دەربارەی ئازار

پێشکەشە بە بەشدار سامی

دەربارەی ئازار

(کە ڕەسەنترین ڕەگەزی بوونمانە)


لە شانەی هەر بێدەنگییەکدا، ئازار هەناسە دەدات

کۆن وەک زەوی، قووڵ وەک مانا، تەزیوو وەک زارت

زارت، دەمدی لە دەمتدا پێچ دەخوات و ئازار قوت دەدات


ڕۆژنامەکان دەردەچوون، هەمووان دەچوونە سەر کار و هەوا ساردبوو

هەوا سارد و دەستەکانت سارد و خوێنت سارد بوو

خوێنت، کە لە جەستەی ژانگرتووت دادەچۆڕی


لە هەر فرمێسکێکدا سەدای هاوارێک بەدی دەکرێت

کۆن وەک زەوی، قووڵ وەک مانا، فراوان وەک سینەت

سینەت، دەمدی لە جێی گوڵ، ژان ژان ژان ژانی دەگرت

لە کۆتاییدا وەک پێست لەبەرت کرد


ئەی ئازار ئەو سرودە هاوبەش و بێدەنگەی کە بە دڵ دەیناسین


ڕۆژنامەکان دەردەچوون، هەمووان دەچوونە سەر کار و هەوا خۆش بوو

هەوا خۆش و دەشت سەوز و دڵت ماندوو بوو

ئەی دڵی ماندوو لەم جیهانە وەڕسە، لە سۆنگەی چی وەها دەگرێیت؟

photo_2025-06-07_11-02-49