ئەزانیت زویربوون چییە؟
زویربوون ڕاستگۆیییە،
منداڵانەیە، هەر بۆیە هێند پاک و بێ گوناهانەیە.
بێ درۆیە.
زویربوون؛ “تۆم خۆشەوێ”یە.
دەستبەردارنەبوونە.
زویربوون باسی “من” ئەکات.
زویربوون:
“تووڕە بووم، بەڵام هێشتا لێرەم”ە،
“ناڕۆمە”ە،
“ناتوانم بڕۆم”ە.
زویربوون:
نازکردنە،
بە نزیک بینینە،
“بە نرخی بۆ من”ە.
زویربوون:
“خۆشەویستییەکەت بڵێ”یە،
“دە ئیتر تێبگە”یە.
زویربوون:
ئومێدە،
لە ناوبردنی “تۆ بڵێی”یەکانە،
دڵنیابوونەوەیە.
ئەزانی ئەمەوێ بڵێم چی:
“من زویرم لێت”!!
