١
من
به ئاواره‌يى له شارۆچكه‌يەك له‌دايك بووم
شارێك بوو نهێنى تيدا نه‌دەشاردراوه
خەڵكه‌كه‌ى زۆر به‌قسه‌بوون
يه‌ك كليسا و دوو سێ دكتۆر و
گەورەترين شێتخانه‌ى لێ بوو
زۆرم وشه‌ى (نەء) له مناڵيمدا گوتووه
كه بير له مناڵيم دەكه‌مه‌وه
باوه‌ڕ ناكەم دايكم دڵى پێم خۆش بووبێت
حه‌ز ناكه‌م ئەو مناڵەی خۆم بم
له جه‌نگى جيهانيی یەکەمدا
ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵان بوو
له پۆلی هەشت لاى ماموستا ماى وه‌رگیرام
وام ده‌زانى كه جه‌نگەکان ته‌واو بن ئيتر ئاشتى دێت
دوو مامۆستا منيان پێ زرنگ بوو
بۆيە وا منیان له خويندن دوور خستەوە
ئه‌وه‌ى ئێمه له قوتابخانه فيرى بووين،
(گەلێك كه “ئارى” بێت) بوونى نه‌بووه!
كه نمرەيان پێداینەوه
مامۆستايان باسيان له گەنجى و بەرزی ئەخلاق كرد
ويستيان بڵێن؛ ئيتر ئێوە ده‌چنه ناو ژيانه‌وه
به داخه‌وه من چوومه ناو ئوفيسێكەوە،
هه‌شت سه‌عات كار،
مووچه‌يەكى كه‌م،
ئێواران جاروبار
شيعر دەنووسم
باوكم ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌مه‌مان مابوو
گەر كه‌ش وهەواكه‌ی خۆش بێت
به قه‌ڵه‌مێكى ڕه‌ساس
لەسه‌ر نەخشه‌يەكی ڕه‌نگينی وڵاتان
سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
گەر باران بێت چاوه‌ڕێی به‌ختم دەكەم
١٩٣٢
***
٢
له‌و به‌ينه‌دا من زۆر سه‌فه‌رم كرد
به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به پاپۆڕ تا په‌ڕيمه‌وه له ئه‌تلانتيك
(سه‌فەر) وه‌ك خۆى، هۆکار ئەوه نەبوو کە من بۆى ده‌گه‌ڕام،
ئه‌وه‌ش نەبوو كه پێى ده‌ڵێن (ڕۆمانتيك)
ئه‌وه له ژيانێكى تردا بوو، ئه‌وه ڕابردوو بوو
كاته‌كان تێپه‌رين، ژيانم گۆڕا
ئێستا من دايكى مناڵێكى ئاواره‌م
وا فێرى ئيملاى وشه‌ى غەوارە (ئێلیان /alien)1ئێلیان (alien) واتە خەڵکی هەسارەکانی تر، شاعیر مەبەستی ئەوەیە کە ئاوارە وەک کەسانی هەسارەکانی ترن. دەبێ
و پێم ده‌ڵێ؛
-(Don’t speak German, dear)
-دايە گيان به ئەڵمانى قسە مەكه
هەشت ساڵه پێى ده‌ڵێم؛
+ڕۆڵه ئاسایییە (allright) گه‌ر خه‌ڵكى ئێره نه‌بى
ئه‌ويش وه‌ك مناڵيم كه لاى مامۆستا ماى بووم
هه‌روه‌ك من سەرئيشەى ئەوه‌ى هه‌يه
وه‌ك دايكى وا ده‌زانی كه جەنگەکان ته‌واو بن
ئيتر ئاشتى دێت.
١٩٤٥
پەراوێزەکان
- 1ئێلیان (alien) واتە خەڵکی هەسارەکانی تر، شاعیر مەبەستی ئەوەیە کە ئاوارە وەک کەسانی هەسارەکانی ترن.