ك.
١: تۆمه‌تبه‌خش [تۆمەت بەخشین]
بەشی یەکەم
ئه‌م وتاره‌ی فه‌یله‌سوفی ئیتاڵیی جۆرجیۆ ئاگامبێن، به ناونیشانی «ك.»، له‌ڕێگه‌ی میتۆدی ڕهچهڵهكناسییهوه، ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌ندێشه و ئه‌ده‌بیاتی كافكا له ڕۆمانی دادگایی و كۆشكدا. وتاره‌كه له دوو به‌ش پێكهاتووه؛ به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی «تۆمه‌تبه‌خش»، كه تێیدا ڕۆمانی دادگایی ڕاڤه ده‌كات و به‌شی دووه‌م، به ناونیشانی «ڕووپێو» قسه له‌سه‌ر ڕۆمانی كۆشك ده‌كات؛ و كۆی وتاره‌كه به‌شی سێیه‌می كتێبی ڕووتییهكانی ئاگامبێن پێك ده‌هێنێت: Giorgio Agamben, Nudities, trans: David Kishik and Stefan Pedatella (Stanford, California: Stanford University Press, 2011), Pp. 20-36. (و. ك)
I: Kalumniator
١: تۆمه‌تبه‌خش [تۆمەت بەخشین]
١. له یاسای ڕۆمانیدا، كه تێیدا داواكاری گشتی[1] ڕۆڵێكی سنوورداری هه‌بوو، تۆمه‌ت[2] (calumnia، و له [زمانی] لاتینیی كۆندا Kalumnia) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێجگار شێلگیر[3]ـی بۆ جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری ده‌نوانده‌وه، به جۆرێك كه تۆمهتبهخشی درۆزن له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵكۆڵینی پیتی K (سه‌ره‌تای Kalumniator[تۆمه‌تبه‌خش، درۆزن]) له ناوچاویدا سزا ده‌درا. ئه‌وه شایسته‌یی داڤید ستیمیلی[4]یه كه گرنگیی ئه‌م فاكته‌ی بۆ ڕاڤه‌كردنی دادگایی كافكا سه‌لماندووه، به‌رهه‌مێك كه ده‌ستپێكه‌كه‌ی به بێ هیچ تێبینییه‌ك وه‌ك دادگاییه‌كی تۆمهتئاسا ده‌خرێته ڕوو («ده‌بێت كه‌سێك تۆمه‌تی بۆ جۆزێڤ ك. هه‌ڵبه‌ستبێت، چون سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژێك، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی هه‌ڵه‌ی كردبێت، ده‌ستگیر كرا.»[1]). پێشنیاری ستیمیلی به‌م جۆره‌یه: ك.، به بیری ده‌هێنێته‌وه كه كافكا له‌و كاته‌دا كه بۆ پیشه‌ی بریكاریی [یاسایی] ئاماده ده‌بوو یاسای ڕۆمانی توێژینه‌وه كردبوو- و به‌پێی باوه‌ڕێكی هاوبه‌ش كه بۆ ماكس بڕۆد[5] ده‌گه‌ڕێته‌وه- ك. نه‌ك كورتكراوه‌ی[ناوی]كافكا، به‌ڵكه كورتكراوه‌یه‌كه بۆ Kalumnia و تۆمه‌ت.
٢. تۆمه‌تی ناوبراو كه كلیلی ڕۆمانی دادگایی (و، له‌وانه‌یه، كلیلێك بۆ سه‌رتاپای جیهانی كافكا) ده‌نوێنێته‌وه (و ئێجگار به‌هێزه‌وه له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئوستوورهییهكانی یاساوه نیشان ده‌درێت)، ده‌بێته [تێگه‌یه‌ك] كه ئه‌م بابه‌ته ته‌نانه‌ت زیاتر له پێشوو ڕوون ده‌كاته‌وه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌گه‌ر له‌م كلیله تێبگه‌ین، كاتێك كه پیتی ك. ته‌نها كورتكراوه‌ی [Kalumniaتۆمه‌ت] نییه، به‌ڵكه بۆ [Kalumniatorتۆمه‌تبه‌خش]– واته، بۆ تاوانباركهر[6]ـی درۆزن- ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته ئه‌م خاڵه‌ش ته‌نها ده‌توانێت ئه‌م مانایه بگه‌یێنێت كه تاوانباركهری درۆزن هه‌مان پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه، كه‌سێك كه، وه‌ك بڵێی، یه‌ك دادگایی تۆمهتئاسای دژ به خۆی به‌ڕێ خستووه. ئه‌و«كه‌س»ـه‌ی (jemand[كه‌س]) كه، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی خۆیدا، دادگایی به‌رپا كردووه، خودی جۆزێڤ ك. ـایه.
به‌ڵام ئه‌مه به وردیی سه‌لماندن و نیشاندانی یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ورد و هۆشیارانه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌یه له ئه‌ودیو گومانه‌وه. له ڕاستیدا، ئه‌گه‌رچی ده‌شێت ك. له هه‌مان ده‌ستپێكدا بزانێت كه هیچ كات دڵنیا نییه كه دادگا ئه‌وی تاوانبار كردبێت (دادوه‌ری پرسیاركه‌ر له یه‌كه‌مین دیداریدا له‌گه‌ڵ ك. پێی ده‌ڵێت «ناتوانم ڕایبگه‌یێنم كه ئێوه تاوانبار[7] كراون»[2])، و له هه‌ر حاڵه‌تێكدا، بارودۆخی «ده‌ستگیركردن»ـه‌كه‌ی هیچ گۆڕانێك له ژیانیدا پێك ناهێنێت و پێویست ناكات، له هه‌ر دۆخێك‌دا به شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕه‌خساو بچێته ناو ته‌لاره‌كانی دادگاوه (كه به ڕاستی ته‌لاره‌كانی دادگا نییه، به‌ڵكه ژوورگهلێكی بچووكی دانیشتن، شتنگه و كۆگاكانی زبڵن، كه له‌وانه‌یه ته‌نها نیگای زه‌قی ك. ئه‌مانه ده‌گۆڕێت بۆ ژووره‌كانی دادگا) و ده‌بێته هۆكاری دادگاییه‌ك كه وا ده‌كه‌وێته به‌رچاو داوه‌رییه‌كانی، هیچ مه‌به‌ستێكی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دادگاییه نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌مه‌ی كه گرفت نه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك دادگایی ڕاسته‌قینه، به‌ڵكه له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه كه دادگایی ته‌نها تا ئه‌و شوێنه بوونی هه‌یه كه ك. ئه‌و دادگاییه به فه‌رمی ده‌ناسێت، هه‌مان هه‌قیقه‌تێكه كه ك. به ترسێكی زۆره‌وه له‌ماوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا له به‌رامبه‌ر دادوه‌ری پرسیاركهردا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ته‌نانه‌ت كاتێك كه هێشتا بانگ نه‌كراوه بۆ چوونه ناو دادگا، ئه‌و هیچ دوودڵییه‌كی نییه- و به وردیی له‌م ساته‌دا- به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ پێویست به تاوانباربوون بوونی هه‌بێت په‌سه‌ند ده‌كرێت- درووست وه‌ك چۆن له ماوه‌ی گفتوگۆكردنی ك. له‌گه‌ڵ خانم فراولین بۆرستنێردا[8]، ده‌ستبه‌جێ خانم ناچار ده‌كات كه تا به درۆ ك. تاوانبار بكات به ده‌ستدرێژی (له‌م ڕووه‌وه، ك. به ڕێگه‌یه‌ك، تۆمه‌تی به-خود-به‌خشی[9] بوو). له شیكاریی كۆتاییدا، ئه‌مه به وردیی هه‌مان شتێكه كه ئه‌فسه‌ری زیندان، له كۆتایی گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژدا له‌گه‌ڵ ك.دا له كڵێسادا، ڕێگه به ك. ده‌دات كه له‌م خاڵه تێبگات: «دادگا هیچ شتێكی له ئێوه ناوێت. كاتێك كه دێن په‌سه‌ند ده‌كرێن و كاتێك كه ده‌چن ڕێگه‌تان پێ ده‌دات[10]»[3]. به ده‌ربڕینێكی تر، «دادگا ئێوه تۆمه‌تبار ناكات، ته‌نها ئه‌و تۆمه‌ته هه‌ڵبژێرن كه بۆ خۆتان به گونجاوی ده‌زانن»[11].
٣. ته‌واوی مرۆڤه‌كان دادگاییه‌كی تۆمهتئاسا دژ به خۆیان به‌رپا ده‌كه‌ن. ئه‌مه پنتی ده‌ستپێك و جووڵه‌ی كافكایه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه جیهانی كافكا ناتوانێت تراژیك بێت، به‌ڵكه ته‌نها ده‌توانێت كۆمیك بێت: تاوان[گوناهـ]guilt بوونی نییه، یا به ده‌ربڕینێكی وردتر، ته‌نها تاوانی ڕه‌خساو هه‌مان خود-تۆمهتكار و [تۆمه‌ت به-خود-خشینه]؛ ئه‌م تۆمه‌ت به-خود-به‌خشینه بریتییه له تاوانباركردنی خود به تاوانێك كه بوونی نییه (واته، به ده‌ربڕینێكی تر، تاوانباركردنی خود به بێگوناهیی خود- و ئه‌مه نموونه‌ی هه‌ره باڵای ژێستی كۆمیكه).
ئه‌م بانگه‌شه‌یه هاوده‌قه له‌گه‌ڵ ئه‌و پره‌نسیپه‌دا كه له شوێنێكی تردا له‌لایه‌ن خودی كافكاوه نیشان دراوه، به‌پێی ئه‌م پره‌نسیپه «گوناهی یه‌كه‌مین، ئه‌و هه‌ڵه دێرینه‌ی كه مرۆڤ ئه‌نجامی داوه، بریتییه له تاوانباركردن یا تۆمه‌تێك كه مرۆڤ ههڵیدهبهستێت و هه‌رگیز ده‌ستی لێ به‌رنادات: ئه‌مه‌ی كه له به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤدا هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه، و ئه‌مه‌ی كه گوناهی یه‌كه‌مین له‌سه‌ر شانی مرۆڤ بوو كه نووسراوه»[4]. لێره‌شدا، وه‌ك له تۆمه‌تدا ڕوو ده‌دات، تاوان[گوناه] هۆكاری تۆمه‌تباركردن نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تاوانباركردندا ده‌بێته وه‌كیه‌ك و هاوشوناس.
له ڕاستیدا، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا تۆمه‌ت بوونی هه‌یه كه تاوانباركهر له بێگوناهیی تاوانباركراو دڵنیا بووبێت، و ته‌نها له حاڵه‌تێكدا تاوانباركهر كه‌سێك تاوانبار ده‌كات كه هیچ تاوانێك بۆ سه‌لماندن بوونی نه‌بێت. له حاڵه‌تی تۆمه‌ت به-خود-به‌خشیندا، ئه‌م مهحكوومییهته، له یه‌ك كاتدا هه‌م ده‌بێته زه‌رووری و هه‌م مه‌حاڵ. تاوانباركراو، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆمه‌ت به خۆی ده‌به‌خشێت و خود-تۆمهتبهخشه، به ته‌واوه‌تی به ئاگایه له بێگوناهیی خۆی، به‌ڵام، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆی تاوانبار ده‌كات، به هه‌مان ئه‌ندازه به ئاگایه و ده‌زانێت كه تاوانباركراوهبه تاوانی تۆمه‌ت و شایسته‌ی هه‌ڵكۆڵین و داغكردنه. ئه‌م دۆخه نموونه‌ی هه‌ره باڵای دۆخی كافكاییه. به‌ڵام بۆچی ك. – بۆچی هه‌ر مرۆڤێك- تۆمه‌ت به خۆی ده‌به‌خشێت، و به درۆ خۆی تاوانبار ده‌كات؟
٤. مافناسانی ڕۆمانی «تۆمه‌ت»یان وه‌ك«به‌لاڕێدابردن»ـی تاوانباركردن ده‌رك ده‌كرد (مافناسهكان سوودیان له زاراوه‌ی [temeritasبێ تێبینی، بێ ئامانجی، به‌په‌له‌یی] وه‌رده‌گرت كه له [temereبه‌په‌له، بێ تێبین]ـه‌وه داده‌ڕێژرێت، و مانای «كوێرانه» و «به ڕێكکه‌وت» ده‌دات، و له ڕووی ڕیشه‌ناسییه‌وه په‌یوه‌ندیی بە وشه‌ی tenebraـی ئیتاڵییه‌وه هه‌یه كه به مانای «تاریكی» دێت). مۆمسێن[12] تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه وا ده‌رناكه‌وێت فرمانی [accusareتاوانباركردن] له ئاخێزگهدا زاراوه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووبێت له یاسادا، و له زۆربه‌ی شه‌هاده‌تنامه دێرینه‌كاندا (بۆ نموونه، له پلۆتۆس[13] و تێرێنسدا[14]) زیاتر له مانایه‌كی ئه‌خلاقیدا سوودی لێ وه‌رگیراوه تا له مانایه‌كی یاساییدا. به‌ڵام به وردیی له‌م بابه‌ته‌دا، كه‌مترین كاركردی تاوانباركردن به سه‌رنجدان له یاسا گرنگیی كاربڕی تاوانباركردن ئاشكرا ده‌كات.
له ڕاستیدا، دادگایی ڕۆمانی به [nominisdelatioناوهێنانی مه‌حكووم]– به هه‌ڵكۆڵینی ناوی كه‌سی مه‌حكووم له لیستی تاوانباركراوهكاندا، به بانگهێشتكردن و ورووژاندنی تاوانباركهر[accuser] ده‌ست پێ ده‌كات. [accusareتاوانباركردن] له ڕووی ڕیشه‌ناسییه‌وه له causa[هۆكار، پاڵنه‌ر]ـه‌وه داده‌ڕێژرێت و به مانای «ده‌ركردنی سكاڵایه‌ك بۆ كه‌سێك» دێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، [causaهۆكار، پاڵنه‌ر]، له مانایه‌كی تایبه‌تدا، زاراوه‌یه‌كی سزایی بنه‌ڕه‌تییه، چون ناو له ئاماژه‌ی به‌رهه‌ستی شتێك ده‌نێت له پانتایی یاسادا (درووست وه‌ك چۆن كه res[شت] ده‌لاله‌ت له ئاماژه‌ی به‌رهه‌ستی شتێك له زماندا ده‌كات)، واته ئه‌م فاكته‌ی كه شت ده‌توانێت بنه‌ڕه‌تێك بۆ یه‌ك دۆخی سزایی دابین بكات[15]. له‌م جۆره ڕوانگه‌دا، خاڵی فێركارانهی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندیی نێوان [causaهۆكار، پاڵنه‌ر] و [resشت]ـه كه له لاتیندا به مانای «شت، كاروبار[16]» دێت. هه‌ر دوو وشه‌كه په‌یوه‌ستن به وشه‌كانی یاساوه، و ئه‌و پرسه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه له یه‌ك دادگاییدا (یا له یه‌ك په‌یوه‌ندیی سزاییدا) شوێنی توێژینه‌وه و گومانه. به‌ڵام، له زمانه لاتینییه نوێیه‌كاندا [ڕۆمانی]، [causaهۆكار، پاڵنه‌ر] به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو شوێنی [resشت] ده‌گرێته‌وه، و پاش ده‌ستنیشانكردنی پرسی نه‌زانراو له زاراوه‌ناسیی جه‌بریی[17]دا (درووست وه‌ك چۆن كه له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا، res له فۆرمی [reinهیچی]دا ماوه‌ته‌وه) شوێنی خۆی ده‌داته زاراوه‌ی [cosaشت]ـی ئیتاڵی و (له فه‌ڕه‌نسیدا [choseشت]). [Cosaشت]، شت یا بابه‌ت[18]: ئه‌م وشه‌یه، ئێجگار به‌تاڵ و گشتییه، و له ڕاستیدا، ناو ده‌نێت له «شتێك كه بابه‌تی توێژینه‌وه‌یه» یا شتێك كه له یاسادا (یا له زماندا) گرفته و له ئارادایه.
به ده‌ربڕینێكی تر، قورسایی تۆمه‌ت یه‌ك كاركردی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه: خستنه ژێر پرسیاری خودی پره‌نسیپی دادگایی: ساتی تاوانباركردن. چون نه تاوان (كه له یاسای كۆندا زه‌رووری نییه) نه سزادان، به‌ڵكه تاوانباركردن دادگایی پێناسه ده‌كات. له ڕاستیدا، تاوانباركردن، له‌وانه‌یه، نموونه‌ی هه‌ره‌باڵای یه‌ك «كاتیگۆری»ـی سزاییه ([kategoriaكاتیگۆریی] له زمانی یۆنانیدا، مانای تاوانباركردن ده‌دات)، هه‌مان كاتیگۆرییهك كه ته‌واوی باڵه‌خانه‌ی یاسا به بێ ئه‌م كاتیگۆرییه داده‌ڕووخێت: ئاماژه‌ی به‌رهه‌ستی بوون[یا تاوانباركردنی بوونbeing-] له یاسادا. به ده‌ربڕینێك، یاسا له جه‌وهه‌ریدا، یه‌ك تاوانباركردن یا یه‌ك «كاتیگۆری»یه. و بوون- كاتێك كه ئاماژه‌ی به‌رهه‌ستی پێ كراوه و له یاسادا «تاوانبار» كراوه- بێگوناهییهكهی له ده‌ست ده‌دات، و ده‌گۆڕێت بۆ یه‌ك [cosaشت]كه خۆی یه‌ك هۆكار/دۆسییه‌یه [causa]: یه‌ك ئۆبژه‌ی كێشمه‌كێش و مشت‌ومڕ (چون له‌ناو ڕۆمانییهكاندا، [causaهۆكار، پاڵنه‌ر]، [resشت]، و [lisهێنانه پێشه‌وه‌ی سكاڵا]، له‌م مانایه‌دا، هاومانان).
تۆمهتبه-خود- به‌خشین به‌شێكه له ستراتیژیی كافكا له ململانێ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاسادا. تۆمهتبه-خود- به‌خشین، به‌ر له هه‌موو شتێك، تاوان ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه، واته ئه‌و پره‌نسیپه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه به‌پێی ئه‌و هیچ سزادانێك به‌بێ تاوان بوونی نییه.
٥. تۆمهتبه-خود- به‌خشین به‌شێكه له ستراتیژیی كافكا له ململانێ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاسادا. تۆمهتبه-خود- به‌خشین، به‌ر له هه‌موو شتێك، تاوان ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه، واته ئه‌و پره‌نسیپه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه به‌پێی ئه‌و هیچ سزادانێك به‌بێ تاوان بوونی نییه. و هه‌میشه له‌گه‌ڵ تاواندا، تاوانباركردنیش، كه ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوان، ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه. (ده‌بێت ئه‌مه‌ش بخرێته سه‌ر لیستی هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ماكس برۆد: ئه‌وه‌ی كه كافكا سه‌روكاری له‌گه‌ڵدا هه‌یه و گرنگی پێ ده‌دات نه‌ك فه‌یز[19][به‌خششی خودایی]، به‌ڵكه، پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی، واته تاوانباركردن). جۆزێڤ ك. له ئه‌فسه‌ری زیندان ده‌پرسێت: «چۆن كه‌سێك ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی گشتی تاوانبار بێت؟» و ئه‌فسه‌ر كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به ڕێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوڕایه ده‌ڵێت هیچ داوهرییكردنێك بوونی نییه، به‌ڵكه «خودی دادگایی به‌ره به‌ره تێكدهئاڵێت به داوهرییكردنهوه»[5]. له مانایه‌كی هاوشێوه‌دا، مافناسێكی مۆدێرن نووسیویه‌تی كه، له نهێنیی دادگاییدا، پره‌نسیپی [nullapoena sine judiciهیچ سزادانێك به‌بێ داوهرییكردن بوونی نییه][20] ئاوه‌ژوو كراوه‌ته‌وه و گۆڕاوه بۆ یه‌ك پره‌نسیپی ئێجگار ترسناكتر كه به پێی ئه‌م پره‌نسیپه هیچ داوهرییكردن [یا دادپه‌روه‌رییه‌ك] به بێ سزادان بوونی نییه، چون هه‌موو سزادانێك سه‌رتاسه‌ر ناوكی داوهرییكردن پێك ده‌هێنێت. مامی ك. له یه‌ك بڕگه‌ی تایبه‌تدا به ك. ده‌ڵێت «بوون له‌م جۆره دادگاییانه‌دا، واته هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تاوه دۆڕان و له ده‌ست چوون»[6].
ده‌توانرێت ئه‌م بڕگه‌یه له تۆمهتبه-خود- به‌خشین، و به گشتی، له دادگایی تۆمهتئاسادا به به‌ڵگه‌نه‌ویست بزانرێت. دادگایی تۆمهتئاسا یه‌ك دۆسییه‌یه[case] به‌بێ هیچ هۆكار یا پاڵنه‌رێك[causa]، دۆسییه‌یه‌ك كه تێیدا ته‌نها بانگهێشتكردن بانگهێشت ده‌كرێت- واته، تاوانباركردن وه‌ك تاوانباركردن. و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له‌و شوێنه‌دا كه تاوان بریتییه له به‌رپاكردنی دادگایی، داوهرییكردن ته‌نها ده‌توانێت خودی داگایی بێت.[21]
٦. مافناسانی ڕۆمانی، سه‌ره‌ڕای تۆمه‌ت، دوو [temeritatesكوێرانه، بێ تێبینی] تر یاخود شێواندنی تاوانباركردن له یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه: [praevaricatioخۆلادان، سه‌رپێچیكردن]، واته، پیلانی نێوان تاوانباركهر و تاوانباركراو، كه به شێوه‌یه‌كی هاوكات له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تدا جێ ده‌گرێت، و [tergiversationدواخستن، دووركه‌وتنه‌وه]، واته، وازهێنان له تاوانباركردن (بۆ ڕۆمانییه‌كان، كه له‌نێوان جه‌نگ و دادگاییدا جۆرێك هاوشێوه‌ییان ده‌بینی، وازهێنان له تاوانباركردن یه‌ك فۆرمی گوێ پێنه‌دان، وێڵكردن و هه‌ڵهاتن له خزمه‌ت بوو: [tergiversareدواخستن و دووركه‌وتنه‌وه] له ئاخێزگهدا به مانای «پشتكردن له كه‌سێك و دووركه‌وتنه‌وه/هه‌ڵهاتن له ئه‌و» دێت).
جۆزێڤ ك. تاوانباره به‌م سێ تاوانه: چون ئه‌و تۆمه‌ت بۆ خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێت؛ چون، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆمه‌ت بۆ خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ خۆیدا پیلان ده‌گێڕێت؛ و چون هاوڕا نییه له‌گه‌ڵ تاوانباركردنی خۆیدا و په‌سه‌ندی ناكات (له‌م مانایه‌دا، ئه‌و «خۆی لاده‌دات/هه‌ڵدێت»، ئه‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ره‌وه بدۆزێته‌وه، بیانوویه‌ك بۆ كاتكوشتن و نه‌چوونه ژێر بار په‌یدا بكات).
٧. كه‌واته، به وردبینییه‌وه تێده‌گه‌ین له تۆمهتبه-خود-به‌خشین وه‌ك یه‌ك ستراتیژی كه ئامانجی ناچالاككردن و ناكرده‌یی كردنی تاوانباركردنه، واته له هه‌مان ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست یا تاوانباركردن كه یاسا ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو بوون[being]. چون ئه‌گه‌ر تاوانباركردن درۆزنه و ئه‌گه‌ر، له‌لایه‌كی تره‌وه، تاوانباركراو و تاوانباركهر یه‌ك كه‌س بن، كه‌واته ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست و بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ له خودی پانتایی یاسادا ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.[22] به‌م مانایه، تاكه ڕێگه بۆ سه‌لماندنی بێگوناهیی خود له به‌رده‌م یاسادا (دهسهڵاتگهلێكیش كه یاسا ده‌نوێننه‌وه: باوك و هاوسه‌رگیریی) بریتییه تاوانباركردنی درۆیینی خود.
ك.، واته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی كۆشك، ئیتر به ئاشكرا تۆمه‌تی ناوبراو ده‌خاته ڕوو، تۆمه‌تێك كه ڕه‌نگه چه‌كێك بێت له ململانێ له‌گه‌ڵ ئۆتۆریته‌دا: «[ئه‌م تۆمه‌ته] یه‌ك ئامڕازی به‌رگریی تا ڕاده‌یه‌ك بێگوناهانه و دواجار ته‌واو نابهسهندهیه»[7]. له ڕاستیدا، كافكا به ته‌واوه‌تی به‌ئاگایه له نابهسهندهیی ئه‌م ستراتیژییه. چون یاسا، له ڕێگه‌ی گۆڕینی خودی ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست]تاوانباركردن[ بۆ یه‌ك تاوان و له ڕێگه‌ی گۆڕینی تۆمهتبه-خود-به‌خشین بۆ بنه‌ڕه‌تی خۆی، وه‌ڵام ده‌داته‌وه و په‌رچه‌كردار ده‌نوێنێت. واته، نه‌ك ته‌نها یاسا له هه‌مان ئه‌و ساته‌دا كه بێ بنه‌ڕه‌تیی تاوانباركردن ده‌ناسێته‌وه بڕیار ده‌رده‌كات، به‌ڵكه هه‌روه‌ها فێڵی تۆمهتبه-خود-به‌خشین ده‌گۆڕێت بۆ پاساودانه‌وه‌ی ئه‌به‌دیی خۆی. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان له تۆمه‌ت به‌خشین به خۆیان و ئه‌وانیتر ده‌ست به‌رناده‌ن، دواجار، [بوونی]یاسا- یا به ده‌ربڕینێكی تر دادگایی- بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و جێگیركردنی ئه‌مه‌ی كه كام تاوانباركردن بێ بنه‌ڕه‌ته و كام تاوانباركردن بێ بنه‌ڕه‌ت نییه، بوونێكی زه‌روورییه. به‌م ڕێگه‌یه، یاسا ده‌توانێت پاساوی خۆی بداته‌وه، ئه‌ویش به نیشاندانی خۆی وه‌ك پاسه‌وانێك دژ به وڕێنه‌ی تۆمهتبه-خود-به‌خشینی مرۆڤه‌كان (و، بۆ نموونه له ڕوانگه‌ی ئایینییه‌وه، یاسا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به ڕاستی به‌م شێوه‌یه كاری كردووه). و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌میشه بێگوناهـ بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ مرۆڤێك نه‌توانێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی، به تاوانبار[گوناهكار] ڕابگه‌یێنرێت، تۆمهتبه-خود-به‌خشین هێشتا هه‌روه‌ك گوناهی یه‌كه‌مین ده‌مێنێته‌وه- گوناهی یه‌كه‌مین [یاخود تاوانباركردنێكی بێ بنه‌ڕه‌ت] كه مرۆڤ خۆی هاوئاست ده‌كات له‌گه‌ڵیدا ]و ده‌یپێچێت به بوونییه‌وه].
٨. گرنگه كه جیاكاریی بكه‌ین له‌نێوان تۆمهتبه-خود-به‌خشین و دانپێدانان[به تاواندا]. كاتێك كه لێنی [Leni]ده‌یه‌وێت ك. ناچار به دانپێدانان بكات، و پێشنیاری بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت ته‌نها كه‌سێك«به‌ختی هه‌ڵهاتن[23]»[8]ـی هه‌یه كه دانی به تاوانی خۆیدا نابێت، ك. دهستبهجێبه دوژمنایه‌تییه‌وه ئه‌م بانگهێشته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به یه‌ك مانا، هه‌موو دادگاییه‌ك ئامانجی به‌جێهێنانی دانپێدانانه یا په‌یوه‌سته به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دانپێدانانه‌وه، كه به‌ر له‌مه له یاسای ڕۆمانیدا، وه‌ك جۆرێك خود-مه‌حكوومكردن[24] به‌كار ده‌هات. یه‌ك په‌ندی سزایی ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك كه دانپێدانانی به‌جێ هێناوه، پێشوه‌خت داوه‌ریی كراوه (confessus pro indicato[دانپێدانانی پێش داوهرییكردن])؛ و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له مافناسه باڵاده‌سته ڕۆمییه‌كان هاوده‌قی نێوان دانپێدانان و خود-مه‌حكوومكردن به بێ هیچ تێبینییه‌ك پشتڕاست ده‌كاته‌وه: هه‌ر كه‌سێك كه دانپێدانان به‌جێ ده‌هێنێت وه‌ك بڵێی كه خۆیمهحكووم ده‌كات (quodammodosua sentential damnatur[به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گوته‌ی ئه‌و مه‌حكوومه]). به‌ڵام بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به درۆ خۆی تاوانبار ده‌كات، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و به تاوانباریش داده‌نرێت، دانپێدانان به ڕه‌هایی مه‌حاڵه؛ و دادگا ده‌توانێت ئه‌و وه‌ك تاوانباركهر به كه‌مته‌رخه‌م بزانێت یا مه‌حكوومی بكات، ئه‌ڵبه‌ته ته‌نها ئه‌گه‌ر بێگوناهیی ئه‌و وه‌ك تاوانباركراو به فه‌رمی بناسێت.
به‌م مانایه، ستراتیژیی ك. ده‌توانێت به وردبینییه‌كی زیاتره‌وه وه‌ك یه‌ك هه‌وڵدانی شكستخواردوو بۆ مه‌حاڵ ده‌رخستنی نه‌ك دادگایی به‌ڵكه دانپێدانان پێناسه بكرێت. جگه له‌مه‌ش، بڕگه‌یه‌كی ساڵی ١٩٢٠ جه‌خت ده‌كاته‌وه كه: «دانپێدانان به تاوانی خۆدا و درۆكردن یه‌ك شتن. بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانان به‌جێ بهێنین، [پێویسته] درۆ بكه‌ین[25]»[9]. واته، به پێچه‌وانه‌ی هۆگربوونێك كه كولتووری یه‌هودی-مه‌سیحی چێژ و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت كافكا ده‌چێته ناو نه‌ریتێكه‌وه كه هه‌ر دانپێدانانێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، له سیسرۆن[26]ـه‌وه بیگره كه دانپێدانان وه‌ك یه‌ك پرسی «نهفرهتهێن و ترسناك» (tupis et periculosa) پێناسه ده‌كات، تا پروست[27] كه به ڕاشكاویی ڕاده‌سپێرێت: «هه‌رگیز دانی پێدا مه‌نێن» (riavouezjamais).
له مێژووی دانپێداناندا، ئه‌وه‌ی كه ئێجگار گرنگ و دهلالهتداره په‌یوه‌ندیی دانپێدانان و ئه‌شكه‌نجه‌یه؛ په‌یوه‌ندییه‌ك كه كافكا ده‌بێت له پێوه‌ند به‌وه‌وه هه‌ستیار بووبێت
٩. له مێژووی دانپێداناندا، ئه‌وه‌ی كه ئێجگار گرنگ و دهلالهتداره په‌یوه‌ندیی دانپێدانان و ئه‌شكه‌نجه‌یه؛ په‌یوه‌ندییه‌ك كه كافكا ده‌بێت له پێوه‌ند به‌وه‌وه هه‌ستیار بووبێت. له كاتێكدا كه دانپێدانان له یاسای سه‌رده‌می كۆماریخوازییدا به گومان و تێبینییه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرا و زیاتر بۆ به‌رگریكردن له تاوانباركراو به‌كار ده‌هێنرا، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییدا، له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بۆ تاوانگه‌لێك به‌كار ده‌هێنرێت كه دژی ده‌سه‌ڵاتن (پیلان، خیانه‌ت، داونانه‌وه، بێ ئیمانی دژ به كارگێڕ)، و هه‌روه‌ها بۆ مهحرهمكردنی ژنی زیناكار، جادووگه‌ریی، و ته‌نانه‌ت غهیبگۆیی ناڕه‌واش به‌كار ده‌هێنرێت، و به‌م شێوه‌یه ڕێوشوێنی دادگای تاوانی[28]پێویستی به ئه‌شكه‌نجه‌ی تاوانباركراو و كۆیله‌كانی تاوانباركراوه تا به زۆر دانپێدانان له ئه‌وانه‌وه ده‌ركێشێت. «ده‌ركێشانی هه‌قیقه‌ت[29]» [veritatemeruere] درووشمی یه‌ك عه‌قڵانییه‌تی سزایی نوێیه كه به به‌ستنه‌وه‌ی توندی دانپێدانان و هه‌قیقه‌ت به یه‌كتره‌وه، ئه‌شكه‌نجه ده‌گۆڕێت بۆ باشترین ئامڕازی دۆزینه‌وه [ـی هۆكار/پاڵنه‌ر]- ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك كه له دۆسییه‌كانی [lese majesteسه‌رپێچی، خیانه‌ت]دا ته‌نانه‌ت شایه‌ته‌كانیش ده‌گرێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ناوی [quaestioلێپرسینه‌وه][30] كه ئه‌شكه‌نجه له سه‌رچاوه سزاییه‌كاندا دیاری ده‌كات به‌م جۆره‌یه: ئه‌شكه‌نجه بریتییه له یه‌ك توێژینه‌وه و پشكنین [بۆ گه‌یشتن به] ناوه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت (quaestioveritatis[لێپرسینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت])، و به‌م جۆره‌یه كه دواتر پشكنینی [بیروباوه‌ڕی] سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌م ڕێگه‌یه ئه‌شكه‌نجه به‌كار ده‌هێنێت و شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌ی دێرین ده‌گرێته‌وه.
تاوانباركراو، به گواستنه‌وه‌ی بۆ ژووری دادوه‌ریی، یه‌كه‌مین لێپرسینه‌وه و دادگایی كردن ئه‌زموون ده‌كات. دوابه‌دوای یه‌كه‌مین گومانه‌كان یا لێكدژییهكان، یا ته‌نانه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تاوانباركراو خۆی به بێگوناهـ ڕاگه‌یاندووه، دادوه‌ر ئه‌شكه‌نجه جێبه‌جێ ده‌كات. تاوانباركراو له‌سه‌ر ده‌زگای ئه‌شكه‌نجه، واته له‌سه‌ر چوارمێخ درێژ ڕاده‌كێشرێت (چوارمێخ یا eculeus، یا هه‌مان جوانهئهسپ؛ و ئه‌ڵبه‌ته له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه زاراوه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌شكه‌نجه، واته Folter، له [Fohlenجوانهئهسپ]، ئه‌سپی بچووك [و به مانای ده‌مانچه و لاوی بێ ئه‌زموونیش]ـه‌وه داده‌ڕێژرێت)، له‌گه‌ڵ بازووه‌كانی تاوانباركراودا كه به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه توند ڕاده‌كێشرێن بۆ سه‌رووی خۆی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كانیدا كه ده‌به‌سترێن به گوریسێكه‌وه كه له یه‌ك خلێنكهدا ڕه‌ت ده‌بێت، به ڕێگه‌یه‌ك كه جه‌لاد (quaestionarius[مرۆڤكوژ، خوێن‌ڕێژ]، [tortorئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر]) بتوانێت به ڕاكێشانی گوریس ئێسكه په‌یكه‌ری تاوانباركراو به یه‌كجار له جێ ده‌ربهێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كه‌م، كه ئه‌شكه‌نجه ناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت (واته له torque[سووڕدان، پێچدان]، پێچ خواردن تا سنووری شكان)، ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌جێ قامچی لێدان و ترهكاندنی جه‌سته‌ش، به سوود وه‌رگرتن له چنگاڵ و قولاپه ئاسنینه‌كان، پێویست ده‌كات. سه‌ركێشیی دڕندانه‌ی «گه‌ڕان به شوێن هه‌قیقه‌ت»دا به شێوه‌یه‌ك بوو كه ئه‌شكه‌نجه ده‌یتوانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك تا ساتی به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانان درێژه بكێشێت.
ئیتر هه‌قیقه‌ت به زۆری جه‌لاد ناكێشرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكه دانپێدانان، كه له‌گه‌ڵ بره‌وپێدانی پڕاكتیكی ئه‌شكه‌نجه‌دا پێش ده‌كه‌وێت، ناوه‌كی ده‌بێته‌وه و ده‌گۆڕێت بۆ شتێك كه سوژه ناچار ده‌كات به سوود وه‌رگرتن له ویژدانی به شێوه‌یه‌كی خودبزوێن ڕایبگه‌یێنێت[31]. سه‌رچاوه‌كانی دادگا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، دۆسییه‌ی ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ن كه دانپێدانانیان به‌جێ هێناوه به بێ ئه‌وه‌ی كه تاوانبار كرابن یا پاش ئه‌وه‌ی كه له داداگادا به بێ‌تاوان ڕاگه‌یێنراون؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ت و دۆسیانه‌دا، دانپێدانان، وه‌ك «ده‌نگی ویژدان» (confession conscientiaevox[ده‌نگی ویژدانی دانپێدانان] به‌هایه‌كی دۆزینه‌وه‌یی هه‌یه [دۆزینه‌وه‌ی یه‌ك به‌ڵگه یا پاڵنه‌ر/هۆكار]، و مه‌حكوومییه‌تی دانپێدانه‌ر پێویست ده‌كات.
١٠. وا ده‌رده‌كه‌وێت به وردیی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی نێوان ئه‌شكه‌نجه و هه‌قیقه‌ت به شێوه‌یه‌كی نه‌خۆشئاسا و ترسناك سه‌رنجی كافكای بۆ خۆی ڕ‌اكێشا بێت. كافكا له نامه‌یه‌كدا بۆ میلینا [Milena] له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٢٠ ده‌نووسێت: «به‌ڵێ، ئه‌شكه‌نجه بۆ من گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری هه‌یه، تاكه سه‌رقاڵیی زه‌ینیی من ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئهشكهنجهدرانه. بۆچی؟ … تا ئه‌و وشه به نه‌فره‌ته به زۆر له ده‌می نه‌فره‌تییه‌وه بكێشمه ده‌ره‌وه»[10]. دوو مانگ به‌ر له‌م نامه‌یه، كافكا پارچه كاغه‌زێك كه سكێچێكی سه‌ره‌تایی ماشێنی ئه‌شكه‌نجه‌یه و داهێنانی خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ نامه‌دا ده‌نێرێت [بۆ میلینا] و كاركردی ئه‌م ماشێنه به‌م جۆره وشانه ڕوون ده‌كاته‌وه: «كاتێك كه مرۆڤ به‌م شێوه‌یه به توندی ببه‌ستیت به ماشێنه‌كه‌وه، ڕمه‌كان ڕوو له ده‌ره‌وه به هێواشی گوشاری ده‌خەنە سه‌ر تا مرۆڤ له چه‌قی ماشێن‌دا پارچه پارچه ببێت»[11]. و ئه‌و چه‌ند ڕۆژێك پێشتر ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه بۆ ده‌ركێشانی زۆره‌كیی دانپێدانان به‌كار هێنراوه، له‌وێدا بارودۆخی له‌گه‌ڵ بارودۆخی مرۆڤێكدا به‌راورد ده‌كات كه سه‌ری به دوو بورغو له لاڕوومهتییهوه له یه‌ك گیرهدا توند به‌ستراوه: «ته‌نها جیاوازی له‌مه‌دایه كه … من چاوه‌ڕوانیی هاواری خۆم ناكه‌م تاوه‌كو ئه‌وان به توندتركردنی بورغوهكان ناچار به دانپێدانانم بكه‌ن؛ له ڕاستیدا، من پێشوه‌خت له‌و چركه‌ساته‌دا ده‌كه‌ومه هاوار كه له دووره ده‌سته‌وه شتێك ده‌ست به جووڵه ده‌كات…[32]»[12].
چیرۆكی «له ئۆردوگای سزاییدا[33]»، كه كافكا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ١٩١٤ نووسی و به هۆیه‌وه نووسینی ڕه‌شنووسی دادگایی وه‌ستاند، شایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی كه گرفت لهسهرخواستێكی به‌ڕێكه‌وت نییه. ئه‌و «ده‌زگاapparatus-»یه‌ی كه له لایه‌ن «فه‌رمانده‌ی پێشوو»ـه‌وه داهێنراوه، له‌ڕاستیدا، له یه‌ك كاتدا هه‌م ماشێنی ئه‌شكه‌نجه‌یه و هه‌م ئامڕازێكه بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی مه‌رگ/له‌سێداره‌دان (ئه‌م پێشنیاره خودی ئه‌فسه‌ر ده‌یخاته ڕوو، ئه‌ویش كاتێك كه پێشبینیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ئه‌گه‌ردار ده‌كات و ده‌ڵێت: «ئێمه ته‌نها له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ئه‌شكه‌نجه‌مان به‌كار ده‌هێنا»[13]). به وردیی كاتێك كه مهحكوومبوون به سزادان له‌لایه‌ن ماشێنه‌وه له‌گه‌ڵ جۆرێكی تایبه‌تیی [quaestioveritatisلێپرسینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت] هاوده‌ق ده‌بن، ده‌زگای داهێنراو ئه‌م دوو كاركرده له‌ناو خۆیدا ده‌كاته یه‌ك كاركرد؛ تاوانباركراو- و نه‌ك دادوه‌ر- كه‌سێك كه به سوود وه‌رگرتن له ڕهمزشكێنیی نووسراوێك كه چنگاڵ له‌سه‌ر پێستی ههڵیكۆڵیوه، وێڕای دۆزینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت، په‌رده له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌ماڵێت:
ڕۆشنگه‌ری به زه‌ینی گهمژهترینهكاندا دێت. به ده‌وری چاوه‌كاندا ده‌ست پێ ده‌كات. و له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌وه په‌خش ده‌بێته‌وه و فره ده‌بێت. یه‌ك نمایش كه له‌وانه‌یه كه‌سێك بخاته وه‌سوه‌سه‌وه تا خۆ بخاته ژێر هه‌مان چنگاڵهوه ئه‌و پان بكاته‌وه. هیچ ڕووداوێكی تر ڕوو نادات، مرۆڤ به ساده‌یی ده‌ست به ڕهمزشكێنیی نووسراو ده‌كات، لێوه‌كانی كۆ ده‌كاته‌وه، وه‌ك بڵێی كه خه‌ریكه گوێ ده‌گرێت. ئێوه بینیوتانه كه ڕهمزشكێنیی یه‌ك نووسراو به چاوه‌كانتان كارێكی ئاسان نییه؛ به‌ڵام مرۆڤی ئێمه به برینه‌كانی ڕه‌مزشكێنی ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مه ئه‌ركێكی دژواره، دڵنیا بن؛ ئه‌و پێویستی به شه‌ش كاتژمێره تاوه‌كو ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات. به‌ڵام دواتر، چنگاڵ به ته‌واوه‌تی ئه‌و ده‌كات به قولاپه‌وه و كوناودیوی ده‌كات و فڕێی ده‌داته چاڵی ڕه‌شه‌وه، شوێنێك كه ده‌كه‌وێته ناو ئاوی خوێنینه‌وه و له خوێن و لۆكه‌دا دهگهوزرێت[34].[14]
١١. «له ئۆردوگای سزاییدا» له ماوه‌ی نووسینی ڕه‌شنووسی دادگاییدا نووسرا بوو و دۆخی تاكی مه‌حكووم شتێكی زیاتر له یه‌ك هاوشێوه‌سازیی دۆخی ك. ده‌نوێنێته‌وه. درووست وه‌ك چۆن كه ك. نازانێت به چ شتێك تاوانباركراو و مه‌حكووم كراوه، له‌م چیرۆكه‌شدا، تاكی مه‌حكووم به‌ئاگا نییه له تاوانباربوونی خۆی. و ته‌نانه‌ت نازانێت حوكمه‌كه‌شی چییه (ئه‌فسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه كه «ڕاگه‌یاندنی حوكم بۆ ئه‌و، كارێكی بێمانایه. ئێوه ده‌بینن، ئه‌و حوكمی خۆی، كاتێك كه له جه‌سته‌یدا ههڵكۆڵرا، ئه‌زموون ده‌كات»[15]). وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ردوو چیرۆكه‌كه به جێبه‌جێكردنی حوكمی مه‌رگ كۆتاییان پێ دێت (كه، له چیرۆك [ـی «له ئۆردوگای سزاییدا»]، ئه‌فسه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌جیاتیی تاكی مه‌حكووم، حوكمی مه‌رگ به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێ ده‌كات). به‌ڵام به وردیی ئاشكرایی ئه‌م ئاكامگیرییه سه‌ره‌تاییه ده‌بێت بخرێته ژێر پرسیاره‌وه: ئه‌مه‌ی كه گرفت نه‌ك له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی حوكمی مه‌رگ، به‌ڵكه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌یه؛ ئه‌م خاڵه به ئاشكرا له چیرۆكه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، به وردیی له ساتێك‌دا كه ماشێن وردوخاش ده‌بێت و ئیتر له دۆخێك‌دا نییه كه بتوانێت كار و كاركرده‌كه‌ی ئه‌نجام بدات: «ئه‌مه ئه‌شكه‌نجه نه‌بوو كه ئه‌فسه‌ر خوازیاری بێت و ده‌ستی پێ بگات، به‌ڵكه ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌یه كوشتنێكی ده‌ستبه‌جێ، داڕێژراو و ساده بوو»[16]. به‌م پێیه ئه‌شكه‌نجه وه‌ك [quaestioveritatisلێپرسینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت]، مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ماشێنه؛ مه‌رگ، به‌و جۆره‌ی كه زۆربه‌ی كات له ئه‌شكه‌نجه‌دا ڕوو ده‌دات، ته‌نها یه‌ك كاریگه‌ریی لاوه‌كیی دۆزینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته. كاتێك كه ماشێن ئیتر له دۆخێك‌دا نییه كه تاكی مه‌حكووم ناچار به ڕهمزشكێنیی هه‌قیقه‌ت بكات له‌سه‌ر گۆشتی خۆی، ئه‌شكه‌نجه ڕێگه بۆ یه‌ك مرۆڤكوژیی ساده ده‌كاته‌وه و شوێنی خۆی ده‌داته كوشتنێكی ده‌ستبه‌جێ.
له‌م ڕوانگه‌دایه كه ئێمه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ به‌شی كۆتایی دادگایی بخوێنینه‌وه. له‌م نموونه‌یه‌شدا، گرفت نه‌ك له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یه‌ك حوكمی مه‌رگ، به‌ڵكه له‌سه‌ر دیمه‌نی ئه‌شكه‌نجه‌یه. دوو كه‌س به دوو كڵاوی به‌رز و لوولهییهوه، كه‌بۆ ك. وه‌ك ئه‌كته‌رانی پله دوو یا ته‌نانه‌ت وه‌ك «تێنۆرهكان[35]» ده‌رده‌كه‌ون، نه‌ك وه‌ك جه‌لاد له مانای ته‌كنیكیی وشه‌دا، به‌ڵكه [quaestionariusمرۆڤكوژ، خوێن‌ڕێژ، و داڕێژراو له quaestio(لێپرسینه‌وه) به مانای لێپرسه‌ره‌وه]ن؛ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به زۆر دانپێدانان بهێننه ده‌ره‌وه، دانپێدانانێك كه تا ئه‌و ساته، هیچ كه‌س له ك. ـی نهخواستبوو (ئه‌گه‌ر درووسته كه ك. به درۆ خۆی تاوانبار كردبوو، له‌وانه‌یه به وردیی دانپێدانان به‌م تۆمه‌ته‌دا بێت كه ئه‌م دوو كه‌سه ده‌یانه‌وێت به زۆر له ئه‌وی بهێننه ده‌ره‌وه). وه‌سفكردنی سه‌یری یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندیی فیزیكیی ئه‌م دوو كه‌سه له‌گه‌ڵ ك.ـدا ئه‌مه پشتڕاست ده‌كاته‌وه- و ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی ستوونی- گرژیی بازووهكان و دۆخی تاوانبار له [quqestioلێپرسینه‌وه]دا به‌بیر ده‌هێنێته‌وه:
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، درووست به‌ر له هاتنه ژووره‌وه، بازووه‌كانی ئه‌ویان به جۆرێك گرت كه ك. هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا ئه‌م جۆره به ڕێگادا ڕۆشتنه‌ی ئه‌زموون نه‌كردبوو. ئه‌وان شانه‌كانیان درووست له پشته‌وه چه‌سپاند به شانه‌كانی ئه‌وه‌وه، بازووهكانیان نه‌چه‌مانده‌وه، به‌ڵكه له‌جیاتیی ئه‌مه، بازووهكانیان په‌ڕانپه‌ڕی درێژیی بازووی ئه‌ودا ئه‌ڵقه پێكا، ده‌سته‌كانی ك.یان له خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، به لێزانی، و بهرهنگارینهكراو توند به‌سته‌وه. ك. وشك و ڕاوه‌ستاو له نێوانیاندا هه‌نگاوی ده‌نا؛ ئێستا هه‌ر سێكیان وه‌ها یه‌كه‌یه‌كی ته‌نگیان پێك هێناكه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی (zerschlagenhatte[پان و پلیش بووبێته‌وه]) ئه‌وا هه‌موویان ده‌كه‌وتن.[17]
ته‌نانه‌ت دواهه‌مین دیمه‌ن، كه تێیدا ك. له‌سه‌ر به‌رده‌كه، «له دۆخێكی ئێجگار ناچاریی، نائاسایی و پهسهندنهكراودا»، درێژ ڕاكشاوه، زیاتر له هه‌ر شتێك وه‌ك یه‌ك كرده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه تا ئه‌مه‌ی كه‌یه‌ك سزای له‌سێداره‌دان بێت. و درووست وه‌ك چۆن كه ئه‌فسه‌ری ئۆردوگای سزایی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌دا كه له ئه‌شكه‌نجه‌دا ئه‌و هه‌قیقه‌ته بدۆزێته‌وه كه به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕا، به هه‌مان شێوه مه‌رگی ك. زیاتر له هه‌ر شتێك هاوشێوه‌ی یه‌ك مرۆڤكوژییه تاوه‌كو ئه‌مه‌ی كه ئه‌نجامی یه‌ك [quaestioveritatisلێپرسینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت] بێت. له ڕاستیدا، له كۆتاییدا ئه‌و هێزی ئه‌وه‌ی نه‌بوو تا كارێك ئه‌نجام بدات كه به ئه‌ركی خۆی ده‌یزانی: «ده‌ستخستنی چه‌قۆ كاتێك كه له ژوور سه‌رییه‌وه له ده‌ستێكه‌وه بۆ ده‌ستێكی تر ده‌چوو و ڕۆكردنی له جه‌سته‌ی خۆدا»[18]. هه‌ر كه‌سێك كه تۆمه‌تی به خۆی به‌خشیبێت ده‌توانێت دان بنێ به هه‌قیقه‌تی خۆیدا ته‌نها له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆیه‌وه. له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، ئه‌شكه‌نجه، وه‌ك یه‌ك توێژینه‌وه و پشكنینی هه‌قیقه‌ت، مه‌به‌ستی خۆی ون كردووه.
١٢. ك. (هه‌ر مرۆڤێك) تۆمه‌ت به خۆی ده‌به‌خشێت تا خۆی له یاسا داشكێنێت و كه‌م بكاته‌وه، له هه‌مان تۆمه‌تێك كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به ناچاری ده‌یگوازێته‌وه بۆ خۆی و هه‌ڵهاتن لێی مه‌حاڵه (ئه‌فسه‌ری زیندان له شوێنێكی تایبه‌تدا به ك. ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنی بێگوناهیی خۆ، كاری ئاسایی تاوانبارانه)، ئه‌مه خۆی به ساده‌یی ده‌ربڕی بێگوناهیی تاوانبارانه. به‌ڵام ك.، به‌م جۆره كاره، ده‌ست له هه‌ر چه‌شنه هاوشێوه‌ییه‌ك له‌گه‌ڵ زیندانیكراودا به‌رده‌دات، له هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه كافكا له بڕگه‌یه‌كدا له‌باره‌یه‌وه قسه ده‌كات، كه‌سێك كه «ده‌بینێت كۆڵه‌كه‌ی سێداره له حه‌وشه‌ی زینداندا هه‌ڵواسراوه، و به‌هه‌ڵه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵواسراوه، له شه‌ودا له زیندانه تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه، ده‌چێته حه‌وشه و خۆی هه‌ڵده‌واسێت»[19]. ناڕوونیی یاسا له‌م شوێنه‌دا شاراوه‌ته‌وه، و ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تۆمه‌ت به-خود-به‌خشینی تاكه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، وه‌ك یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بێگانه و سه‌رتر له ئاست تاكه‌كاندا، خۆی نیشان ده‌دات.
به‌م مانایه، ئێمه ده‌بێت چیرۆكیڕهمزیی «ده‌رگای یاسا[36]» بخوێنینه‌وه، چیرۆكێك كه كه‌شیش له سه‌كۆی كڵێسادا بۆ ك.ێی ده‌گێڕێته‌وه. ده‌رگای یاسا یه‌ك تاوانباركردنه كه تاك له ڕێگه‌ی تاوانباركردنهوه دێته ژووره‌وه و یاسا ده‌یگرێته‌وه. به‌ڵام تاوانباركردنی یه‌كه‌م و سه‌رتر له ڕێگه‌ی خودی تاوانباركراوهوه ڕاده‌گه‌یێنرێت (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له فۆرمی تۆمه‌ت به-خود-به‌خشیندا بێت). هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ستراتیژیی یاسا بریتییه له قه‌ناعه‌ت پێكردنی تاوانباركراو به‌مه‌ی كه تاوانباركردن (ده‌رگا) به وردیی بۆ ئه‌و (له‌وانه‌یه) بڕاوه‌ته‌وه؛ ئه‌مه‌ی كه دادگا شتێك له ئه‌و (له‌وانه‌یه) ده‌خوازێت؛ ئه‌مه‌ی كه یه‌ك دادگایی (له‌وانه‌یه) بوونی هه‌یه كه ده‌رباره‌ی ئه‌وه و په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌وه‌وه. له ڕاستیدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی كه ئه‌و بیر ده‌كاته‌وه كه تاوانباره و خۆی تاوانبار نه‌كردووه، هیچ تاوانباركردن و داداگاییهك بوونی نییه.
ئه‌مه هه‌مان مانای «فریوكاری»یه (Tauschung) كه، به‌پێی وته‌كانی كه‌شیش، له چیرۆكی ڕه‌مزیی ناوبراودا خراوه‌ته ڕوو («له ده‌قه پێشه‌كییه‌كانی یاسادا قسه له‌سه‌ر ئه‌م فریوكارییه كراوه: له به‌رده‌م [ده‌رگای]یاسادا یه‌ك ده‌رگاوان وه‌ستاوه»[20]. گرفت به‌و جۆره‌ش نییه كه ك.- كه‌سێك كه فریو ده‌دات (ده‌رگاوان) و كه‌سێك كه فریو ده‌خوات (پیاوێك له ئاوایی شاره‌وه)- وێنای ده‌كات. ته‌نانه‌ت دیار نییه كه دوو بانگه‌شه‌كه‌ی پاسه‌وان («ناتوانێت ئێستا مۆڵه‌تی چوونه ژووره‌وه [به پیاوی ئاوایی] بدات» و «ئه‌م هاتنه ژووره‌وه‌یه به ته‌نیا بۆ تۆ بوو»[21]) دژبه‌ری یه‌كتر بن یا نا. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌م دوو وته‌یه ئاماژه به‌م خاڵه ده‌كه‌ن: «تۆ تاوانبار نیت» و «تاوانباركردن ته‌نها په‌یوه‌سته به تۆوه، ته‌نها تۆ ده‌توانیت خۆت تاوانبار بكه‌یت و ببیته تاوانبار». واته، ئه‌م دوو بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌رگاوان، یه‌ك بانگهێشتن بۆ تۆمه‌ت به-خود-به‌خشین، بانگهێشتێك كه مۆڵه‌ت به كه‌سێك ده‌دات له دادگاییدا گرفتار ببێت و ده‌ستگیر بكرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، ئومێدی ك. كه- له‌وانه‌یه كه‌شیش به مه‌به‌ستیی یارمه‌تیدانی،«بڕێك په‌ندی به‌ڵگه‌نه‌ویست»ـی پێبدات، په‌ندێك كه ده‌ڵێت نابێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی دادگاییه‌وه، به‌ڵكه دوور بكه‌وێته‌وه له داداگایی و تا ئه‌به‌د له ده‌ره‌وه‌ی دادگاییه‌وه ژیان بكات- به ته‌واوه‌تی پووچ و بێمانایه. له ڕاستیدا، تهنانهتكهشیش هه‌مان ده‌رگاوانی یاسایه، ته‌نانه‌ت كه‌شیش «سه‌ر به دادگایه»؛ و فریوكاریی ڕاسته‌قینه، به وردیی، بوونی دهرگاوانهكانه،واته بوونی مرۆڤه‌كان (یا بوونی «فریشته‌كان»: یه‌كێك له كاركرده‌كانی فریشته‌كان له نه‌ریتی یه‌هودیدا پاراستنی ده‌رگایه)، كه له نزمترین كارمه‌نده‌وه تا بریكاره‌كان و باڵاترین دادوه‌ر[ـی بیرۆكراتییه‌ت] درێژ ده‌بێته‌وه؛ ههمانكهسانێك كه مه‌به‌ستیان هاندانی مرۆڤه‌كانی تره بۆ تاوانباركردنی خۆیان، و هه‌روه‌ها بۆ ناچاركردنیان به تێپه‌ڕین له ده‌رگایه‌كه‌وه كه به هیچ شوێنێك جگه له داداگایی كۆتایی نایێت. و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌وانه‌یه چیرۆكی ڕه‌مزیی ده‌رگای یاسا «بڕێك په‌ند»ـی له خۆیدا شاردبێته‌وه. كه‌واته، گرفت نه‌ك له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی یاسایی، كه له خۆیدا هیچ تاوانێكی نییه، به‌ڵكه له‌سه‌ر «توێژینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی ده‌رگاوانه‌كانی یاسا»یه (jabrelangeStudiumdes Turbuters)، كه بێ‌وچان، زه‌ینی مرۆڤی ئاوایی به درێژایی نیشته‌جێبوونه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر[ده‌رگای]یاسادا، به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. به یارمه‌تیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌م ته‌لمووده نوێیه، مرۆڤی ئاوایی توانیی- به پێچه‌وانه‌ی جۆزێڤ ك.- سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌دا كه تا كۆتایی له ده‌ره‌وه‌ی دادگاییه‌وه ژیان بكات.
یاداشته‌كانی نووسەر
- Franz Kafka, The Trial, trans: Breon Mitchell (New York: Schocken Books, 1998), p. 3.
- The Trial, p. 14.
- The Trial, p. 224.
- Franz Kafka, “He: Aphorisms from the 1920 Diary”, in The Great Wall of Chain and Other Short Works, ed. And trans: Malcolm Pasley (London: Penguim Books, 1991), p. 110, translation slightly modified.
- The Trial, p. 213, translation slightly modified.
- The Trial, p. 94.
- Franz Kafka, The Castle, trans: Mark Harman (New York: Schocken Books, 1998), p. 252, translation slightly modified.
- The Trial, p. 105.
- Franz Kafka, Dearest Father: Stories and Other Writings, trans: Ernst Kaiser and Eithne Wilkins (New York: Schcken Books, 1954, p. 308, translation slightly modified.
- Franz Kafka, Letters to Milena, trans: Philip Boehm (New York: schocken Books, 1990), pp. 214-215.
- Letters to Milena, p. 201.
- Letters to Milena, p. 198.
- Franz Kafka, “In the Penal Colony”, in The Translation and Other Stories, ed. And trans: MalconPasley (London: Pengiun Books, 1992), p. 142.
- “In the Penal Colony”, p. 137.
- “In the Penal Colony”, p. 132.
- “In the Penal Colont”, p. 151.
- The Trial, p. 226, translation slightly modified.
- The Trial, p. 230.
- Dearest Father, p. 87.
- The Trial, p. 215.
- The Trial, p. 217.
پەراوێز و یاداشتەکانی وەرگێڕ
[1]. prosecution
[2]. slander: تۆمه‌ت و بوهتان. Slanderer: تۆمه‌تبه‌خش؛ و slanderous: تۆمهتئاسا.
[3]. Serious جدی:
[4]. David Stimilli
[5]. Max Brod
[6]. accuser
[7]. accused: متهم، تاوانباركراو. Accusation: اتهام، تاوانباركردن؛ و accusatory: تاوانبارئاسا.
[8]. Fraulein Burstner
[9]. ئاگامبێن، لێره‌دا چه‌مكی self-slandrred به‌كار ده‌هێنێت كه به مانای خود-تۆمه‌تبه‌خش دێت، كه‌سێك كه تۆمه‌ت بۆ خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێت و ده‌بێته خود-تۆمهتبهش و خود-تۆمهتكار. ده‌سته‌واژه‌ی تۆمه‌ت به-خود-به‌خشین له‌مه‌وه داتاشراوه. (و. ك)
[10]. ئه‌م وته چڕ و ئاڵۆزه‌ی كافكا، كه له شوێنێكی تردا به‌م شێوه‌یه ته‌رجومه كراوه: «لیژنه‌ی دادوه‌ره‌كان هیچیان لێت ناوێت، كه‌ی هاتیته دادگا به‌خێرت دێنن؛ ئازادی كه‌ی ویستت بڕۆی»، هه‌قیقه‌تی یاسا و سیسته‌می دادوه‌ریی شیی ده‌كاته‌وه. خودی ڕۆمانی دادگایی، به‌ده‌ر له ڕاڤه جیاوازه‌كانی، هه‌ڵگری ڕوانینێكی قووڵه بۆ سروشت و چییه‌تیی یاسا. ئه‌گه‌ر چییه‌تی و جه‌وهه‌ری هه‌موو یاسایه‌ك دادگایی كردن بێت، ئه‌وا یاسا بۆ كافكا وه‌ك «هه‌رێمی خۆڵه‌مێشی»ـه؛ شوێنێك كه تێیدا جه‌للاد و قوربانی ده‌بنه یه‌ك؛ هه‌رێمێك كه سته‌ملێكراو ده‌بێته سته‌مكار، و جه‌لاد له شێوه‌ی قوربانیدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ ڕێك ناوچه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی، كه دادوه‌ر ده‌بێته قاتڵ، هه‌قیقه‌ت و عه‌داله‌ت «مافی كوشتن» ده‌ده‌نه دادوه‌ر. به‌پێی تێڕوانینه‌كه‌ی كافكا، جه‌وهه‌ری دادگا نه سزایه و نه پاداشت؛ نه جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ته و نه چه‌سپاندنی هه‌قیقه‌ت؛ شوێنێك كه تێیدا، سزا ده‌ره‌نجامی دادوه‌ریی نییه، به‌ڵكه خودی دادوه‌ریی فۆرمێكه له سزا، دادگایی هه‌قیقه‌تی تاوان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه؛ وه‌ك چۆن لای فۆكۆ زیندان «تاوانبار» به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه؛ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش یاسا كوشتن دووباره ده‌كاته‌وه؛ كیشلۆڤسكی گه‌وره ده‌رهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز پۆڵه‌ندی له فیلمی «فیلمێكی كورت ده‌رباره‌ی كوشتن»، ئه‌م تێگه‌یه، واته «دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتن له‌لایه‌ن یاسا»وه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش وێنا ده‌كات؛ له به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌دا، كوڕێكی لاو به په‌تێكی گه‌وره و زبر به شێوه‌یه‌كی ترسناك و تۆقێنه‌ر، شۆفێرێكی تاكسی ده‌خنكێنێت، به چه‌شنێك ڕقی بینه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌م كوڕه لاوه ده‌كرێت؛ به‌ڵام له به‌شی دووه‌مدا، كوڕه لاوه‌كه واته بكوژ ده‌كه‌وێته داوی سیسته‌می دادوه‌رییه‌وه؛ و مه‌حكووم ده‌كرێت به په‌تی سێداره، دۆخێك وه‌ك بڵێی هه‌مان په‌ته كه شۆفێری به‌دبه‌ختی گه‌یانده لێواری مه‌رگ، ئێستا قوڕگی بكوژی لاو ده‌گوشێت، یهتێك كه ئه‌مجاره یاسا خستوویه‌تییه گه‌ردنی بكوژه‌وه: كوشتن دووباره ده‌بێته‌وه. به كورتی له سیسته‌می دادگاییدا، هه‌میشه سووریی خوێن، سپێتیی هه‌قیقه‌تی قێزه‌ون و ئالووده كردووه. (و. ك)
[11]. به ده‌ربڕینێكی تر، دادگا تۆی تاوانبار نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌و تاوانباركردنانه كۆ ده‌كاته‌وه كه تۆ دژی خۆت درووستت كردوون (و. ك)
[12]. Mommsen
[13]. Plautus
[14]. Terence
[15]. ئه‌م وته‌یه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی تر دابڕێژرێت: [causaهۆكار، پاڵهنهر]، به مانای وردی وشه، بنچینه‌ییترین زاراوه‌ی یاساییه، چون ناو له شتێك ده‌نێت كه له‌ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی یاسادا ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست و مانا په‌یدا ده‌كات (وه‌ك چۆن كه [resشت] نوێنه‌ره‌وه‌ی شتێكه كه له‌ناو هه‌رێمی زماندا مانا په‌یدا ده‌كات). وه‌ك تێبینییه‌كی گرنگیش پێویسته ئه‌وه بگوترێت كه ئاگامبێن گه‌مه به ماناكانی وشه‌ی implication ده‌كات، كه هه‌م به مانای ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست دێت و هه‌م به مانای تاوانباركردن دێت. واته، كاتێك كه باس له‌وه ده‌كات له یاسای ڕۆمانیدا ئاماژه‌ی به‌رهه‌ست به «بوون» كراوه، ده‌یه‌وێت بڵێت «بوون» مه‌حكووم و تاوانبار كراوه؛ شتێك كه له ئه‌ندێشه‌ی كافكادا به ڕوونی ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌ر به بوون تاوانباره. له یاسای ڕۆمانیدا، «بوون» له زمانی یاسادا ده‌رگیر ده‌كرێت و له قه‌ڵه‌مڕه‌وی یاسادا مانا په‌یدا ده‌كات. (و. ك)
[16]. Thing, affair
[17]. Algebraic terminology
[18]. The thing or issue
[19]. ئه‌م چه‌مكه، واته فه‌یز grace (كه به مانای به‌خششی خودایی، نه‌زاكه‌ت و ویقار، سوپاسگوزاریی، ڕه‌حمه‌تی خودایی و هتد دێت)، ئاگامبێن زۆر گرنگی پێ ده‌دات. ئه‌و له وتاری ڕووتییهكاندا، ئاماژه به دژیه‌كیی چییه‌تی (ڕووتی)/فه‌یز (پۆشین) له ئه‌ندێشه‌ی پلاگیۆس و ئۆگهستیندا ده‌كات؛ شتێك كه له چیرۆكی ئاده‌م و حه‌واوه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه. به‌پێی ئه‌ندێشه‌ی پلاگیۆس، فه‌یز جگه له چییه‌تی و ماهییه‌تی مرۆڤ هیچ نییه، و له‌گه‌ڵ چییه‌تیی مهلهكوتیدا یه‌ك شته. گوناهی ئاده‌م، كه گوناهێكه له ویست و ئیراده‌وه هاتووه، به زه‌رووره‌ت ئاماژه نییه به له‌ده‌ستچوونی فه‌یز؛ نه‌فره‌تێك كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ته‌واوی نه‌ژادی مرۆڤ، به‌ڵكه به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه هه‌موو مرۆڤێك، درووست وه‌ك ئاده‌م له به‌هه‌شتدا، ده‌توانێت گوناه نه‌كات. (و. ك)
[20]. ئه‌م پره‌نسیپه: no penalty without Judgemen، هیچ سزادانێك به‌بێ داوهرییكردن بوونی نییه. پرهنسێكی یاسایی و سزاییه كه ده‌ڵێت نابێت هیچ كه‌س له‌به‌ر كارێك كه له لایه‌ن یاساوه به قه‌ده‌غه‌كراو دانه‌نراوه و شایسته‌ی سزادان نییه، سزا بدرێت.
[21]. ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی ئاگامبێن ڕوانگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه: دادگایی تۆمهتئاسا، دادگاییه‌كه كه تێیدا هیچ مهحكوومێك بوونی نییه، یا به ده‌ربڕینی ئاگامبێن، دۆسییهیهكه به بێ پاڵنه‌ر و هۆكار، شوێنێك كه تاوانباربوون خودی تاوانباركردنه، شوێنێك كه تۆمه‌تباربوون خودی تۆمه‌تباركردنه. له داگایی تۆمهتئاسادا، تاوان واته سه‌رپێخستنی دادگایی، مهحكوومییهتیش هیچ نییه جگه له خودی دادگایی. مرۆڤ به بوون مه‌حكووم ده‌كرێت و دادگایی «بوون» ده‌گۆڕێت بۆ تاوان. (و. ك)
[22]. ئاگامبێن، لێره‌دا، ئاماژه به شتێكی گرنگ ده‌كات: ئه‌گه‌ر تاوانباركردن شتێكی هه‌ڵه و درۆیین بێت، و ئه‌گه‌ر تاوانباركهر و تاوانباركراوله بنچینه‌دا یه‌كێك بن، كه‌واته تاوانباركردنی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ یا به ده‌ربڕینێك، تاوانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ یا گوناهی یه‌كه‌مین له قه‌ڵه‌مڕه‌وی یاسادا ده‌چێته ژێر پرسیار و گومانه‌وه. كه‌واته، هاوبه‌شێتیی مرۆڤ له تاوانی سه‌ره‌تاییدا له یاسادا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، تاكه ڕێگه‌ی سه‌لماندنی بێگوناهیی مرۆڤ، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له به‌رده‌م یاسادا به هه‌ڵه و به درۆ خۆی مه‌حكووم بكات. (و. ك)
[23]. The chance to escape
[24]. Self-condemnation
[25]. ئه‌و وته‌یه‌ی كافكا، له وه‌رگێڕانێكی تردا به‌م شێوه‌یه هاتووه: درۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه دانی پێدا بنێین. (و. ك)
[26]. Cicero
[27]. Proust
[28]. Criminal جنائی:
[29]. ئه‌م درووشمه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی فهرماندهرانهش دابڕێژرێت: هه‌قیقه‌ت له جه‌سته‌ی تاوانباردا بهێنه ده‌ره‌وه.
[30]. ئه‌م وشه‌یه، quaestio، له سه‌رده‌می ڕۆمانییهكاندا، واتای كۆمیته‌ی لێپرسینه‌وه له تاوانباركراویش ده‌دات.
[31]. ئه‌م خاڵه له مێژووی مه‌سیحییه‌تدا دواتر شوێنێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت: پێ به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنیكی ئه‌شكه‌نجه، كرده‌ی دانپێدانان ناوه‌كی ده‌بێته‌وه: له ههقیقهتێكهوه كه به زه‌بر له لایه‌ن ئهشكهنجهگهرهوه به ده‌ست ده‌هات، ده‌گۆڕێت بۆ شتێك كه خودی سوژه له ڕێگه‌ی ویژدانی خۆیه‌وه، ناچار ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ویستهكی و خودبه‌خود دانپێدانان به‌جێ بهێنێت و ڕابگه‌یێنێت. به‌م شێوه‌یه، دانپێدانان، ئیتر پێویستی به هێز یا كه‌سێكی ده‌ره‌كی نییه كه له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و سزاوه ڕابگه‌یێنرێت له لایه‌ن سوژه‌وه، به‌ڵكه ناوه‌كی ده‌بێته‌وه، و ده‌بێته به‌شێك له كرده‌ی گوتاریی سوژه؛ و سوژه، ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی ڕووتهنك و به‌ده‌ر له نهێنی. له بنچینه‌دا، دانپێدانان هه‌وڵێكه بۆ له-نهێنی-خستنی مرۆڤ. مرۆڤ، به دانپێدانان، خۆی له به‌رده‌م كهشیشدا ڕووت ده‌كاته‌وه. وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می ڕۆمانیدا، به دانپێدانان هه‌قیقه‌ت له تاوانبار دهكێشرایه ده‌ره‌وه، به هه‌مان ڕێگه له سه‌رده‌می مه‌سیحییه‌تدا، به دانپێنان بیروباوه‌ڕ و ویژدان ده‌كێشرێته ده‌ره‌وه. (و. ك)
[32]. ئه‌م نامه‌یه‌ی كافكا، له شوێنێكی تردا، به‌م شێوه‌یه وه‌رگێڕدراوه: «جیاوازیی ته‌نها له‌مه‌دایه كه… من چاوه‌ڕێ ناكه‌م كه ئه‌وان بۆ وه‌گرتنی دانپێدانان، بورغوهكان تا كۆتایی توند بكه‌نه‌وه و پاشان من ده‌ست بكه‌م به هاواركردن، به‌ڵكه به‌ر له‌وه‌ی كه نزیكم بكه‌ونه‌وه، ده‌ست به ناڵه و هاواری خۆم ده‌كه‌م…» (و. ك)
[33]. ئه‌م چیرۆكه in the penal colony، دوو جۆره ناونیشانی تریشی هه‌یه: گرووپی مه‌حكوومان، له داگیرگه‌ی سزاییدا.
[34]. ئه‌و وتانه‌ی كه ئاگامبێن ده‌یانگوازێته‌وه، له زه‌مینه‌ی ئه‌م وتاره‌دا كه‌م تا زۆر سه‌یر ده‌نوێنن، چه‌شنی ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له چیرۆكی له ئۆردوگای سزاییدا. ئه‌م وته‌یه وه‌سفی ئه‌فسه‌ره بۆ ده‌زگای ئه‌شكه‌نجه‌دان. له‌وێدا ئه‌و ده‌ڵێت: «ئه‌م ده‌زگایه دوانزه كاتژمێر كار ده‌كات… له شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌مدا مه‌حكووم له‌ژێر ده‌زگاكه‌دا درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات و ته‌نها جه‌سته‌ی ئازار ده‌كێشێت. به‌ڵام دوای شه‌ش كاتژمێر ئیتر به‌ره به‌ره هێزی خۆی له ده‌ست ده‌دات…» دوای ئه‌م وتانه ئه‌فسه‌ر درێژه‌ی پێ ده‌دات و وته گوازراوهكهی ئاگامبێن ده‌رده‌بڕێت:«عه‌قڵی گه‌مژه‌ترین مهحكوومیش ده‌كه‌وێته كار، له سه‌ره‌تادا به ده‌وری چاوه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر په‌خش ده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوی جه‌سته‌ی مه‌حكووم.» یا به ده‌ربڕینێكی تر: له‌م جۆره دۆخه‌دا، ته‌نانه‌ت گه‌مژه‌ترین مرۆڤیش ده‌ست ده‌كات به تێگه‌یشتن له تاوانی خۆی. ئه‌م تێگه‌یشتنه له چاوی ئه‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و بڵاو ده‌بێته‌وه به هه‌موو جه‌سته‌یدا. دیمه‌نێكه كه هه‌موو مرۆڤێك حه‌ز ده‌كات خۆی بخاته ژێر ده‌زگاكه‌وه. ئه‌مه دۆخێكه كه، وه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ڵێت، هیچ گومانێك له بوونی تاواندا نییه. مرۆڤ به بوون تاوانباره. (و. ك)
[35]. تێنۆر tenor، به وردترین ده‌نگی ته‌پڵ له ئۆپێرا ده‌وترێت.
[36]. The door of the law