پاییز تێپەڕی بە بێهوودەیی

پاییز تێپەڕی

                           بێهوودە!

بە بێ بردنی یار.. بۆ خەزانەوار

یان نووسینی شێعرێ لەسەر مەمکی

                                                        بە یادگار

یان هاواری ڕازێ بەرامبەر بە شار

تا

     بزانن تۆ

                  سترانی منی…

پاییز تێپەڕی

                            بە بێهوودەیی…

بە جێی جم و جۆڵێک

لەسەر لێوی ناسکی تیژی نەشتەرێک سەمامان کرد

لەسەر تەنافێک تێپەڕین-

بەرەو لای ژار

                         داکەوتین

پاییز تێپەڕی و

بۆنی تۆخی خوێنم لە خەراباتەکانمدا هات

هەتاو بە برینم پێکەنی و

سیگارەکەم بۆنی بۆنەکەت نادات

لە دەستمان چوو؛ پاییز.

لەمبەری نەشتەرەوە-

کە شێتانە و شاعیرانە

بێ باک و نەترس، سەمامان کرد-

کە بەفر، بێ پرس

خوێنمی ئەماشییەوە-

لە چاوەڕوانی دا

هەمووکەس تۆ بوو و

                                                         تۆ، بەڵام

کەس نەبووی…!

پاییز تێپەڕی.. بە بێهوودەیی.

photo_2026-02-20_12-01-35