «بیر دەکەنەوە» و «سوینبۆرن»3(Charles Swinburne) چارلز سوینبۆرن (١٨٣٨-١٩٠٩) شاعیر و سانۆنامەنووسی ئینگلیزییان تەنانەت «تێنیسۆن»4(Alfred Lord Tennyson) ئالفرێد لۆرد تێنیسۆن (١٨٠٩-١٨٩٢) شاعیری سەردەمی ڤیکتۆریایی ئینگلیزیشاعیرانێکن کە «بیر ناکەنەوە». بەڵام مەبەستی ڕاستەقینەی ئێمە جیاوازی لە چۆنایەتی هزردا نییە، بەڵکوو جیاوازی لە چۆنایەتی هەستە. شاعیرێک کە «بیر دەکاتەوە» بەس شاعیرێکە کە دەتوانێ هەڤبەری سۆزداریی هزری دەرببڕێ، بەڵام وەها شاعیرێک بەناچاری ئاوەڵی جەوهەری هزر نییە و، ئێمەش بە چەشنێک دەدوێین کە گوایە هزر، ڕاشکاو و، هەستیش ئاڵۆزە. ڕاستی ئەوەیە کە هەستی ڕوون و ڕاشکاو و هەستی ئاڵۆز و ناڕوون هەیە.

دەربرینی ئەم هەستە ڕوونە هێندەی دەربڕینی هزری روون پیویستی بە توانای عەقڵی هەیە. بەڵام مەبەستی من لە «هزرین»، شتێکی زۆر جیاوازترە لەو ماکەی کە من لە «شێکسپیر»دا دەیبینم. «شێکسپیر»ناسانێک کە ئەو بە فەیلەسوونێکی مەزن دەزانن، لەبارەی هێزی هزری «شێکسپیر» قسەی زۆریان کردووە، بەڵام هەمیشە لە سەلماندنی ئەم بانگەشەیە تیاماون کە شێکسپیر بە مەبەستێکی دیاریکراو و ڕوون بیری دەکردەوە و یان دیدێکی لۆژیکی سەبارەت بە ژیان هەبوو و یان بانگەشەی بۆ ڕیبازێکی تایبەتی دەکرد.

من دەتوانم بانگەشە بکەم کە هیچ کام لە شانۆنامەکانی شکسپیر «مانا»یان نییە، هەرچەندە ئەمە هەر هێندە نادروست دەبێ کە بڵێم یەکێ لە شانۆنامەکانی شکسپیر «بێمانا»یە. هەموو بەرهەمە مەزنە شیعرییەکان، دیدێکی تایبەتی لە ژیان دەخەنە ڕوو. کاتێ کە ئێمە دەچینە نێو دنیای «هۆمێر»5Homer هۆمێر (١٢٥٠ی پ. ز)شاعیری یۆنانی کۆن یان «سۆفۆکلیس» 6(Sophocles) سۆفۆکلیس (٤٩٧-٤٠٦ پ. زایین) شانۆنامەنووسی یۆنانی کۆنیان «ڤیرژیل»7(Virgile) ڤیرژیل (٧٠-١٩ پ. زایین) شاعیری ئیتالیایی یان «دانتێ» یان «شێکسپیر» باوەر دەهێنین کە شتێک تێگەیشتووین کە دەتوانرێ بە زمانی لۆژیک دەرببڕێت، چوونکە هەر هەستێکی ورد بەرەو دیسپلینێکی عەقڵی دەڕوا.

بۆ نموونە «دانتێ» فریومان دەدات. ئێمە پێمان وایە شیعرەکانی دانتێ نوێنەری سیستەمێکی هزری وردە؛ دانتێ «فەلسەفە»یەکی هەیە، بەم پێیە هەر شاعیرێک بە گەورەیی دانتێش خاوەنی فەلسەفەیەکە. دانتێ لە میراتگرانی سیستەمی فەلسەفی سەن تۆماس ئەکویناس8(Tommaso Aquinas) تۆماس ئەکویناس (١٢٢٥-١٢٧٤) فەیلەسووفی گەورەیی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیتالیایی بوو و شیعرەکانی پنت بە پنت لەگەڵێدا دەسازێ. بەم شێوەیە، شکسپیر میراتگری «سەنیکا»9لوکیوس سەنیکا (٦٥- ٠٤ی پ. زایین) فیلەسووف و شانۆنامەنووسی ڕۆمای کۆن یان «مۆنتێن»10 (Michel de Montaigne) میشێل دو مۆنتێن (١٥٣٣-١٥٩٢) فەیلەسوفی سەدەمی ڕینیساسی فەڕەنسایی یان «مەکیاڤێلی»11(Niccolo Machiavelli) نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (١٤٦٩-١٥٢٧) فەیلەسووفی ئیتالیایی بوو و ئەگەر بەرهەمەکانیشی دەقاودەق لەگەڵ هەرکام لەو فەلسەفانەش نەیەتەوە، کەواتە دەتوانین بڵێین شێکسپیر هەندەکێک لە جەهەری هزرینی هەبووە.

من هیچ هۆ و بەڵگەیەک نابینمەوە بۆ باوەڕبوون بەوەی دانتێ یان شێکسپیر هزرگەلێکی ڕەسەن و بنەماییان هەبووە. ئەوانەی کە پێیان وایە شێکسپیر هزراندنی هەبووە هەمیشە ئەو کەسانەن کە هیچ کاتێ دەستیان بۆ نووسینی شیعر نەبردووە، بەڵکوو وایان بیر کردوەتەوە و، هەموومان پێمان خۆشە وێنای بکەین کە پیاوانی گەورەش وەک ئێمە بوون. جیاوازیی شێکسپیر و دانتێ لەوەدا بوو کە دانتێ سیستەمێکی هزری تۆکمەی لە پشتەوەی خۆی هەبوو و ئەمەش لە بەختی باشی ئەو بوو. لە سەردەمی دانتێ، بەڕێککەوت ڕەوتێکی هزری بەهێز و تۆکمە و شکۆداریش هەبوو و ئەم ڕەوتە هزرییەش لە بەرهەمەکانی یەکێ لە مەزنترین بلیمەتەکانی جیهان چر کرایەوە. [واتە لە دانتێدا]

شیعرەکانی دانتێ لە ستایشێک بەهرەمەندە کە بە مانایەک شایەنی ئەو نییە، لەبەر ئەوەی جەوهەری هزرینی شیعرەکانی ئەو هی پیاوێکی بە گەورەیی و ئەفسوونگەری خودی دانتێ یانی «سەن تۆماس» بوو. هزرێک کە لە پشتی بەرهەمەکانی شکسپیردا شاراوەتەوە، هی پیاوانێکە لە ئاست ئەودا بچووکتر بوون.

لەم پێشەکییانە دەکرێ تووشی دوو ئەنجامی هەڵەئامێز بین: یەکەم لەبەر ئەوەی کە شێکسپیر پاش دانتێ بوو بۆیە ئەو دەبووایە جیاوازیی پلەی هزری «سەن تۆماس» یان «مۆنتێن» یان «مەکیاڤێلی» یان «سەنیکا» بە هزرەکانی خۆی داپۆشی بێت. دوومیش ئەوەیکە دانتێ شاعیرێکی گەورترە لە شێکسپیر. لە ڕاستیدا نە شێکسپیر و نە دانتێ هیچ کامیان خاوەنی هزری تایبەت بە خۆیان نەبوون. هزرین پیشەی ئەوان نەبوو و بەهای ڕێژەیی ڕەوتی هزری سەردەمی ئەوان کە ئەم دوو شاعیرە گەورەیە وەک گواستنەوەی هەستەکانی خۆیان لێی بەهرەمەند بوون، هیچ بایەخێکی نییە.

بەهرەمەند بوون لە فەلسەفەی سەن تۆماس هیچ لە پلەی شاعیری دانتێ زیاد ناکات و مانای وا نییە کە ئێمە لە دانتێ زۆرتر لە شکسپیر دەتوانین فێر بین.

هەر شاعیرێک لە هەستە و سۆزەکانی خۆیەوە سەرچاوە دەگرێ، کە ئەم بنەمایەش لەبەرچاو بگرین، جیاوازییەکی وەهاش لەنێوان شێکسپیر و دانتێدا نییە.

جنێوەکانی دانتێ، ڕکوکینەکانی ئەو، کە هەندێ جار وەک هەڕەشەی پێغەمبەرانە دەردەکەون و، حەسرەتی تاڵی ئەو بۆ دڵخۆشی ڕابردووە و، هەوڵە بوێرانەکانیشی بۆ هێنانەئارای شتێکی هەرمان و پیرۆز لە بنەمای هەستە کەسییەکانی خۆیەوە، لە شێکسپیریشدا هەیە. شێکسپیریش بۆ گۆڕینی ئازارە کەسییەکانی خۆی بە شێوەی شتێکی دەوڵەمەند و سەیر، جیهانی و ناکەسی، وەها هەوڵێکی داوە.

شاعیر، بە تۆمارکردنی ژیانی، مێژووی سەردەمی خۆی دەنووسێتەوە. لەم ڕووەوە دانتێ بێ ئەوەی ئاگای لێ بێت، بووە زایەڵەی سەدەی سیانزەیەم.

تووڕەیی دانتێ لە فلۆرانس و یان ڕەشبینی و دڵساردی قووڵی شێکسپیر، هەوڵ و تێکۆشانی گەورەی ئەوان بۆ گۆڕینی نووشستی و نائومێدییەکانیان بوو.

شاعیر، بە تۆمارکردنی ژیانی، مێژووی سەردەمی خۆی دەنووسێتەوە. لەم ڕووەوە دانتێ بێ ئەوەی ئاگای لێ بێت، بووە زایەڵەی سەدەی سیانزەیەم.

شێکسپیر بێ ئەوەی خۆی بزانێت، بووە نوێنەری سەردەمی نیوەی دووەمی سەدەی شانزەیەم. بەڵام بە دژواری دەتوانین بڵێین کە دانتێ باوەڕی بە فەلسەفەی سەن تۆماس و شێکسپیر باوەڕی بە گومانگەراییی ئاڵۆزی سەردەمی ڕینیسانس هەبووە یان نەبووە. ئەگەر شێکسپیر ویستی بۆ فەلسەفەی دیکەی هەبوایە، شیعری خراپتری دەنووسی. کاری ئەو ئەوەبوو کە گەورەترین بزواندنە هەستی و سۆزدارییەکانی سەردمی خۆی لەسەر بنەمای ڕەوتی هزری هەمان سەردەم بخاتە ڕوو. شیعر، جێنشینی فەلسەفە یان تیۆلۆژی و ئایین نییە، شیعر خودان ئەرکی تایبەتی خۆیەتی – بەڵام لەوەدا کە ئەرکی شیعر عەقڵانی نییە بەڵکوو عاتیفییە. ناتوانین بەوردی بە زمانی زانستی پێناسەی بکەین. دەتوانین بڵێین شیعر «سوکنایی» دەبەخشێ، سوکناییەکی سەرسووڕهێنەری وەها کە شاعیرانێکی جیاوازی وەک دانتێ و شێکسپیر بەخشیویانە.

تی. ئێس. ئێلیۆت (١٨٨٨-١٩٤٨) شاعیر و ڕەخنەگری ئینگلیزی. وێنەیەک لە کتێبی وێنەکانی “سێسیل بیتۆن)

پەراوێزەکان

  • 1
    (William Shakespeare) ویلیام شێکسپیر (١٥٦٤-١٦١٦) شاعیر و شانۆ نامەنووسی ئینگلیزی
  • 2
    (Dante Alighieri) دانتێ ئالیگیێری (١٢٦٥-١٣٢١) شاعیری بەنابانگی ئیتاڵی.
  • 3
    (Charles Swinburne) چارلز سوینبۆرن (١٨٣٨-١٩٠٩) شاعیر و سانۆنامەنووسی ئینگلیزی
  • 4
    (Alfred Lord Tennyson) ئالفرێد لۆرد تێنیسۆن (١٨٠٩-١٨٩٢) شاعیری سەردەمی ڤیکتۆریایی ئینگلیزی
  • 5
    Homer هۆمێر (١٢٥٠ی پ. ز)شاعیری یۆنانی کۆن
  • 6
    (Sophocles) سۆفۆکلیس (٤٩٧-٤٠٦ پ. زایین) شانۆنامەنووسی یۆنانی کۆن
  • 7
    (Virgile) ڤیرژیل (٧٠-١٩ پ. زایین) شاعیری ئیتالیایی
  • 8
    (Tommaso Aquinas) تۆماس ئەکویناس (١٢٢٥-١٢٧٤) فەیلەسووفی گەورەیی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیتالیایی
  • 9
    لوکیوس سەنیکا (٦٥- ٠٤ی پ. زایین) فیلەسووف و شانۆنامەنووسی ڕۆمای کۆن
  • 10
    (Michel de Montaigne) میشێل دو مۆنتێن (١٥٣٣-١٥٩٢) فەیلەسوفی سەدەمی ڕینیساسی فەڕەنسایی
  • 11
    (Niccolo Machiavelli) نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (١٤٦٩-١٥٢٧) فەیلەسووفی ئیتالیایی