ئەمە ژیانی منە

لە فەڕەنسییەوە: هیوا قۆچاڵی

چیرۆکی من و تۆ

بە دوو سێ وشەی خۆشەویستی

دەستی پێ کرد.

شێتانە بوو ئەڤینی هەرکاممان

 ڕاستە

جوانترین ڕۆژەکانت بە من دان

منیش بۆ تۆم گەڕاندنەوە.

بەبێ شەرمکردن،

نهێنییەکانی دڵم درکاندن

گۆرانی دوای گۆرانی

خەونەکانم و خۆشمدەوێیەکان

باشترین دۆخی خۆم

تا دوا گڕوتین


ژیانی خۆمە، ئەمە ژیانی منە

هیچم لە دەست نایەت

ئەو منی هەڵبژارد

ژیانی خۆمە

نە دۆزەخە

نە بەهەشت


گڕوتین و بیستەکانی تەمەنم

ئەگەر بە کەڵکم هاتبان

تۆم بە گوڵ دادەپۆشێی

بەڵام لە لوتکەی شکۆمدا

هەوری رەشم دیتن

ساردیت تەزاندمی


قاقا و فرمێسکانم

باران و خۆر

تۆی دەیانگێڕی

من بە دەستی تۆم

زۆر جاران باڵم لێ دەڕوێنی

جاریش هەیە بیرت دەچمەوە


ژیانی خۆمە، ئەمە ژیانی منە

هیچم لە دەست نایێ

ئەو منی هەڵبژارد

ئەمە ژیانی منە

دۆزەخ نییە

بەهەشتیش نییە


کەلەپچەم هەڵبژاردن

هاوڕێکانم و خۆشەویستەکانم

کە زانیم دەمگریتە خۆت

جا لە بەردەم تۆ، با خەڵکیش دیاربن

نیشتمانم دەدۆزمەوە.

لە باوەشتدا باشم


مافیشمە خەمبار بم

کە دڵم پڕ پڕیش بووبێ

هەر قوربانی تۆم کردووە.

بەڵام کە دەردەکەوی من هەم

تریقەی پێکەنینم دێ

هەست دەکەم باشترینی خۆمم


ژیانی خۆمە، ئەمە ژیانی منە

هیچم لە دەست نایەت

ئەو منی هەڵبژارد

ژیانی خۆمە

نە دۆزەخە

نە بەهەشت


ژیانی خۆمە، ئەمە ژیانی منە

هیچم لە دەست نایەت

ئەو منی هەڵبژارد

ژیانی خۆمە

نە دۆزەخە

نە بەهەشت


چیرۆکی من و تۆ

بە دوو سێ وشەی خۆشەویستی

دەستی پێ کرد.

photo_٢٠٢٢-٠١-٠٥_١٢-٠٨-٢٧

سەرنجێک بنوسن