له فره‌نسییه‌وه: فازڵ مه‌حموود
هونه‌ری سویسرا چی ده‌ڵێت؟ ئه‌وه‌ی که سویسرا بووه به سه‌رئێشه بۆ خۆی. زۆر زیاده‌ڕۆییان هه‌یه له نهتهوهچییهتیدا، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کی پیر و به‌تاڵ و پووچ. به‌پێی خۆپارێزی و ترادیسیۆنیشهوه هه‌رگیز ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ مێژوو نه‌رم نه‌کردووه. “بێلایه‌نی” سویسرا فۆرمێکی به‌تاڵی زێده‌ڕۆیی نهتهوهیییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا جۆرێک له تڕۆهاتیش له خه‌ڵکه‌که‌یاندا هه‌یه: نه‌ک زمانێکی تایبه‌ت به خۆیان به‌ڵکوو سێ زمان (ئه‌ڵمانی، ئیتالی، فره‌نسی)یان هه‌یه که ئه‌وان به‌ره‌و کولتووره مه‌زنه‌کانی ئه‌ورووپا په‌لکێش ده‌کات. چیتر باس باسی ئه‌و کێونشینانه نییه که ئه‌وانیان له ده‌ست نه‌مسایییه‌کان ڕزگار کرد که هه‌نووکه یان جووتیارێکی سه‌رکه‌وتوو یان نیشته‌جێی شاری بانکه‌کانن. یان ئه‌و کرێکارانه‌ی له شوێنی تره‌وه هاتوون بۆ ئێره (شه‌پۆلی مه‌زنی کۆچی ئیتالییه‌کان). سه‌رمایه سه‌رله‌نوێ سویسرا له‌ژێر هێزه‌که‌ی خۆیدا ڕه‌نگ ده‌کاته‌وه: دراوی فرانکی سویسری.
“زۆرن” ZORN له کتێبه ئۆتۆبیۆگرافیهکهی خۆیدا سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه (مارس)[1] باس له‌وه ده‌کات که ڕقی هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌و له بۆرژوازیی سویسری ده‌توانێ تا چه‌ند قووڵ بێت. ماڵباتێکی سویسری ئه‌ویان تا «ئاستی مه‌رگ» په‌روه‌رده کردووه. ده‌توانین تێزی سه‌ره‌کیی ئه‌م کتێبه سارد و سڕ و توندوتیژه به‌م شێوه‌یه کورت بکه‌ینه‌وه: سویسرا شێرپه‌نجه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له وتاره کۆمه‌ڵناسی و سیاسییه‌که‌ی زیگلر: “سویسرا له سه‌روو هه‌ر گومانێکه‌وه[2]” که له په‌رله‌مانی سویسرادا سکانداڵی لێ که‌وته‌وه. هونه‌ری سویسرا به‌تایبه‌ت ئه‌و سینه‌ما ده‌ره‌وشاوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دوایی بریتییه له هونه‌ری گومانکردن له‌وه‌ی که ده‌بێت له ژێره‌وه‌دا به‌دوای شتێک بگه‌ڕێین. سینه‌مای ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبه‌ره سافه وه‌ڕسکه‌ره سوویسرییه به‌دوای گه‌ڕانه به شوێن برینێکدا، شوێنی برینی مێژوو. بیرمان نه‌چێت که ژان لوک گۆدار سویسرییه. گۆشه‌نیگای ئه‌و جۆرێک له ههرێمنشینی[3] تێدایه که له ڕێگای جۆرێک له ئارامی شارهکانیاییهوه سویسرا له فره‌نسا جیا ده‌کاته‌وه ـ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر مۆدێرن هاوشێوه‌ی شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا گه‌رچی هه‌ر بیانووی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پاش جه‌نگیان هه‌یه ــ به‌ڵام به سه‌وزایی و شینایی دیمه‌نی گونده‌کان داخراون. سویسرا ئه‌م خاڵه ناوه‌نده‌یه که گۆدار له‌وێوه له جیهان ده‌ڕوانێت و شوێنێک که ته‌نیا خه‌می گه‌وره‌ی یه‌ک شته: ئایا ده‌کرێت وێنه له واقع وه‌ربگیرێت؟ ئینجا که‌سایه‌تیی گۆدار سه‌باره‌ت به هیچ شتێک ئاوارته‌ی نییه. ئه‌و به‌ئاشکرا دیلی ده‌ستی زمان و په‌یڤی سه‌رده‌مه. سویسرا له ئه‌ورووپادا خۆی له‌وه زیاتر ئاوارته‌یه تاکوو سویسرییه‌کان خۆیان بتوانن ئاوارته بن.
جۆرێک تایبه‌تمه‌ندیی سویسری له هونه‌ردا هه‌یه که تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کات که بکرێت بگوازرێنه‌وه. گۆدار یه‌کسه‌ر ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌مه ده‌بێت، چونکه ده‌پرسێت: من چ شتێک له ڕێگای سینه‌ماوه ده‌گوازمه‌وه؟ چونکه سویسرا هه‌رگیز نه جه‌نگێکی کردووه نه شۆڕشێک نه شوێنێکی داگیر کردووه، جگه له هه‌نارده‌کردن و هاورده‌کردنی کاتژمێر و سه‌رمایه‌که‌ی، که ئه‌م شته له‌لایه‌ن نه‌وه یهکبهداویهکهکانی سویسرا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان وه‌ک یه‌قینێکی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌بن، چ شتێکی بۆ گواستنه‌وه هه‌یه؟ له سه‌رده‌می گولیهم تێل[4]وه تا ئیستا ئایا هیچ شتێک له‌نێو ئه‌زموونی سویسریدا هه‌بووه که شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندن بێت؟ فیلمی پاتریسا مۆاز[5]، ڕێگای ونبوو[6]، بزواتی کرێکاری کرد به میتافۆرێک بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئه‌و لینینیسته پیره، واته باپیری کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که [کچه بچووکه‌که]، زۆر له‌وه بێ‌تواناتر بوو تا فێری بکات که سه‌رده‌مێک ئاڵای سوور چ واتایه‌کی هه‌بووه. ئه‌و ئێستا چیتر جه‌نگاوه‌رێکی کۆن بوو که له جه‌ژنه سواوه‌کانی یه‌کی ئایاردا [رۆژی کرێکاران] به‌شداری ده‌کرد و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی بوون به که‌سێکی گومانکاردا بوو. به‌ڵام ئه‌م شکسته زۆریش بێبایه‌خ نه‌بوو. ئه‌م فیلمه ــ هه‌روه‌ها سویسراش ــ ڕه‌نگه بۆ یه‌که‌مجار که‌وتبێته ژێر کاریگه‌ریی مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی پیری کرێکاری و ئه‌م ڕاستییه‌ش که گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، که بیرکردنه‌وه لێی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، بنه‌مایه‌که که ده‌کرێت له ڕێگایه‌وه نه‌وه‌ی نوێ ڕێک بخرێت (باوک و دایکان که هه‌رکامه‌یان تووشی عه‌شقێکی شکستخواردوو و خه‌می بێنرخی خۆیان و هیچ شتێکیان نییه بۆ پێشکه‌شکردن).
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که سینه‌مای سویسرا ئه‌گه‌رچی هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌زموونه‌کانی ئه‌م دوایییه نییه، له ڕێگای جۆرێک له سڕینه‌وه‌ی مێژوو ده‌توانێت بگاته هه‌ندێک هه‌قیقه‌ت ـ بۆ نموونه سیاسی ـ که له شوێنی تردا به‌رچاو ناکه‌ون. دیسان هه‌ر گۆداره که له فیلمی passion دا ڕادیکاڵترین پرسیار له‌سه‌ر ئیمکانی سینه‌مادا ده‌خاته ڕوو؟ (رووناکی چییه؟ ئایا له هونه‌ردا ڕووناکییه‌ک هه‌یه جگه له‌وه‌ی له هونه‌ری مه‌سیحیدا هه‌یه؟). ئینجا بێده‌نگی سیاسیی پرۆلیتاریایه‌ک، له‌نێو که‌سایه‌تیی کچێکی کرێکاری کارگه‌یه‌ک که له لاڵهپهتێیهیهکهیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. به‌م شێوه‌یه گۆداری سوویسری له خۆی ده‌پرسێت ئایا پاش هونه‌ری مه‌سیحی ــ ڕووناکییه‌که‌ی، مۆسیقاکه‌ی که به‌درێژاییی فیلمه‌که بوونی هه‌یه ـ نابێت هونه‌رێک، لێگه‌ڕێن با بیڵێم هونه‌رێکی مارکسی بوونی هه‌بێت، که بارودۆخی و ئه‌گه‌ری بوونی نه‌ک بابه‌ته‌که‌ی، هێزی سیاسیی چینی کرێکار بێت. ئه‌مه ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه که هه‌ر له‌و ساته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌وره‌ترین بزاوتی ئایدۆلۆژی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بوو ــ واته بڕیاری هه‌زاران ڕۆشنبیر له‌نێوان ساڵانی 1996 تا 1973 بۆ ئیش‌کردن له کارگه‌کان ــ له فیلمی سویسری “ئێریکا مینور[7]“ی ڤان ئێفنتهر[8]دا بوو که هه‌ستیارترین و به‌هێزترین وێنه‌یه‌ک که تاکوو ئێستا بکرێت له‌م که‌سایه‌تییه دروست بکرێت به ڕۆڵی بریژیت فۆسی[9] به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌ویش له‌نێو دیمه‌نی هه‌رێمێکی وه‌ڕه‌سکه‌ر: گوندێک و کارگه‌یه‌کی زۆر بچووک بۆ ژنان. ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌کردی که به سڕینه‌وه‌ی واقعه گه‌وره ئۆبێکتییهکهکان بتوانی تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته سوبێکتیڤهی که فیلمه‌که ده‌یویست ده‌ری بخات. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی تایبه‌ته‌ی نیمچه بورژوازییهی ساڵانی 1960، ئه‌م لایه‌نه گۆڕاوه بۆدلێرییهی حاڵه‌ته ڕۆحییه‌کان، هه‌ستی جێله‌قی و گۆڕانکارییه ناوه‌کییه‌کان که به هه‌ڵه ده‌خرێنه هه‌ناوی جووڵه‌ی سه‌رده‌مه‌وه، کاریگه‌رترین نووسینه‌وه‌ی مێژوو لای ئالان تانه‌ر وه‌رده‌گرێت. سینه‌ماکه‌ی هاوشێوه‌ی گۆشه‌نیگاکه‌ی به‌رته‌سکه به‌ڵام له‌وێدا ڕه‌نگ و بۆی شته‌کان وه‌ک خۆی به‌رجه‌سته بووه. دوا فیلمی که فیلمێکی به‌ته‌واوه‌تی کرچ و کاڵه واته “له شاری سپی‌دا” له‌نێو به‌رگی ئه‌بستراکتی “ده‌ریاوانێکی سوویسری” به یارمه‌تی لیسبۆن، ئه‌و شوێنه‌ی که پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که پیاسه‌ی تێدا ده‌کات و که‌سایه‌تیی به‌هێزی ژنێکی پورتوگالی پێگه نهێنیئامێزه‌که‌ی هه‌قیقه‌ت ئاشکرا ده‌کات، سه‌رقاڵی چیرۆک هۆنینه‌وه‌ی باشوور ده‌بێت. لێره‌دا سیحری هیچ بوونی هه‌یه، باشووره خه‌ون ئامێزه‌که‌ی سویسرا له هه‌ر جۆره به‌هایه‌ک به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌مه به‌راورد بکه‌ن له‌گه‌ڵ دیوه به‌هێزه‌که‌ی دیمه‌نی پورتوگال له فیلمی “به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی دووه‌م”ی کریستا گلاسی ده‌رهێنه‌ر مارگارتا فون تروتا. لیسبۆن، هه‌رگیز فه‌زا شه‌هوانی و له‌بیرنه‌کراوه‌کانی تۆمار نه‌کراون، له فلته‌ری سویسری تێده‌په‌ڕێ، مه‌جاز به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و شاره دره‌وشاوه (ئیمپراتۆریه‌تییه‌کی ته‌واو که به‌ره‌به‌ره دوور ده‌که‌وێته‌وه، پایته‌ختێک له ناوچه‌ی بیابانی سیرتس)، تیشکی خۆی له خاڵێکی په‌تی ده‌دا. سینه‌مای سویسرا ڕه‌نگه له کاتێکدا بتوانێت مه‌زن بێت که له‌سه‌ر نهێنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ڵوه‌سته بکا که سوتفه و ڕێککه‌وت باش به باریدا که‌وتووه. بۆ نموونه ڕیشارد دیندو، شاره‌زایه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هونه‌رێکی زۆر ئاڵۆز داده‌ڕێژێت تا بتوانێت تێماکانی گواستنه‌وه، نووسین و نه‌ته‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێت. سه‌یرکه‌ن ماکس فریش له ده‌قی ئۆتۆبیۆگرافی ئه‌و نووسه‌ره‌وه وه‌رگیراوه. (له که‌وانه‌یه‌کدا، ماکس به‌رهه‌مێکی سه‌یری سویسرایشه که ئیشه‌کانی به حیکایه‌ته برێخت “بایدرمان و ئاگرخهرهوهکانی” ده‌ست پێ کردووه و به یادداشتی ڕۆژانه‌ی نائاسایی که به غیابی خۆد به‌تاڵ کراوه‌وه‌ته‌وه و له‌وێدا پێشنووسی تاقیکردنه‌وه‌ی سویسرایه کۆتایی پێ دێت، به هەمان شێوه که له فیلمه‌که‌شدا به‌دی ده‌کرێت ده‌بێته که‌سێکی پله‌به‌رزی سویسری که له مه‌راسیمی فه‌رمی دوانیوه‌ڕوان داکۆکی له هیومانیسم و مرۆڤایه‌تی ده‌کات و قبووڵی ئه‌م ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌کات). سینه‌مایه‌ک که تێیدا هونه‌ری مۆنتاژ به‌شێوه‌یه‌ک سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه که ئاڵۆزی بابه‌ته‌که ده‌که‌وێته ئه‌ودیو هه‌موو که‌ره‌سته بهکارهاتووهکانهوه. سینه‌مایه‌ک که خۆی له‌نێوان به‌ڵگه فیلم و چیرۆکدا بۆ یه‌کلا ناکرێته‌وه یان خولقاندنی ئه‌کته‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئهکتێکیان هه‌بێت. له هه‌ناوی ئه‌مه‌دا ده‌ربڕینێکی ماکس فریش بۆ نیشتمان بوونی هه‌یه: ((نیشتیمان کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌رییه که زۆر ئه‌سته‌م ده‌توانێت مێژوویه‌کی پێوه هه‌ڵواسی)). ئه‌م نیشتمانه ـ سویسرا ـ له فیلمی به‌له‌می پڕ، مارکوس ئیمهوفدا نوقسانییه‌ک ده‌خاته پێش چاو که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو له ڕووی که‌مته‌رخه‌میشه‌وه په‌یوه‌ست بووبێت به مێژووه‌وه. “به‌له‌می پڕ” ئه‌و شته‌یه که یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی سویسرا له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م باسی کرد، ئه‌و کاته‌ی حکوومه‌ت بڕیاری دا ئه‌و که‌سانه ده‌ر بکات که له ده‌ستی نازییه‌کان هه‌ڵاتبوون. ڕێسایه‌کی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ناچار هه‌ڵاتبوون وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی حسابیان بۆ ناکرێت. ئه‌مه ڕێگایه‌ک بوو بۆ پاراستنی دالی “په‌نابه‌ری سیاسی” و نه‌ریتی سویسرانهی مافی په‌نابه‌رێتی بوو ـ نه‌ریتێک که بووه هۆکاری قوربانیدانی ده‌یان هه‌زار جوو و یارمه‌تی ئه‌وه بۆلشهڤیکانهی دا که هه‌ڵاتبوون ــ پێش هه‌موویان لینین ـ بێنه نێو زوریخ و ژنۆ. ئه‌م فیلمه له ڕووی فۆرمه هیچ داهێنانێکی تێدا نییه. به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌ڵمانیا و سویسرایه که به‌دڵنیایییه‌وه سهمپۆتمێکه. ئه‌م فیلمه لێکۆڵینه‌وه‌ی ویژدانێکه که ده‌کرێت ناوی لێ‌بێنین پێتنیزمی سویسری[10] سویسری. زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م گوندی سه‌رسنووره سویسرا که خه‌ڵکانی تاڕاده‌یه‌ک باشن (جگه له هه‌ندێکیان که پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه که به جۆرێک ده‌یانبه‌ستێته‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ک : قه‌شه، ئه‌فسه‌ری پۆلیس… هتد) ڕێگه ده‌ده‌ن که په‌نابه‌ره جووه‌کان بێن بۆ ماڵه‌کانیان. هه‌ندێکیان له‌پێناو ڕزگاکردنی په‌نابه‌ران خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیشه‌وه (تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش که بکه‌ونه زیندانه‌وه). له هه‌ر ساته‌وه فیلمه‌که زۆر به وریایییه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئامانجی ئه‌وان چییه (پاڕانه‌وه‌ی ژنێک یان مناڵێک و ئاره‌زووی پێکه‌وه‌بوونیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێکیش بێت…). به هه‌ر حاڵ هه‌ر چه‌ند ڕه‌وڕه‌وه حکوومی و ئیدارییه‌کان له‌سه‌رخۆ ده‌خوولێنه‌وه به‌ڵام به‌وپه‌ڕی دڵنیایی ده‌خوولێنه‌وه. ده‌بێت له کۆتاییدا لۆژیکی بیت. فیلمه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خات که چۆن به هۆکاری دووبه‌ره‌کی خه‌ڵکی و ڕێککه‌وتن و ملکه‌چبوون بۆ به‌کرێگیراوی سیاسی، ترسێکی ئاسایی به‌شێوه‌یه‌ک ڕۆ ده‌چێته نێو خه‌می هه‌رکامه‌یان که له کۆتاییدا ده‌بێته هۆکاری (ده‌رکردنی جووه‌کان به‌ره‌و که‌مپه‌کان و مه‌رگ)، ئه‌و شته‌ی که لێده‌گه‌ڕێن بکرێت، وه‌ک بڵێی له شوێنێکی تره‌وه ئه‌مه ڕووی دابێت. هه‌ربۆیه پێویست ناکات که‌سێکی دژه‌جووی ده‌مارگیر بیت (له فیلمه‌که‌دا چه‌ند جۆرێکیان پیشان ده‌درێت) یان ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس تاکوو خه‌می خۆت له په‌یوه‌ست له گه‌ڵ خراپترین شته‌کان ئاشکرا بکه‌یت. ئه‌و شته‌ی که له‌م فیلمه‌دا زۆر به‌هێزه شێوازی دروستکردنی ئه‌م ڕاستییه ئاشکرایه‌یه: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه کاڵفامانه “که له نێو ههرکامهماندا ئاژه‌ڵێکی دڕنده بوونی هه‌یه”، پێتنیزم ده‌بێت وه‌ک بارودۆخێکی سوبێکتڤی عه‌قڵانی شی بکرێته‌وه که له‌وێدا خۆپارێزیی هه‌رکه‌سێک له وتنی ئاوارته، پێویستی، بوێری هه‌ڵبژاردنێکی ئه‌خلاقی، له‌پێناو عه‌قڵانیه‌تی ده‌وڵه‌ت “په‌نابه‌رانی زیاد له ئاست” و یان ئه‌مڕۆ “ئاواره‌کانی زیاد له ئاست” بۆ دروستکردنی ویژدانێکی گشتی به‌س بێت. کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رج له مێژوودا بوونیان هه‌یه که قبووڵکردنی ئه‌وه‌ی ته‌نیا هاووڵاتییه‌کی ئاسایین به واتای ئه‌وه دێت تاوانبارێکی ئاسایین. ئه‌م بارودۆخانه، ڕه‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تمه‌دار ده‌خه‌نه ڕوو. ئه‌م فیلمه زۆر به ڕێکوپێکی ئه‌م شته له جۆره ئاڵۆزه‌کانی ویژدانی خه‌ڵکی جیا ده‌کاته‌وه و شێوازی فرمان وه‌رگرتنی دووه‌م له یه‌که‌م پیشان ده‌دات. هه‌موو ئه‌مانه له دیمه‌نه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون که گاڵته‌جاڕییه‌کی به‌شێوه‌یه‌که که ته‌حه‌مول ناکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که به‌شێک له خه‌ڵکی گونده‌که به‌شێوه‌یه‌ک له قوڕبه‌سه‌ری جووەکان خه‌م دایگرتوون و بهزهیییان پێیان دێته‌وه که کاتێک به‌ره‌و لای کامیۆنی نازییه‌کان به‌ڕێیان ده‌که‌ن شیرینی و شۆکۆلاته‌ی سویسرییان ده‌ده‌نێ. دراوی فرانک و شۆکۆلاته‌ی سویسری پارسه‌نگی گشتی ڕاگرتنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن. شانازی سینه‌مای سویسرا ڕاڤه‌کردنی ئه‌مانه‌یه. له چه‌قبه‌ستووترین و ئیهمالترین شوێنی ئه‌ورووپا، ئه‌م سینه‌مایه به‌م شێوه‌یه دروستکه‌ری شتێکه که بێ ئه‌وه هیچ ههقیقهتێکیتر وێنا ناکرێت: ڕووداوی سویسری.
ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌شێکه له‌م کتێبه‌یه:
Badiou, Alain, Cinéma (Suisse: le cinéma comme interprétation), éd. Nova, 2010, pp. 113-119.
[1] ZORN : LE cancer (Mars)
[2] Ziegler: Une Suisse au-dessus de tout soupçon
[3] provincialisme
[4] Guillaume Tell
[5] Patricia Moraz
[6] Le che;in perdu
[7] Erica Minor
[8] Van Effenterre
[9] Brigitte Fossey
[10] پێتێنزم له ناوی جه‌نه‌راڵ پێتنی فره‌نسی وه‌رگیراوه كه له كاتی داگیركردنی فره‌نسا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا بوو به كرێگیراوی ئه‌ڵمانیا و بووه سه‌رۆكی حكوومه‌ته خۆفرۆشه‌كه‌ی ڤیشی.