لە فەرەنسییەوە: فازڵ مەحموود
ئه‌م ده‌قه بریتییه له وتارێكی ئیدیتكراوی فوكۆ كه له كۆنفرانسێك كه لەلایه‌ن زانكۆی بوفالو له نیویۆرك له مارسی ١٩٧٠دا ڕێكخرا بوو، پێشكه‌شی كردووه. له‌و ساڵه‌دا به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی فره‌نسی زانكۆی ناوبراو فوكۆیان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی فره‌نسی داوه‌ت كردبوو. فوكۆ له ڕۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا به دوو به‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر “ماركی دو ساد”، یاخود باشترین بڵێین له‌سه‌ر ڕۆمانی ژوستینی ساد كرد. له به‌شی یه‌كه‌می وتاره‌كه‌یدا فوكۆ باسه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌قیقه‌ت و ئاره‌زوو لای ساد به‌گشتی و، به‌تایبه‌ت له ڕۆمانی ژوستین؛ له به‌شی دووه‌میشدا سه‌رقاڵی شیكاری مه‌سه‌له‌ی “گوتار”ە لای ساد. له‌م ده‌قه‌دا فوكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساد وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ده‌بی مۆدێرن ده‌زانێت له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك فه‌یله‌سووفێك پیشانی ده‌دات، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازتر بۆ ساد ده‌خاته ڕوو، واته به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه باوه‌كانی تر ساد له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی سێكسوالیتێ و لادانی سێكسی و ئه‌خلاقی قه‌تیس ناكات و هه‌وڵ ده‌دات به ئه‌رگۆمێنت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م ڕۆمانه‌ی ساد و كۆی جیهانبینیی ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به مه‌سه‌له‌ی “سێكسوالیتێ”ەوە نییه، ته‌نانه‌ت فوكۆ خوێندنه‌وه‌كانی فرۆید و هێربێرت ماركۆزهیش له‌مه‌ڕ ساد به لاڕێبردن ده‌زانێت و پێی وایه ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش له تێگه‌یشتن له ساد كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه. فوكۆ له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌دات ساد وه‌ك سه‌رچڵ و ترۆپكی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری بزانێـت، كه‌سێك كه به بۆچوونی ئه‌و كۆی گوتاره باوه‌كانی پێش خۆی سه‌باره‌ت به مۆراڵ و ئۆنتۆلۆژی و تیۆلۆژی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. بلانشۆ ده‌ڵێت “نووسه‌ر كه‌سێكه كه ده‌بێت هه‌موو ده‌نگ و فرمانه دژواز و پارادۆكسه‌كان ببیستێت و، ببێت به دژی خۆی و، له كاتی سه‌لماندنی خۆیدا، خۆی نه‌فی بكاته‌وه، نووسه‌ر به بۆچوونی ئه‌و كه‌سێكه له‌پێناو ڕزگاربوونی جیهان ده‌بێت خۆی ببێت به چاڵێكی تاریك و له‌پێناو پاساودانی “بوون” لێگه‌ڕێ شتێك بێته‌گۆ و بدوێ كه بوونی نییه”. به‌رهه‌م و گوتاری سادیش ڕێك له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی به گوژمی هه‌موو ئه‌و شتانه بوو كه به ناوی عه‌قڵانیه‌ته‌وه سه‌پێنرابوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی زیندانیكردن و سووتاندن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، سیستمێك كه له ڕێگای گوتاری عه‌قڵه‌وه سادی وه‌ك شێت ڕاپێچی زیندان ده‌كرد و به‌رهه‌مه‌كانیشی ده‌سووتاند، به‌ڵام ساد له هه‌مان كاتدا له ڕێگای نه‌فیكردنی خۆی هه‌وڵی ده‌دا خه‌ونی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و زاڵبوون به‌سه‌ر سروشت و مرۆڤدا به‌دی بهێنێـت، واته ئه‌و شته‌ی كه هه‌مان سیستمی عه‌قڵانی به‌سه‌ر ئه‌وی سه‌پاندبوو. ساد خۆی وه‌ك سروشتگهرایهكهی ده‌سه‌پێنت كه لهودیوا چاكه و خراپه‌یه و، داكۆكی له‌و ئه‌خلاقه‌ی ژولیه‌ت ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای خراپه و چێژه بۆ نه‌فیكردنی گوتاری باڵاده‌ست و خستنه‌ڕووی گوتاری به‌دیل.
ئەم کتێبە، ماڵپەڕی ژنەفتن وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاوی کردووەتەوە. (دەتوانن لەسەرەوە لە دوگمەی داگرتنی کتێب ئەم کتێبە دابگرن.