چركه‌ساتی مردنم
ئه‌م چیرۆكه كورته‌ی بلانشۆ كه له ساڵی 1994دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك كه‌وتووه‌ته نێوان سنووری ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و یاده‌وه‌ری. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م چیرۆكه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ژیانی بلانشۆ خۆی به‌ڵام حیكاتخوانی چیرۆكه‌كه هه‌رگیز جێناوی “من” به‌كار نابات و به‌جۆرێك خۆی له گێڕانه‌وه‌كه ده‌كاته ده‌ره‌وه تاكوو له ئاستی یاده‌وه‌ریی كه‌سیی بگاته ئاستێكی بێناوونیشان. ئه‌مجۆره گێڕانه‌وه‌یه لای بلانشۆناسهكان به “جوانیناسیی بێده‌نگی” ناسراوه كه له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی بلانشۆدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. له‌م چیرۆكهیهش مه‌به‌ستی بلانشۆ گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری نییه به‌ڵكوو بیركردنه‌وه له‌و چركه‌ساته‌یه كه مردن به ته‌نیشت مرۆڤدا تێده‌په‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكیش ڕوو بدات. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆكه باس ده‌كرێت یاده‌وه‌رییه‌كی مێژوویی نییه به‌ڵكوو چركه‌ساتێكی فه‌لسه‌فییه كه له‌وێدا مردن وه‌ك ئه‌زموونێكی مه‌حاڵ ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌دا بلانشۆ نایه‌وێت باسی ئه‌وه بكات چۆن ڕزگاری بووه، به‌ڵكوو نه‌توانایی له گێڕانه‌وه‌شدا ئاشكرا ده‌كات، زمان بۆ گواستنه‌وه‌ی واتا به‌كار نابات، به‌ڵكوو زمان به‌جۆرێك له واتا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه تاكوو شوێنی مه‌رگ وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌نووسراو به‌ڵام هه‌ستپێكراو بكاته‌وه.

***.
پیاوێكی گه‌نجم بیر دێته‌وه ـ پیاوێكی هێشتا گه‌نج ـ كه خودی مه‌رگ ڕێگر بوو له مردنی، له‌وانه‌شه هه‌ڵه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌ری. هێزه‌كان توانیبوویان له سه‌ر خاكی فه‌ره‌نسا سه‌قامیگر ببن. ئه‌ڵمانه‌كان به شكستخواردوویی، به بێ رهحمییهكی بێ سوود، له خۆڕا ده‌جه‌نگان. له ماڵێكی گه‌وره‌دا {كه پێیان ده‌وت كۆشك}، به شێویه‌كی شه‌رمنانه له ده‌رگایان ده‌دا. ده‌زانم پیاوه گه‌نجه‌كه هاتبوو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه له‌و كه‌سانه‌ی كه بێ گومان داوای یارمه‌تییان ده‌كرد.
ئه‌مجاره‌یان، نه‌ڕه‌و و هاوارێك: {هه‌مووان بۆ ده‌ره‌وه}.
ئه‌فسه‌رێكی نازی، به زمانێكی فره‌نسی ساده‌ی حهیابهرهوه، سه‌ره‌تا كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كانی كرده ده‌ره‌وه و پاشانیش دوو ئافرهنی گه‌نج.
{بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ده‌ره‌وه}. ئه‌مجاره‌یان ده‌ینه‌ڕاند و هاواری ده‌كرد. ئه‌مجاره‌یان پیاوه گه‌نجه‌كه هه‌وڵی ڕاكردنی نه‌ده‌دا، به‌ڵام به كاوه‌خۆ ده‌چووه پێشه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی قهشهئاسا. ئه‌فسه‌ره‌كه پاڵی پێوه‌نا، قه‌باخه فیشك و گوله‌كانی پیشان دا، ئه‌وێ له گۆڕه‌پانی جه‌نگ ده‌چوو، زه‌وی ، زه‌وی جه‌نگ بوو.
ئه‌فسه‌ره‌كه له نێو زمانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا له په‌لوپۆ كه‌وت و كۆمه‌ڵێك فیشك و نارنجۆكی خسته به‌رده‌م ئه‌و پیاوه گه‌نجه‌ی به‌ره‌و پیری ده‌چوو {زوو پیر ده‌بین} هاوارێكی كرد: “ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه چاوهڕانتان ده‌كرد”.
پیاوه نازییه‌كه پیاوه‌كانی ڕیز كرد تا بتوانن به‌پێی ڕێساكان نیشانه له مرۆڤایه‌تی بگرن. پیاوه گه‌نجه‌كه وتی: “لانی كه‌م بهێڵن كه‌سوكارم بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه”. واته: پووره “94 ساڵه‌كه‌ی”، دایكه گه‌نجه‌كه‌ی، خوشك و براژنه‌كه‌ی، گروپێكی درێژ و هێواشی هاوڕێیان، كه بێده‌نگن، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو شتێك پێشتر ته‌واو كرا بێت. ده‌زانم ـ ئه‌یزانم ـ من ـ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر ئه‌ڵمانه‌كان كردبوویانه ئامانج، چاوه‌ڕوانی هیچ نه‌بوو جگه له بڕیاری كۆتایی، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵیده‌دا هه‌ستێكی سووكی ناوازه ئه‌زموون بكات، جۆرێك له به‌خته‌وه‌ری ئه‌به‌دی {به شێوه‌یه‌ك كه دوور له شادی}ـ به‌خته‌وه‌رییه‌كی ئه‌به‌دی؟ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ به‌رانبه‌ر به مه‌رگ؟
له باتی ئه‌ودا، من نامه‌وێت ئه‌و هه‌سته سووكییه ته‌فسیر بكه‌م. له‌وانه‌یه له‌پڕدا ئه‌و كۆڵنه‌ده‌ر بووبێت. مردوو ـ نه‌مر. له‌وانه‌یه جۆرێك له خهڵسه. زیاتر دڵسۆزی بۆ ئازاری مرۆڤایه‌تی، به‌خته‌وه‌ر نه‌بوون نه بۆ نه‌مری نه بۆ ئه‌به‌دی بوون. له‌م ساته به دواوه، له رێگای هاوڕێیه‌تییه‌كی نه‌بینراوه‌وه گرێدرا بوو به مه‌رگه‌وه.
له‌م ساته‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو بۆ دونیا، ده‌نگێكی گه‌وره له پێكدانێك له‌و نزیكانه‌دا به‌رگوێ كه‌وت. برایانی مه‌كی ده‌یانویست فریای یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ون كه ده‌یانزانی له به‌رده‌م مه‌ترسیدان. ئه‌فسه‌ره‌كه دوور كه‌وته‌وه تا بارودۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت. ئه‌ڵمانه‌كان له ریزه‌كاندا وه‌ستابوون، ئاماده‌ی مانه‌وه بوون له‌و شوێنه‌ی كه كات ده‌وستێنێت به‌ڵام له نزیكیانه‌وه كه‌سێك به ده‌نگێكی جیدییه‌وه وتی: “ئێمه، نه ئه‌ڵمان، نه رووس” و، به جۆرێك له لاقهتییهوه وتی: “سوپای ڤالاسۆڤ، دواتر ئاماژه‌ی بۆ كرد تا له‌وێ دوور كه‌وێته‌وه. بڕوام وایه دووركه‌وته‌وه، هاوكات له ناو هه‌مان هه‌ستی سووكیدا، تا له كۆتاییدا گه‌یشته دارستانێكی دووره‌ده‌ست، كه ناوی “دارستانی گسكهجاڕهكان” بوو، له‌وێدا ئه‌و دره‌ختانه كه باش ده‌یانیناسی بوون به داڵده‌ی. له‌و دارستانه شهخهڵهدا له ناكاو و پاش چه‌ند ساتێك، دووباره هه‌ستی واقیعی[1] به‌ده‌ست هێنایه‌وه. له هه‌موو شوێنێك ئاگر كه‌وتبۆوه، كه به دوای یه‌كدا ئاگر هه‌ر به‌رده‌وام بوو، هه‌موو مه‌زراكان ده‌سووتان. پاش كه‌مێك، تێگه‌یشت كه سێ كه‌سی گه‌نج، واته كوڕی وهزێرهكان كه نامۆبوون له‌گه‌ڵ هه‌ر بهرخودانێكدا و له گه‌نجێتییان زیاتر هیچ زیانێكی تریان نه‌بوو، كوژرابوون.
ئینجا ئه‌و ئه‌سپانه‌ی ڕه‌میان كردبوو له سه‌ر جاده، له كێڵگه‌كان، ئه‌وه‌یان پشتڕاست ده‌كرده‌وه كه ئه‌م جه‌نگه درێژه‌ی خایاندووه. له ڕاستیدا، چه‌ند كات به فیڕۆ چوو بوو؟ كاتێك ئه‌فسه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه و هه‌ستی به دیارنه‌مانی گه‌نجه كۆشك نشینه‌كه كرد، بۆچی تووڕه‌بوون، هه‌ڵچوون، پاڵی پێوه نه‌نابوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆشكه‌كه {وه‌ستاوه و شكۆداره} بسووتێنێت؟ چونكه كۆشك بوو. له سه‌ر رووی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه‌كه، وه‌كوو بیره‌وه‌رییه‌كی خۆڕاگر، مێژووی 1807 ههڵكۆڵرا بوو. ئایا ئه‌وه‌نده خاوه‌ن سه‌قافه‌ت بووبێت كه زانیبێتی ئه‌مه ساڵی به‌ناوبانگی ئێنا یه، واته ئه‌و كاته‌ی ناپلیۆن له سه‌ر ئه‌سپه بچووكه خۆڵه‌مێشییه‌كه‌ی، له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كانی هیگڵدا تێده‌په‌ڕی، واته ئه‌و هیگڵه‌ی ناپلیۆنی وه‌كوو»رۆحی دونیا « به‌دی كردبوو كه هاوكات ئه‌م وته‌یه‌ی بۆ هاوڕێیه‌كیشی نووسیبوو؟ درۆ و هه‌قیقه‌ت، چونكه، هیگڵ بۆ هاوڕییه‌كی تریشی نووسیبووی، فره‌نسییه‌كان ماڵه‌كه‌یان تاڵان و كاول كردووه. به‌ڵام هیگڵ ده‌یزانی شتی ئه‌زموونی و جه‌وهه‌ری له یه‌ك جیا بكاته‌وه. له ساڵی 1944دا، ئه‌فسه‌ره نازییه‌كه ڕێز و ئیحترامێك یان حساب و كتابێكی هه‌بوو كه مه‌زراكان دنه‌ی ئه‌م شته‌یان نه‌ده‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو شوێنێك گه‌ڕان. هه‌ندێك پاره‌یان هه‌ڵگرت. له نێو ژوورێكی جیادا، » ژووری باڵای بڕیاردان«، ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ندێك كاغه‌ز و ده‌ستنووسێكی قه‌به‌ی دۆزییه‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پێده‌چوو پلانی جه‌نگی بووبێت. ئاخیرییه‌كه‌ی به‌ڕێ كه‌وت. هه‌موو شتێك ده‌سووتا، جگه له كۆشكه‌كه. ڕه‌چاوی شاهزاده و كوێخاكان كرابوو. له‌و كاته‌دا بێ گومان بۆ پیاوه گه‌نجه‌كه ئازاری ناعه‌داله‌تی ده‌ستی پێ كردبوو. چیتر خهڵسهیهك بوونی نه‌بوو. ئه‌م هه‌سته‌ش ئه‌گه‌ر زیندووش بووبایه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه له پێش چاوی ڕووسه‌كاندا وه‌كوو كه‌سێك له چینێكی باڵادا ده‌رده‌كه‌وت. جه‌نگ ئه‌مه بوو: ژیان بۆ چه‌ند كه‌سێك، بۆ ئه‌وانی تریش، بێ بهزییهكی بكوژانه.
به هه‌ر حاڵ، ته‌قه‌كردنێك له‌و نزیكانه له چاوه‌ڕوانیدا بوو، هه‌ستێكی سووكی هه‌بوو كه نازانم چۆن ده‌ریببڕم: ئازادیی ژیان؟ ناكۆتایهك كه ده‌كرێته‌وه؟ نه به‌خته‌وره‌ی، نه ماڵوێرانی، نه غیابی ترس له‌وانه‌شه پێشتر شتێك نه‌ك به‌ره‌و سه‌ره‌وه. ده‌زانم، وێنای ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌م هه‌سته تهفسیربوۆنهكهره ئه‌و به‌شه‌ی بوونی گۆڕیبێت كه مابووه‌وه. وه‌كوو بڵێی پاش ئه‌مه مه‌رگ له ده‌رەوه‌ی ئه‌ودا نه‌یده‌توانی به‌ركه‌وتنێكی تری له‌گه‌ڵ هیچ شتێكی تردا هه‌بێت جگه له‌گه‌ڵ مه‌رگی ناوه‌وه‌یدا نه‌بێت. » من زیندووم. نه، تۆ مردووی«.
پاش ماوه‌یه‌ك، له گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس، مالرۆی بینی. ئه‌میان بۆ ئه‌وی گێڕایه‌وه كه زیندانی كراوه ( بێ ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه)، توانیبووی هه‌ڵبێت، له‌وكاته‌شدا ده‌ستنووسێكی ون كردووه. »كه چه‌ند تێڕامانێك بووه له سه‌ر هونه‌ر، به ئاسانیش ده‌كرێت سه‌ر له‌نوێ به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، به‌ڵام ناتوانی ده‌ستنووسه‌كه به‌رهه‌م بهێنیته‌وه«. له گه‌ڵ ژان پۆلان[2] چه‌ند كه‌سێكیان سه‌رقاڵی توێژینه‌وه كردبوو كه نه‌یانده‌توانی هیچ ئه‌نجامێك بده‌ن به ده‌سته‌وه. گرنگی چییه. ته‌نیا هه‌ستی پووچی ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش مه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ش وردتر قسه‌مان كردبێت، ساتی مردنم له‌م ساته به‌دواوه هاوكات له چاوه‌ڕوانیدایه.
سه‌رچاوه:
BLZNCHOT, Maurice, L’instant de ma mort, paris, éd. Gallimard, 2002.
[1] Le sens du réel
[2] Jean Paulhan