بینینی بەدەن

لە ئینگلیزییەوە: باوەڕ مەعرووفی

ئەو مرد و ئەمن-

له کانیاوی خوێنی دایکمدا، برینی یەکەمی

دێتەوە بیرم. سەر سڕماو لە گوڵپەڕی نەپشکووتوو سوور پرتووکاو،

ڕەش هەڵگەڕاو لە دەوری مەچەکی.

چەند میوەی قاش کردن، چەند پیواز، چەند بەدەن به پێست و ناوکی تیژەوە.

به دەمی منەوەی کرد.

ئەو ئێمە ژیا و ئەمن-

ئەو ئێمەی داڵدە دا و ئەمن-

بێ‌وچان دەدوا لەگەڵ ئەو گوڵانە

وا لە خوێنییەوە دادەوەرین، وا بە ڕێی ئاسمانا بردیان بەرەو مردن. دەنگیم دێتەوە بیر

چەشنی قلۆچی ڕۆچوو له جەرگ و ئەمن هەرگیز دەرمنەکێشا.

لە ژیانەکەی‌تردا، کە لێرەیە، ئالێرەیە، هەموو ئەو زارانەی ڕۆژێ

بلووزەکەی دایکمیان چڕیوە، له دەوری یەک کۆ وەدەکەم.

ئەو سووتا و ئەمن-

وڵامی خودای به توندی دایەوە.

ئاخ، دایکی من، سەمای دەکرد، سەربەست.

کۆگای پەژارەی سەر ئەستۆم، دەکرێتەوە و دەبێته جلکێکی ڕەش بە بەرمەوە.

ژیانی جەستەیەک

چەشنی گوڵپەڕ، لەگوێن میوە، وەکوو سووتان.

هەموو ئازارێکم لە کۆڵ ناوە و ئیدی بێ‌بڕستم.

دایکم ڕزگاری بوو و ئەمن-

(کەچی زیندوو نەما)

به منی هیچ نەگوت و ئەمن-

هەموو ئەو دەمانه چاوەڕوان بوو.

شین‌نامه چۆنم بڕوا پێ بکا؟

پێکەوە، ئاسمانمان پێوا.

دەروازەیەک کرایەوە و پێی‌دا به سانایی

له جیهان تێپەڕین.

ئەو نووسیی ئێمە و ئەمن-

ئەو دواهەمین یا هەرگیز نەهاتوو بوو و ئەمن-

دوو چاوی ڕەش، بەدەر له ژین، ئەبەدیەتیان بەسەردا ئاوەڵا کرد.

ئەو دەمەی هەوا له هەناویدا ڕاوەستا و

                                           ئەمن-

جاری دوایی لەسەرەمەرگا بینرا. بۆ یەکەم جار لە ژیانیا

کش و مات و بێ‌دەنگ بوو. کانیاوی

خوێنی دایکم گەرم‌گەرم و خوایه گیان تاریکان

تاریکانی ئەوپەڕی دەرکەی داخراو

که هەتا هەر جووڵەی نایه.

سەرچاوە:

https://www.youtube.com/watch?v=g8vR9wBs934
photo_2023-11-14_16-16-20