له چاڵێكى پڕ له ئێسكوپرووسكدا
ده‌ستانێكى وه‌دیهێنه‌ر
زه‌ینێك دروست ئه‌كه‌ن و
جه‌سته‌یه‌كیشى بۆ شێوه‌گیر ئه‌كه‌ن
له ماوه‌ى كه‌متر له چركه‌یه‌كدا.
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
شاعیر به ئێسكه‌په‌یكه‌رى جیهاندا داكوتراوه
له ده‌رگایه‌کەوە دێته ژوورێ
تاکو تا كۆتا له‌حزه‌ى مردنى، بژی.
له‌و مه‌ودایه‌شدا هه‌رچییه‌ك ئه‌گوزه‌رێت
له‌و زوڵمه‌ته‌ى به مردوویى ژیانى تێدا ئه‌كرێت
شاعیر به زیندوویی ئه‌مێنێته‌وه؛
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
شاعیر به‌سه‌ر زه‌ویدا گوزه‌ر ئه‌كات و
چاو ئه‌بڕێته په‌یكه‌ره بێدەنگەکەی ئه‌بولهۆل
بەسەر ڕووبارى نیله‌وه.
شاعیر ئه‌زانێت ئه‌بێت حه‌قیقه‌ت بنووسێته‌وه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌دا بشكوژرێت
بۆ ئه‌بولهۆل نه‌كرده‌نییه نكۆڵى له‌مه بكات
هه‌کات مرۆڤێك نكۆڵى له‌مه بكات
دووچاری مه‌رگ ئه‌بێته‌وه.
شاعیر له‌نێو جەرگەی مه‌رگدا ئه‌ژى و
به شوێن ئاڵۆزیی ژیانەوە وێڵه،
به شوێن واقیعی بەردین
لەنێو دنیای هێماكان و فه‌نته‌زیاكان و مێتافۆڕەکان
به دواى ئه‌و ده‌لیلانه‌ى كه دووپاتی ئه‌كه‌نه‌وه
ئه‌و له چاڵى ئێسكوپرووسكه‌وه هه‌ستاوه‌ته‌وه.
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
له شوێنێكدا بوودایەک له بێده‌نگیی خۆیدا ڕۆچووه و
له ده‌ستێكیدا شاعیر و له ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌یدا جیهانى هه‌ڵگرتووه
جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌و بۆ مردن هاتۆته بوون
پێویسته خوێنى شاعیر له شیعرەکەیەوە بڕژێت
وه‌ها كه هه‌مووان داوای ڕوونکردنەوەی لێ بكه‌ن.
شاعیر وه‌ها وه‌ڵام ئه‌داته‌وه
شیعر بۆ ڕوون كردنه‌وه نییە
هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌یه
واقیعى شیعر ناتوانرێت نكۆڵیی لێ بكرێت،
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تریشدا ته‌نیایه
وەک چۆن لەگەڵ خۆیدا.
ئازار له‌نێو شاعیردا له دایك ئه‌بێت و
مه‌حكوومە به‌وه‌ى له‌گه‌ڵیدا بژى
ئازار چاوگى به‌رائه‌ت و عه‌زابى شاعیره و هاوكات خه‌زێنه‌شیه‌تى
شاعیر ئه‌بێ ببێت به به‌رد.
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
کاتێ شاعیر ناڕەزایی دەرئەبڕێ
بەرامبەر ئه‌و مردنەی لە ده‌وروبه‌ری ئەیبینێ،
مەرگیش بە بێدەنگی ئەوی ئەوێ.
ئه‌وه‌تا هێشتا لۆركا له شیعره‌كه‌یدا زیندووه
له قوڵاییی ژیاندا نغرۆ بووه
شاعیر ئاماده‌بووان شۆك ئه‌كات
زار هه‌ڵدێنێ له شتانێك كه قه‌ده‌غه كراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
به گژ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌چێته‌وه و
له‌و ساتانه‌دا كه شاعیر ئەژی،
ده‌سه‌ڵات مردووه.
شیعره‌كه‌ى تا هەرمانە
كاتێك شاعیر ئه‌مرێت
تاشه‌به‌ردێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى جێگیر ئه‌كرێت
ئەمە ئەوە
گۆڕێك له ئێسكوپرووسک؛
خوڵقاندنەکە کامل و بێخەوشە.
له‌و چاڵه ئێسكوپرووسکییەدا
ئاسمانێك له ئه‌ستێره و به‌هه‌شتێك له مانگ و خۆر
خۆرێكى مه‌زنیش له نێوه‌ندیدایە؛
خوڵقاندنەکە کامل و بێخەوشە.
لەو چاڵەدا ماسکێک سازێنرا
کە وێنەدانەوەی شاعیرە،
وێنەدانەوەی شاعیریش ڕازە.
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
من لەم جیهانەدا هەنگاوم هەڵگرتووە
کە مردنه‌كان خۆیان له ڕووبه‌ند پێچاوه و ده‌وروبه‌ریان ته‌نیوم
منم به ته‌نیا گوزه‌رم پێدا کرد
هه‌موو ماچێك برین بوو،
هه‌موو خه‌نده‌یه‌ك كاره‌ساتێک.
ڕۆژێك مردن له نزیكمدا چارشێوه‌کەی لا دا و
تێگەیشتم له‌ناو چیدا ژیاوم
من هیچ په‌شیمانییه‌كم نه‌بوو له‌وه‌ى تێیدا ژیابووم
كاتێ ڕووبه‌نده‌كه ترازا
من له‌نێو چاڵێکی ئێسكوپرووسکیدا بووم.
ماسییه‌ك به چاوانی بۆقه‌وه
خوڵقاندنەکە كامڵ و بێخه‌وشه.
په‌راوێز:
لۆركاLorca: ناوى شیعرێكى ئه‌ڤیندارانه‌ى شاعیره.
ئه‌بولهۆل: په‌یكه‌رى خواوه‌ندێكى میسڕییه كه له یه‌كانگیریی سه‌رى مرۆڤێك و جه‌سته‌ى شێرێك پێك هاتووه.