ئەم کتێبەی بەردەستتان، کۆمەڵە وتارێکێکن تیۆری و ڕەخنەیین لەبارەی ئێستێتیکا و هونەری شێوەکاری، هونەرمەند (قەرەنی جەمیل) ئەو سەردەمەی سەرنووسەری گۆڤاری شێوەکاری بووە، بڵاوی کردوونەتەوە و پاشان لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ لە کتێبیکدا بە ناوی (ئێستێتیکا دژ بە ئێستێتیکا) چاپ و بڵاوی کراوەتەوە. ماڵپەڕی ژنەفتن بە دیزاینێکی تر بۆ جارێکی تر بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاوی دەکاتەوە.

لە پێشەکییەکی کورتدا نووسەر و هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەنووسێت:
((ئەم چەند بابەتەی کە لەم نامیلکەیەدا بڵاوم کردوونەتەوە ھەڵبژاردەیەکە لەو نووسینانەی کە ساڵانێکە، ناوە ناوە وەک دەربڕینێکی تیۆری دەمنووسین، دواتریش زۆربەیان لە گۆڤاری شێوەکاری بڵاوم کردنەوە، تەنیا دوو بابەت نەبێ (تەرازووی شێواو و ئێستێتیکا دژ بە ئێستێتیکا)، کە بە تێڕوانینێکی ڕەخنەیی باس لە ھونەری شێوەکاری و ئێستێتیکا دەکەم. ھیوادارم بەکەڵک بێن))
ماڵپەڕی ژنەفتنئەم کتێبەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە، دەتوانن لە سەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) داوەنلۆدی بکەن.