سەبارەت بە مارتن هایدێگەر
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل لێڤیناس¬دا
وەرگێرانی: سەروان ئەحمەد
ئه‌م گفتوگۆیه دووه‌م گفتوگۆی فلیپ نیمۆیه له‌گه‌ڵ لێڤیناس له كۆی ئه‌و ده گفتوگۆیه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كتێبی «ئه‌خلاق و له‌كۆتابه‌ده‌ری»دا كۆ كراونه‌ته‌وه. له‌م به‌شه‌دا، كه ناونیشانی «هایدێگه‌ر»ـی بۆ دانراوه، لێڤیناس په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هایدێگه‌ر، كتێبی بوون و كات، و سه‌ره‌تای ناسینی هایدێگه‌ر و هتد ڕوون ده‌كاته‌وه. (و. كوردی)
نیمۆی: كاتێك چوون بۆ فرایبۆرگ تا به‌دواداچوون بۆ بیركردنه‌وه‌ی هۆسرڵ بكه‌ن، له‌وێدا فهیلهسوفێكتان دۆزییه‌وه كه پێشتر هیچ شتێكتان له‌باره‌وه نه‌ده‌زانی، هه‌رچه‌نده كه بڕیار بوو له گۆڕانكاریی و گه‌شه‌كردنی ئه‌ندێشه‌ی ئێوه‌دا زۆرترین گرنگی هه‌بێت: مارتین هایدێگه‌ر.
لێڤیناس: له ڕاستیدا من بوون و كات[1]م دۆزییه‌وه، كتێبێك كه ته‌واوی كه‌سانی ده‌وروبه‌رم ده‌یانخوێنده‌وه. كتێبه‌كه‌ی هایدگه‌ر زۆر زوو سه‌رسوڕمان و ستایشی منی ورووژاند. بوون و كات یه‌كێكه له باشترین كتێبه‌كانی مێژووی فه‌لسه‌فه- من ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م پاش چه‌ندین ساڵ تێڕامان. چوار پێنج كتێبی تر به‌م باشییه شك ده‌به‌م…
نیمۆی: چ كتێبگه‌لێك؟
لێڤیناس: بۆ نموونه، دیالۆگی فایدرۆسی ئه‌فڵاتوون، ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تیی كانت، دیارده‌ناسیی ڕۆحی هیگڵ و كات و ویستی ئازادی بێرگسۆن. له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه له‌به‌ر بوون و كات ستایشی هایدێگه‌ر ده‌كه‌م[2]. من هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م ژینگه و كه‌شی خوێندنه‌وه‌كانی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و كتێبه به زیندوویی بپارێزم، كاتێك [كه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هیتله‌ر له ساڵی ١٩٣٣]دا هێشتا شیاوی وێناكردن نه‌بوو.
مرۆڤ به‌پێی نه‌ریت وشه‌ی بوون [being] به جۆرێك به زمان ده‌هێنێت كه وه‌ك بڵێی یه‌ك ناوه، له كاتێكدا كه به ته‌واوی مانا یه‌ك فرمانه. له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا، ده‌ڵێین بوون [the being] یا یه‌ك بوونه‌وه‌ر [a being]. له‌گه‌ڵ هایدێگه‌ردا، یه‌كجێ «شێوه‌ی فرمانیی» [verbality] وشه‌ی بوون به‌ئاگا هاته‌وه، ئه‌وه‌ی كه له بووندا دۆخی ڕووداوی هه‌یه یا، به مانایه‌ك، ئه‌وه‌ی كه له بووندا ڕوو ده‌دات، «ڕوودان»ـی بوون. وه‌ك بڵێی شته‌كان و هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، «یه‌ك سه‌بكی بوون[3] ده‌هێننه بوون» و «دان به بووندا ده‌نێن». هایدێگه‌ر فێری ئه‌م نه‌ریته‌ی كردین كه له‌م وشه‌یه‌دا ده‌نگی فرمان ببیستین. ئه‌م پهروهردهكردنهوهیهی گوێیه‌كانمان به ڕاستی فه‌رامۆشنه‌كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شتێكی بێ‌نرخ و ئاسایی بنوێنێت. به‌م شێوه‌یه، فه‌لسه‌فه- ته‌نانه‌ت كاتێك كه خۆی به‌ئاگا نه‌بووه له‌م گرنگییه- هه‌وڵێك بووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی كه بوون وه‌ك یه‌ك فرمان ئاماژه به چی ده‌كات. له‌كاتێكدا كه هۆسرڵ هێشتا- به لایه‌نی كه‌مه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت- پڕۆگرام و نه‌خشه‌یه‌كی ترانسێندێنتاڵی بۆ فه‌لسه‌فه ده‌هێنایه پێشه‌وه، هایدێگه‌ر به ڕاشكاوی فه‌لسه‌فه‌ی له پێوه‌ند به فۆرمه‌كانی تری مه‌عریفه‌وه وه‌ك «بوونناسیی بنه‌ڕه‌تی» پێناسه كرد.
نیمۆی: له‌م به‌ستێنه‌دا، بوونناسی به چ مانایه‌ك دێت؟
لێڤیناس: بوونناسی به وردیی بریتییه له ده‌ركی مانای فرمانی بوون [to be]. به‌م شێوه‌یه، بوونناسی له ته‌واوی بابه‌ته زانستییه‌كانی تر جیا ده‌بێته‌وه، بابه‌تگه‌لێك كه له‌و شته‌دا كه هه‌یه، له هه‌بووه‌كان، واته له «بوونه‌وه‌ره‌كان»، له سرووشت و چییه‌تییان، له په‌یوه‌ندییان توێژینه‌وه ده‌كه‌ن- و له كاتێكدا كه فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن كه له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بوونه‌وه‌رانه، پێشوه‌خت مانای وشه‌ی بوونیان ده‌رك كردووه، هه‌رچه‌نده، به‌بێ ڕوونێتی به‌خشین به‌م ده‌ركه ئه‌م بابه‌ته زانستییانه ترسی ئه‌م جۆره ڕوونێتی و ڕاشكاوییهیان نییه.
نیمۆی: «بوون و كات» له ساڵی ١٩٢٧ بڵاو كرایه‌وه. ئایا ئه‌و كاته، ئه‌م ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌رك [و په‌یامی] فه‌لسه‌فه به ڕه‌هایی تازه‌یی هه‌بوو؟
لێڤیناس: به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه هه‌ست و جێكهوتێك بوو كه من له‌و قۆناغه‌دا پاراستم. بێگومان، له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا دێته پێشه‌وه كه پاش ڕوودانی ڕووداو مرۆڤ ڕهوتگهلێك دووباره ده‌دۆزێته‌وه كه به ڕوانین له ڕابردوو به جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌واڵی داهێنانه گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆ ڕاده‌گه‌یێنن؛ به‌ڵام ئه‌مانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه بریتین له تێگه‌سازیی شتێك كه پێشتر تێگه‌سازی نه‌كرابوو. تێگهسازییهك كه بلیمه‌تی ده‌خوازێت و زمانێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات.
بوونناسی به وردیی بریتییه له ده‌ركی مانای فرمانی بوون [to be]. به‌م شێوه‌یه، بوونناسی له ته‌واوی بابه‌ته زانستییه‌كانی تر جیا ده‌بێته‌وه، بابه‌تگه‌لێك كه له‌و شته‌دا كه هه‌یه، له هه‌بووه‌كان، واته له «بوونه‌وه‌ره‌كان»، له سرووشت و چییه‌تییان، له په‌یوه‌ندییان توێژینه‌وه ده‌كه‌ن- و له كاتێكدا كه فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن كه له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بوونه‌وه‌رانه، پێشوه‌خت مانای وشه‌ی بوونیان ده‌رك كردووه، هه‌رچه‌نده، به‌بێ ڕوونێتی به‌خشین به‌م ده‌ركه ئه‌م بابه‌ته زانستییانه ترسی ئه‌م جۆره ڕوونێتی و ڕاشكاوییهیان نییه
كه‌واته، كارێك كه له‌وه به‌دوا له زه‌مینه‌ی «تیۆریی شهود[4]» له ئه‌ندێشه‌ی هۆسرڵدا ئه‌نجامم دا له‌ژێر كاریگه‌ریی بوون و كاتدا بوو، واته تا به ئاستێك ده‌مویست نیشانی بده‌م كه هۆسرڵ په‌یی بردووه به گرفتی بوونناسانه‌ی بوون، به پرسیاریپێگه و نه‌ك چییه‌تیی بوونه‌وه‌ره‌كان. من گوتم كه، شیكاریی دیارده‌ناسانه، له به شوێن گه‌ڕاندا یا له دامه‌زراندنی واقیعییه‌تدا بۆ ئاگایی ئه‌وه‌نده‌ش به شوێن ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه ترانسێندێنتاڵهكان به مانای ئایدیالیستیی زاراوه ناگه‌ڕێت، واته پرسیارێكی ده‌رباره‌ی ده‌لاله‌ت[5] و مانای بوونی «بوونه‌وه‌ره‌كان» نییه له ڕووبه‌ره جۆراوجۆره‌كانی زانین و مه‌عریفه‌دا.
له شیكارییه‌كانی بوون و كاتدا سه‌باره‌ت به تێگهگهلێكی وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ، چاودێریی و بوون-ڕوه‌و-مه‌رگ، شایه‌تی یه‌ك به‌كارخستنی باڵاده‌ست و لێزانانه‌ی دیاردهناسین. ئه‌م به‌كارخستنه ئێجگار دره‌وشاوه‌یه و له سنووری كامڵیدایه؛ و ئێجگار قه‌ناعه‌تپێكه‌ر ده‌نوێنێت و نیشانه له ناساندنی بوون یا هه‌بوونی بوونی مرۆڤ[6]– و نه‌ك سرووشت و فیتره‌تی مرۆڤ- ده‌گرێت. دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه به بوونگه‌رایی[7] ناسراوه، بێگومان له كاریگه‌ریی بوون و كاتـهوه هاتووه[8]. هایدێگه‌ر پێی خۆش نه‌بوو كه هیچ كه‌س ئه‌م ئاماژه بوونگه‌راییه ببه‌خشێته كتێبه‌كه‌ی؛ بوون یا ئێگزیستانس[existence] ـی مرۆیی ته‌نها وه‌ك «شوێن»ـی بوونناسیی بنه‌ڕه‌تی سه‌رنجی ئه‌وی ڕاده‌كێشا؛ به‌ڵام شیكاریی ئێگزیستانس، به‌و جۆره‌ی كه له‌م كتێبه‌دا شكڵی گرتووه، مۆرك و نیشانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و شیكارییه داناوه كه دواتر به «بوونگه‌رایانه[9]» ناوی وه‌رگرت.
نیمۆی: چ شتێك له میتۆدی دیارده‌ناسانه‌ی هایدێگه‌ردا زیاتر ئێوه‌ی ڕ‌اكێشا؟
لێڤیناس: توێژینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی مهبهستمهندییهك كه ڕۆح ده‌به‌خشێت به خودی هه‌بوونی بوون و ته‌واوی زنجیره‌ی «دۆخه‌كانی ڕۆح[10]»، دۆخگهلێك كه تا به‌ر له دیارده‌ناسیی هایدێگه‌ری به دۆخی «كوێر» و ناوهڕۆكگهلێكی ئاسان داده‌نران؛ [بۆ نموونه، سه‌رنج بده‌ن له]پهڕهگهلێك كه له كتێبه‌كه‌ی ئه‌ودا ده‌رباره‌ی كارتێكراوێتی [affectivity]، ده‌رباره‌ی Befindlicheit[دۆخه زه‌ینییه‌كان]، یا نموونه‌یه‌كی به‌رچاو، ده‌رباره‌ی دڵه‌ڕاوكێ [anxiety]نووسراون؛ به‌پێی توێژینه‌وه و شیكارییه بێبههاكان، دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك یه‌ك كارتێكرانی عاتیفی و پهلهاویشتنێكی هه‌سته‌كی به‌بێ هۆكار، یا وردتر بڵێین، وه‌ك جووڵه‌یه‌كی هه‌سته‌كی «به‌بێ ئۆبژه» ده‌رك ده‌كرا؛ به‌ڵام ئێستا، له شیكاریی هایدگهریدا، ئه‌م ڕاستییه واته به‌بێ ئۆبژه بوونه كه به هه‌قیقه‌ت ئاماژهپێكهر و گرنگ خۆی نیشان ده‌دات. دڵه‌ڕاوكێ، له ڕوانگه‌ی ئه‌ودا، به ده‌ستگه‌یشتنی ڕه‌سه‌ن و گونجاو بۆ نه‌بوون[11] له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، نه‌بوونێك كه بۆ فه‌یله‌سوفه‌كان چه‌مكێكی داڕێژراو بوو، به‌رهه‌می یه‌ك ڕه‌تدانه‌وه و ئێجگار وه‌همی، بۆ نموونه له ئه‌ندێشه‌ی بێرگسۆندا. له ڕوانگه‌ی هایدێگه‌ردا، مرۆڤ ناتوانێت له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی تیۆریكییهوه، به نه‌بوون «بگات»، مه‌گه‌ر له دڵه‌ڕاوكێدا، واته له ڕێگه‌ی یه‌ك ده‌ستگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆ و كورتنهكراوهوه. خودی ئێگزیستانس، وه‌ك ده‌ركه‌وتنێكی یه‌ك مهبهستمهندی، له مانایه‌كی نه‌بوونه‌وه ڕۆح وه‌رده‌گرێت، له مانای بوونناسانه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌بوونه‌وه. ئێگزیستانس له‌و شته‌دا كه ده‌توانرێت ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی مرۆڤ، یا ده‌رباره‌ی دۆزه‌كانی مرۆڤ، یا ده‌رباره‌ی ئامانجه‌كانی مرۆڤ بزانرێت، داناڕێژرێت؛ ئێگزیستانس، درووست له فۆرمی ڕووداوی هه‌بوونی بوونیدا، واته له دڵه‌ڕاوكێدا، ئاماژه به نه‌بوون ده‌كات، به جۆرێك كه وه‌ك بڵێی فرمانی هه‌بوونی بوون [exist] ته‌واوكه‌رێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه.
بوون و كات هێشتا به مۆدێلی په‌تیی بوونناسی داده‌نرێت[12]. چه‌مكه هایدگهرییهكانی كۆتاداری، له‌وێ-بوون [یا دا-زاین]، بوون-ڕوه‌و-مه‌رگ، و چه‌مكگه‌لی له‌م جۆره هێشتا وه‌ك چه‌مكی بنه‌ڕه‌تی ماونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی له كۆتی سیسته‌م و وردبینیی سیستماتیكی ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه ڕزگار بكات، دووباره نیشانه‌ی خودی سه‌بكی شیكارییه‌كانی بوون و كات له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌مێننه‌وه. واته ئه‌و «ناوكه بناغه‌یی[13]»ـانه‌ی كه «شیكاریی ئێگزیستانسیاڵ[14]» ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیان. ده‌زانم كه به‌جێهێنانی ڕێزی من بۆ بوون و كات بۆ ڕێچكهگر و شه‌یدایانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه هیچ ڕه‌نگ و بره‌وێكی نییه. به‌ڵام گومان ده‌كه‌م كاری دوایینی هایدگه‌ر، كه به به‌راورد به كاری یه‌كه‌می ئه‌و هێنده جێكه‌وت و تامه‌زرۆیی له مندا نه‌ورووژاند، به‌ها و نرخی خۆی قه‌رزداری بوون و كاتـه. نه‌خێر، ئێوه باش ده‌زانن، مه‌به‌ستم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه نییه كه كاره‌كانی هایدگه‌ری دوایین بێبه‌ها و بێمانان؛ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی قه‌ناعه‌تپێكردنی ]كاره‌كانی[ قۆناغی یه‌كه‌میان نییه. ئه‌م قسه‌یه بۆ ده‌رگیرییه سیاسییه‌كانی هایدگه‌ر ناكه‌م كه ئه‌و چه‌ندین ساڵ پاش بڵاوبونه‌وه‌ی بوون و كات یهخهگیریان بوو، وه‌ك بڵێی كه من هه‌رگیز ئه‌و ده‌رگیرییه سیاسییانهم له‌بیر نه‌كردووه، و هه‌رگیز هایدگه‌رم به هۆی هاوكاریكردن و به‌شداریكردن له ناسیۆناڵ-سۆسیالیزمدا [نازیزم] نه‌به‌خشیوه.
نیمۆی: له چ ڕوویه‌كه‌وه به‌شی دووه‌می كاره هایدگهرییهكان تامه‌زرۆیی له ئێوه‌دا نهبزواندووه؟
لێڤیناس: درووست بڵێم، ڕه‌نگه، له‌م ڕووه‌وه كه دیارده‌ناسی له كاری دووه‌می هایدێگه‌ردا كاڵ ده‌بێته‌وه و دیار نامێنێت؛ له‌م ڕووه‌وه كه به‌ره‌به‌ره ڕاڤه‌كردنی شیعره‌كانی هۆڵده‌رلین و ڕیشه‌ناسیی وشه‌كان له شیكارییه‌كانی ئه‌ودا قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن. ئه‌ڵبه‌ته، ئه‌وه ده‌زانم كه له ئه‌ندێشه و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ودا ڕیشه‌ناسی به ڕێكکه‌وت گرنگی وه‌رناگرێت؛ چون بۆ ئه‌و زمان شوێنی دانایی و حیكمه‌تێكه كه ده‌بێت بگاته پله‌ی ڕوونی، به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌یه، به گومانی من، به به‌راورد به ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه له بوون و كاتدا كه‌متر شایسته‌یی و توانایی سه‌لماندنی هه‌یه- ئه‌وه ڕاسته، كه له بوون و كاتیش‌دا پێشوه‌خت به‌شێك له ڕیشهناسییهكان ده‌بینین، به‌ڵام ئه‌م ڕیشهناسییانه لقی لاوه‌كیی شیكاریی بنه‌ڕه‌تیین، و یارمه‌تیی ته‌واوكردنی به‌هێزترین شێوه‌ی ئه‌و شیكارییه و دیارده‌ناسیی بوون ده‌ده‌ن.
نیمۆی: زمان بۆ ئێوه ئه‌م گرنگییه ئاخێزگهیی [originary] و بناغه‌ییه‌ی نییه؟
لێڤیناس: ئه‌گه‌ر ڕاستیت بوێت، بۆ من، گوتراو [le dit] به ئه‌ندازه‌ی خودی گوتن [le dire] گرنگی نییه. گوتن، بۆ من، له‌ڕێگه‌ی زانیاریگه‌یاندن یا زیادكردنی زانیارییه‌وه گرنگ نابێت: گوتن له‌م ڕووه‌وه گرنگی هه‌یه كه بانگكردنی یه‌ك به‌رده‌نگه. له‌م باره‌وه دووباره قسه ده‌كه‌مه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م تێبینییانه، پێم وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی وه‌ك كار یا وه‌ك ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، ناتوانێت به كه‌نار فه‌لسه‌فه‌ی هایدێگه‌ردا تێپه‌ڕێت و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبێت و نه‌چێته ژێر بارییه‌وه. ئه‌ندێشه [و بیركردنه‌وه‌ی] هایدێگه‌ر یه‌ك ڕووداوی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی ئێمه‌یه. بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی یا فه‌لسه‌فاندن به‌بێ ناسینی هایدگه‌ر به ناچار تووشی جۆرێك «كرچی» و «ساویلكه‌یی» به مانای هۆسرڵیی وشه ده‌بێت. له ڕوانگه‌ی هۆسرڵدا، مه‌عریفه‌ی زانستی زانستێكی به‌ڵگه‌مه‌ند و دڵنیاكهره، به‌ڵام به هۆی ڕۆچوون و قووڵبوونه‌وه له جیهانی ئۆبژه‌كان، له ناسینی گرفتی پێگه‌ی ئۆبێكتیڤیته‌ی ئۆبژه‌كان خۆی نه‌زان ده‌كات، به پله و ئه‌ندازه‌یه‌ك «كرچ» و «ساویلكانه»یه.
نیمۆی: له‌نێو ئه‌و قسانه‌دا كه ده‌رباره‌ی هایدێگه‌ر وتتان، ئاماژه‌تان به خاڵێك كرد كه سارته‌ر ده‌رباره‌ی ماركسیزم ده‌یوت، هێنده به‌سه كه له‌جیاتیی ماركسیزم له وته‌كه‌ی سارته‌ردا «هایدێگه‌ر» دابنێین: ماركسیزم ئاسۆی تێنهپهڕێنراوی سه‌رده‌می ئێمه‌یه.
لێڤیناس: لێره‌دا شتگه‌لێكی زۆر هه‌ن كه من هێشتا ناتوانم به هۆیانه‌وه ماركس ببه‌خشم… ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به هایدێگه‌ره‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی بڵێم، مرۆڤ ناتوانێت بێ‌ئاگا بێت له بوونناسیی بنه‌ڕه‌تی و گرفتسازیی بوونناسیی بنه‌ڕه‌تی.
نیمۆی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌مڕۆ یه‌ك جۆر قوتابخانهگهرایی هایدێگه‌ری[15] هه‌یه…
لێڤیناس:… كه هه‌وراز و نشێوی ڕاڕه‌وی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و له‌جیاتیی دواهه‌مین مه‌رجه‌عی ئه‌ندێشه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌ڵبه‌ته بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی هایدێگه‌ر به‌شدارییه‌كی بنچینه‌یی تری هه‌بووه له پێشبردنی فه‌لسه‌فه‌دا كه ده‌بێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌م: كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی فه‌لسه‌فه. فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕابردوو پێشوه‌خت به هه‌وڵی هیگڵ له كۆننوێنیی قۆناغبه‌ندی [و میتۆدی كلاسیكی] ڕزگاریان بوو بوو؛ به‌ڵام وه‌ك ساتگه‌لێك یا وه‌ك قۆناغگه‌لێك كه ده‌بوو تویژینه‌وه و ئه‌زموونیان بكه‌ن تا بچنه ناو «ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌ها»وه. له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا، فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕابردوو ڕه‌ت ده‌درانه‌وه و له هه‌مان كاتدا له ئاستێكی باڵاتردا ده‌پارێزران [ئه‌م سێ قۆناغه تێز، ئه‌نتی تێز، سه‌نتێز له چه‌مكی هیگڵیی aufgehobenداشاراوهتهوه]. له فه‌لسه‌فه‌ی هایدێگه‌ردا ڕێگه‌یه‌كی تازه بۆ گفتوگۆ و بیستن، ڕاسته‌وخۆ، له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای وانه‌گه‌لێكی به ته‌واوه‌تی سه‌رده‌می له ئه‌ندێشه‌ی فه‌یله‌سوفه گه‌وره كلاسیكییه‌كاندا ده‌كرێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته كه فه‌یله‌سوفی ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ ملكه‌چی گفتوگۆ نابێت؛ هه‌وڵدانێكی ته‌واوه‌تی له ڕێی ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌كانه‌وه پێویسته تا بتوانرێت [فه‌یله‌سوف] بكرێته سه‌رده‌می و ئه‌مڕۆیی. به‌ڵام له‌م هه‌وڵدانه هێرمنۆتیكییهدا، مرۆڤ ناچێته سۆراغی شته پووچهڵكراوه و به‌سه‌رچووه‌كان، به‌ڵكه بیرلێنهكراو و ئهندێشهنهكراوهكان[16] ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌ندێشه و به زمانیان ده‌هێنێت.
[1]. Martin Heidegger, Being and Time, transl. by J. Macquarrie and E. Robinson (New York: Harper and Row, 1962).
[2]. «ستایشی من بۆ هایدگه‌ر زیاتر له هه‌موو شتێك ستایشه بۆ بوون و كات.»
[3]. Style of being
[4]. »The theory of intuition«
[5]. Signification
[6]. existing
[7]. existentialist
[8]. «ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن بوونگه‌رایی، بێگومان له لایه‌ن بوون و كاتـهوه ده‌ستنیشان كراوه.»
[9]. »Existentialist«
[10]. »States of the soul«حالات روح:
[11]. Nothingness:عدم
[12]. «بوون و كات وه‌ك مۆدێلی خودی دیارده‌ناسی ماوه‌ته‌وه.»
[13]. »Cardinal points«
[14]. Analytiqueexistentiale له به‌رامبه‌ر Analyseexistentielleدا؛ ئه‌مه ئاماژه‌یه به ئه‌و جیاكارییه ناسراوه‌ی كه هایدگه‌ر له نێوان Existential و Existentielدا دایده‌نێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به قه‌ڵه‌مڕه‌وی بوون به مانا ته‌واوه‌كه‌ی، و په‌یوه‌سته به جیاكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوون له جه‌وهه‌ر و چییه‌تی به Existentiel ده‌خوێنرێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ر و پێكهێنه‌ری بونیادی بوونی مرۆڤه، ئه‌ڵبه‌ته به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له فه‌لسه‌فه‌ی هایدگهردا به سیفه‌تی Existential داده‌نرێت كه یه‌كه‌مین دیاریكردنه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی «بوون-له‌ناو-جیهان»دایه. «شیكاریی بوونی حاضر» له فه‌لسه‌فه‌ی هایدگهردا به بوونناسی هه‌ژمار ده‌كرێت كه ته‌واوی بوونناسییه ناوچه‌ییه‌كان لق و داڕێژراوی ئه‌ون.
[15]. Heeiddeggerian scholasticism
[16]. unthought