هایدیگەر: هەڵەیەک لە وەرگێڕانی بەرهەمەکانمدا سارتری بەرەو بوونخوازی برد

دیالۆگی سەردەمی عەقڵ: فرایبۆرگ ١٩٦٧‏

وەرگێڕانی: هاوڕێ خالید

زۆر سەرنجڕاکێش و نەکردە بوو، جیاواز لە هەڵمەتی دەستەجەمعی ڕۆشنبیرانمان دژ بە ژان پۆل سارتر، چەند ساڵێک بەر لەم دیدارە لە مۆسکۆ، هەر لە دوورەوە سەری ڕووتاوەی هایدگەر دەدرەوشێتەوە و تەواوی جەستەی نیشان دەدات، کەسێکی پتەو کە بە قووڵاییی کورسییەکدا ڕۆ چووبوو! ‏

‏مارتن هایدیگەر بلیمەتی فەلسەفەی ئەڵمانی و ئەوروپا، لە سووچێکی تاریکیی بیرەوەرییەکانی مندا بە قووڵی ڕەگی داکوتاوە و دەدرەوشێتەوە. ئەو لە بەشە تاریکەکەی ڕێستۆرانتەکە دانیشتبوو، شەرابی ڤییەنایی دەخواردەوە. بریسکەی ئەم درەوشانەوەیەم بینی بەبێ گوزارشتەکانی دەموچاوی! لەو کاتەی کە گوتارم سەبارەت بە شانۆ لە زانکۆی (فرایبۆرگ) پێشکەش دەکرد، لە ١٤ی شوباتی ١٩٦٧، ئەو بە زەردەخەنەیەکی دەستکردی درەوشاوە! بە گومانەوە سەیری کردم.

ڤۆزنێسێکی کێیە؟

‏لە کاتی ئامادەکاری بۆ زنجیرەکە، بەرهەمهێنەکە خەریکی ئاخاوتنێکی بازرگانی بوو، بەبێ بوونی دیداری پێشوەختە. ئەمە کەسایەتیی هایدیگەری گۆڕی بەڵام بێ خۆبەزلزانین. زۆر بە خێراییی وتووێژەکە گۆڕا بۆ کێشەی (تەکنەلۆژیا)، ڤۆزنێسێکی بە هەموو ئەو ئەزموون و ڕۆشنبیرییە بەرزە و زمانە شیعرییە گرنگەکەی کە هەیبوو دەستی پێ کرد، و چێژی وەردەگرت. ئەو ئەندازیاری بیناسازی بوو، خاوەن بیرکردنەوەیەکی شاعیرانە بوو، جیاواز لەو هونەرمەندانەی کە یاریی بێتام بە وشە دەکەن.

‏ئاندرێ (عەمیدی ئەدەبی ڕووسی) بوو لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە مایسی ساڵی ١٩٣٣ لە مۆسکۆ لەدایک بووە. (یەکێک لە نووسەرە ئازاکانی سەردەمی سۆڤیەت) بوو. بەڵام ستایلەکەی تاڕادەیەک توندبوو، بەمەش لەلایەن زۆرێک لە هاوچەرخەکانییەوە ڕەخنەی لێ گیراوە و لەلایەن نیکیتا خروشۆڤ (سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت) هەڕەشەی دەرکردنی لێ کرابوو.

ڤۆزنێسێکی لە سەرانسەری جیهاندا شیعری خوێندووەتەوە. ئەو خولیایەکی زۆری هەبوو لە گەیاندنی بیرۆکە، بە جوانترین شێوە. هەندێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی. یەکەمین ئیلهامبەخشی (“بۆریس پاستێرناک”، براوەی خەڵاتی ڤۆزنێسێکی و هەڵگری نازناوی نۆبڵ) بوو، زۆر بە توندی گرنگی بە کارەکانی دەدا.

‏ڤۆزنێسێکی یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی (مۆزایک) نووسیوە. دوای ئەوە قەسیدە بەناوبانگەکانی وەک (“کچێک لە ئامێرێکدا دەگری”، “لە وڵاتی مندا”، “دوو بەش”، “گیرانی دڵ”، و هەروەها “ملیۆن قرمزی” لەسەر ڕاسپاردەی (جۆن ئێف کەنەدی- سەرۆکی ئەوکاتەی ویلایەتە یەککگرتووەکانی ئەمریکا) وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

مارتن هایدێگەر

‏دەرچوونی سارتەر لە عەبای هایدیگەر

‏ڤۆزنێسێکی دەست دەکات بە وتووێژ لەگەڵ هایدیگەر و دەپرسێ: ‏

‏*تۆ زیاتر لە جارێک لە نووسینەکانتدا وێنەی پەرستگایەکت بەکار هێناوە، لەسەر بەردێکی وەستاودا ! ئایا ئەمە وەک میتافۆڕی (ئافراندن)ە؟‏

‏- ئەوەی کە جیهانی دروست کردووە، هیچ شتێک بە پەرستگاکە نابەخشێت. بەڵام خودا لە چوارچێوەی پەرستگاکان دەسەلمێنرێت! خودا وێنەی نەکێشراوە بۆ ئاسانکردنی چاودێریکردنی ئەو شتەی کە لێی دەچێت، وێناکردنەکە ڕێگە بە پابەندی خوا دەدات. خودا ئەوەیە کە وشەی ئافراندووە. زەوی ناو ناوە زەوی بۆ ئەوەی ببێت بە زەوی. جوانی تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ڕاستی.

‏ئاندرێ وتی: کاتێک چەند بڵاوکراوەیەکم بڵاو کردەوە لەمانەی کە پێشتر لە میونخ نووسی بووم، ئەمڕۆ سەرم سوڕما!- کتێبەکەمان هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، چەند شەرمە-. من هەوڵم دا کارەکەت بە ئینگلیزی بخوێنمەوە، بەڵام لەو کاتەدا توانیم بڕوا بە خۆم بێنم! ئەوەی کە پەیوەندی بە وەرگێڕانی چەمک و زاراوەکانەوە هەیە وەرگێڕانیان سەختە. بەڵێ، ڕاستە ئێمە لەو کاتەدا سەرسام بووین بە گۆڤارە قەدەغەکراوەکانی دەوروبەری (بێردیاڤ)، کە -کیرکیگارد و شێستۆف- وتاریان لەسەر هوسرل تیایدا دەنووسی و لەلای فەیلەسووفی فرایبورگ (مەبەست هایدیگەرە-وەرگێڕ) خۆشەویست بوو. بە دڵنیایییەوە، من دەمزانی کە سارتر دیسان لە عەبای هایدیگەر هاتووەتە دەرەوە. ئەو نووسەرەی کە بەڕاستی ڕابەرایەتیی چارەنووسی منی کرد.

‏سارتر کاراکتەری ڕاستەقینەی “بوون”ە

‏هایدیگەر دادەنیشێت، برۆکانی گرژ و بەیەکدادراو و چاوەکانی ئەبڵەق، دەستی کرد بە وێسکی هەڵدان لەمیانەی قسەکردندا. دواتر سەری پڕ لە بیرۆکەی جووڵاند و زەردەخەنەیەکی کرد، کاتێک ئاندرێ لێی دەپرسێت:

‏- سارتر کێیە؟‏

‏ – هایدیگەر: سەرچاوەی بیرۆکە ڕەسەنەکەی سارتر لە لاواز زانینی ئەڵمانییەکەیدایە! هەڵەی کرد و بە هەڵە دوو بەشی یەکێک لە کارەکانمی وەرگێڕا… پاشان هایدیگەر جووڵەیەک دەکات و بە نیگەرانییەوە دەڵێت: لەم هەڵەیە تیۆریی بوونی خۆی پێکهێنا! ‏

* هەڵوێستت لە بارەیەوە چییە؟

‏-پێناسەی بۆ چەمکی “بوون”! پێم وایە سارتەر نوێنەری ڕاستەقینەی “بوون”ە.” ناڕەزایی من لەگەڵ ئەو بوونەیە کە وەریانگێڕاوە و لەگەڵ ئەو بوونەدا نییە کە سارتر بە زمانی دایکی دەیناسێت!”جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان دەقی ڕاستەقینە و وەرگێڕدراوەکە! پێم وایە وەرگێڕ بیر لەوە دەکاتەوە کە نووسەر چی دەوێت و ئەوە کێشەیەکی گەورەیە. بۆیە پێناسەی من بۆ “بوون” کراوەیە؛ بۆ (ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو) “خۆزگە جیهان ئەڵمانی بزانێت، بۆ ئەوەی تێبگەن کە من چیم دەوێت بەبێ نێوەند و مۆدی وەرگێڕان.

گوتاری سۆزداری

ئاندرێ لە هایدیگەر دەپرسێت: لە شیعردا، بۆچوونت چییە لەبارەی قەسیدەی کراوە؟

-پەیوەستی شیعری جیاکراوە.

-ئاندرێ وتی: “کاتێک سارتەر هات، لە کتێبخانەی مۆسکۆدا چەندین شتی خوێندەوە و نووسی” پاشان لە چاوپێکەوتنێکدا ئەمەی بە ڕووداوێک وەسف کرد. کاتێک سارترم بینی، چاوەکانی زەق، بێئارام سەیری ڕوخساری ئامادەبووانی دەکرد. ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی سیمۆن دی بوڤوار لە هاتنەکەیاندا پەیامی زۆریان پێ بوو.‏

‏ئەو پڕۆفیسۆرەی لەمیانەی وتووێژەکەدا قسەی کرد، شیعرەکانمی بە (وشەی ڵێل-و ناڕوونیایکردن بە وشە، ترانستۆر، ڕەگەزپەرستی، نائەخلاقی)- وەسف کرد. ئەمە ئامادەبووانی خستە پێکەنین. سارتەر خۆی بە لای مندا وەرگێڕا و چرپەیەکی کرد: “پێم وابێت ئەمە ئەم وشانەن کە من بە کچێکی جوانم وت”. حەزی لە وشە سۆزدارەکانی شاعیری گەنج ئەلێکساندەر ئارۆنۆڤ بوو کە بەرگری لە شێعر دەکات.‏

‏سارتر نووسیویەتی: زۆرجار بە فەرامۆشکردن و گرنگی نەدان بە شیعر تۆمەتبار کراوم، بە بەڵگەی ئەوەی پێم دەڵێن: گۆڤاری (تان مۆدێڕن) شیعر چاپ ناکات. ئەو ئەمەی بەدرۆخستەوە و وتی: ڕاستە ئەوە لە گۆڤاری تان بڕیاری من بوو، بەڵام من لە شیعردا گاڵتەم بە ڕۆژنامەگەریی وەسفی کرد نابێت وا وێنا بکرێت، کە شاعیران سەرقاڵی گەڕان و ڕاڤەکردنی ڕاستییەکانن، ئەوە دەربارەی شتێکی ترە، کەسێکی ئاسایی کاتێک کە قسە دەکات ئەو لە لایەکی ڕاستییەکەیە. لە کاتێکدا شاعیر هەمیشە لەم لاوەیە و ناتوانێت وشە وەک بەڵگەیەک بۆ شیعری واقیعی بەکار ببات، ئەو وێنەیەکی ڕاستی دەبینێت.

ئاندرێ وتی: بەداخەوە بەهۆی بۆریس پاستێرناکەوە پەیوەندیم لەگەڵ سارتەر پچڕا! سارتر خەڵاتی نۆبلی ڕەت کردەوە و ئەکادیمیای سویدی بە سیاسەت تۆمەتبار کرد، هەروەک هێرشەکەی بۆریس پاستێرناک بۆ سەر ئەکادیمیا، بەڵام پاستێرناک ساڵی ١٩٥٨ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا.

ئاندرێ پرسی: هایدیگەر چۆن لە شێوازەکانی نووسینی شیعر دەڕوانێت؟

‏- ئۆه، ئەگەر هاوار و ئازارەکانم، کێشان و پێوان و چوارچێوە و قالب بکرانایە، ئیتر شیعر نەدەبوو!‏

شیعر شۆڕشێکی فیکرییە

ئاندرێ: لە دیمانەکەدا لەگەڵ هایدیگەر، جگە لە لێدوانەکانی ئاهەنگی زانکۆی فرایبورگ، کێشەی وەرگێڕانیشی ورووژاند! کاتێک وتی: تەنانەت وەرگێڕانە جوانەکانیش هەر بە کەموکوڕی دەمێننەوە هەمان شت دەچێتە ناو وەرگێڕانی شیعریشەوە، و تەنها دەتوانرێ دەنگەکان وەربگێڕدرێت. هەمیشە شتێکی نادیار هەیە کە بە ناڕوونی دەمێنێتەوە، چونکە وەرگێڕان جیاوازە لە زمانی لۆژیکی. مەبەستم ئەو بیرکردنەوەیە؛ کە نوێنەرایەتی گەیاندنی هەستی شیعری دەکات.

‏هایدیگەر بە جووڵانەوەیەکی سەر، داکۆکی لە بۆچوونەکەی دەکات و دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا هەرچۆنێک بێت خەڵک لە وشە شیعرییەکان تێدەگەن، نەک شیعر خۆی! بەڵگەی ئەمە (مەراسیمە لیتروگییە لاتینییەکان) و پیرۆزییەکانی یۆنانی کۆنە، ئەمانە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بە زمانی ناڕوون بگوازرێتەوە، چونکە خەڵکی لە ئایین تێدەگەن و بە زگماک دەیناسنەوە.‏

هایدیگەر لە ئاندرێ دەپرسێ: واتای وشەی (ڕاستەقینە) چییە؟

‏ئاندرێ وەڵام دەداتەوە: دروستکردنی ڕاستەقینە ڕاستییە! هەروەها دادپەروەری و تەندروستی ئاماژەن بە چۆنیەتیی هەڵسوکەوت و کارکردن لەگەڵیدا! ئەمەش ئاماژەیە بە واقیع. بێگومان شیعر سەروکاری لەگەڵ ئەوەدا هەیە.

هایدگەر: شیعر هیچ بەرهەم ناهێنێتەوە، تەنیا پیشان دەدات”

‏پێویستە بەردەوام بنووسین، من لەبەر کورتی ژیان ڕام کردووە، کاتێکی زۆرمان نییە، ناتوانین چاوەڕێ بکەین! بەڵگەی ئەمە ئەوەیە کە ئێمە جگەرەیەکی تەواو ناکێشین، بەڵکوو نیوە، ئەوی تر لە چاوەڕوانیدا دەڕوات. شاعیر دەبێت نەک هەر ئەو دەنگدانەوەیە هەست پێ بکات کە لە دوای ڕووداوێکەوەیە، بەڵکوو دەنگدانەوەی شاراوەی پێش ڕووداوەکەش. هەروەک ئاژەڵەکان پێشبینی بوومەلەرزە دەکەن.

هایدیگەر: شیعر دیاری و بناغە و سەرەتایەکە کە نەک هەر واتای ئەوە دەگەیەنێت کە هونەر مێژووی هەیە، بەڵکوو واتای ئەوەیە کە هونەر خۆی مێژووە کە بناغەی مێژوو دادەمەزرێت بەم واتایە، شێعر لە ساڵانی ١٩٦٠دا بناغەیەکی ڕۆحی بۆ داهاتوو دانا. تا ئەمڕۆ، لە ڕێگەی میتافۆر و ڕیتم و گەڕان بەدوای پێکهاتەیەکی نوێی زماندا، دژایەتیی کڵێشە سیستماتیکەکان دەکات. پێم وایە شیعر فەوزایە، بەڵام هەوڵی بنیاتنانەوە دەدات، شیعر شۆڕشێکی فیکری ڕاستەقینەیە.

میوانێکی بیانی لە بلیمەت گرنگترە

ئاندرێ دەپرسێت: شۆپنهاوەر کێیە؟

-هایدیگەر: فەلسەفەی عەقڵانی ددانی بێ دەمارە! شۆپنهاوەر دەماری سەرەکییە.

* زمان لەلای هایدیگەر چەندە گرنگە؟

هایدیگەر: زمان مرۆڤ دروست دەکات.

ئاندرێ دەڵێت: کاتێک گەیشتمە ماڵی کتێب، ئافرەتێکی کورتەباڵای شێوە قەزەمی قژ- مسی، کە پانتۆڵی بووکەڵەی لەبەردا بوو وەستاندمی و وتی: “من ڕێناتا، پرۆفیسۆری مێژووم لە زانکۆی فرایبۆرگ. ئەو ڕۆژە تۆم وەک خوێندکارێک بینی لەگەڵ هایدیگەردا. بە ڕاستی، ئەو زۆر گرنگی بە ئێمە نادات. ئێمە هاتووین بۆ بینینی تۆ، بە ڕاشکاوی میوانێکی بیانی بۆ ئێمە گرنگترە لە بلیمەتێکی ناوخۆ!

بوون و کات

مارتن هایدیگەر، فەیلەسووفێکی ئەڵمانییە و ناوی لکێنراوە بە فەلسەفەی بوونخوازییەوە، سەرەڕای هەوڵدانی زۆر بۆ دوورکەوتنەوە لێی. کارەکانی کاریگەریی گەورە و فراوانی هەبووە لە بوارەکانی وەک ئەدەب و فەلسەفە و ئایینناسی و هونەر و تەلارسازی و زیرەکی دەستکرد و ڕۆشنبیری ئەنترۆپۆلۆجی و دیزاین و تیۆری ئەدەبی و تیۆری کۆمەڵایەتی و تیۆری سیاسی و چارەسەری سایکۆلۆژی…..هایدیگەر لە مێسکیرچی ئەڵمانیا لە دایک و باوکی(فریدریش هایدیگەر و ئۆهانا کێمپف) لەدایک بووە و لە ژینگەیەکی کە زۆر پابەند بە بیروباوەڕی ئایینی توندەوە ژیاوە.

لەنێوان ساڵانی ١٩٠٩ و ١٩١١دا لە زانکۆی فرایبورگ، خواناسی(لاهوت)ی خوێندووە، دواتر بابەتەکەی گۆڕی بۆ فەلسەفە و لە کاسۆلیکی دوورکەوتەوە چونکە ئەو باوەڕ و تێڕوانینانەی کە لەو کاتەدا پێی گەیشتبوون دوور بوون لە کاسۆلیکیزم.

پاش تەواوکردنی تێزەکەی لە دەروونناسیدا دکتۆراکەی وەرگرت. ئیلهامی لە فەلسەفەی تۆماسی(تۆماس ئەکوینی نوێ) کاریگەر بە بیرۆکەکانی تۆماس ئەکویناس و فەلسەفەی کانت وەرگرت، کە بیرۆکەکانی ئیمانوێل کانت زیندوو دەکاتەوە، هەروەها وەک وانەبێژی دەرەکی کاری کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ڕیزی سوپای ئەڵمانیا لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، دوای ئەوە وەک مامۆستای یاریدەدەر لەگەل ئێدمۆند هۆسرل لە زانکۆی فرایبورگ کار دەکات، لە ساڵی ١٩٢٧دا هایدیگەر یەکەم کتێبی (بوون و کات) لە گرنگترین کتێبەکانی بڵاو دەکاتەوە. ساڵی دواتر جەوهەری ڕاستی ١٩٣٠، بنەمای کارە هونەرییەکان ١٩٣٥، پێشەکییەک لەبارەی میتافیزیک لە ١٩٣٥ و بنیادنانی ئاوەدانی فیکری لە ١٩٥١، لە ساڵی 1976 کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میسکیرچ لە تەنیشت دایک و باوکی به خاک سپێردرا.