خۆم و خۆت و خەون و ژیان

تۆ لێژاییت،

خەمەکانم بە تۆوە ناوەستن.

من لێژاییم،

شادیم پێدا هەڵنازنێت.

گوتت: نێوانمان چەمێکە، بەڵام پڕە لە چی؟.


من باسی خەونێک دەکەم خۆش بکات

تۆ باسی ڕاستییەک دەکەیت تێ بکات،

بەڵام تۆ ڕاستیت.


ڕۆژێک باسکی چەپت گرتم،

باسی ڕۆژانێکت دەکرد، نەهاتبوون

هەر لەو ساتەوە شەمشەمەکوێرە لانەیان لە مندا کرد.

تۆ ئەو ڕۆژانەیشت بە “ڕاستی” دەبینی.


ڕۆژێک گوتم: هەموو باوەشم بۆ تۆ،

بەڵام ئەوە ئەو ڕۆژانەیە کە نەهاتوون.

نازانم ئەو ڕۆژانە سەر بە خەونی منە یان ڕاستی تۆ؟


ڕۆژێک بە ڕەهایی گوتت: هەموو شتێک جوانە، ئەم خەونەت نەبێت.

من باسی ئەوەم کرد: ئەم خەونەم، بۆ نابێتە ڕاستی.

هەر بەڕاستی ئەم تەمەنەم، بە دیار خەوێنێکەوە داگیرساوە.

تۆ ئایندەمان بە “ڕاستی” دەبینیت،

بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە:

نێوانمان چەمێکە پڕە لە خەون.

کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

Picture1