پیرپیاوە گرگنەکەی ئاو

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئه‌كی

١

ئاوه‌كان سه‌یر لرفه‌لرف ئه‌كه‌ن،

شه‌پۆله‌كان لوول ئه‌خۆن و لوول ئه‌خۆن.

وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ هیچ ئازارێ نه‌كه‌ن،

كاتێك تێك ئه‌شكێن و ئه‌كه‌ون.

ساردیی دڵ، ساردیی ئاوەز،

لرفەلرف، به‌ درێژایی كات لرفەلرف.

٢

به‌ڵام له‌ خواره‌وه‌ له‌ قووڵاییدا، له‌وێدا كه‌ ئاوه‌كان پێكدا ئه‌ده‌ن

مانیكه‌نێ دانیشتووه‌، زه‌مه‌ن سپی هه‌ڵی گه‌ڕاندووه‌.

سه‌ما ئه‌كا كاتێ مانگ هه‌ڵدێ،

كاتێ ئه‌ستێره‌چكۆله‌ له‌نێو په‌ڵه‌هه‌وره‌وه‌ نیگا ئه‌كا.

سه‌یر فرته‌ ئه‌كا و باز ئه‌دا، هه‌وڵ ئه‌دا

جۆگه‌له‌كه‌ چۆڕبڕ بكا.

٣

شه‌پۆله‌كان بكوژی ئه‌ون، هه‌ر هه‌موویان،

په‌یكه‌ره‌ كۆئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌كرۆژن،

له‌ مۆخ و په‌له‌كانییه‌وه‌ درز ئه‌با هه‌ر وه‌ك سه‌هۆڵ

تا بیانبینێت به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ئه‌قووچێنن؛

سیمای ڕیچییه‌كه‌ له‌ خه‌م و داخ

تا ئه‌و كاته‌ی خۆرهه‌ڵاتن سه‌مای مانگ ئه‌وه‌ستێنێ.

٤

ئاوه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌، سه‌یر لرفه‌لرف ئه‌كه‌ن،

شه‌پۆله‌كان لوول ئه‌خۆن و لوول ئه‌خۆن.

وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ هیچ ئازارێ نه‌كه‌ن،

كاتێك تێك ئه‌شكێن و ئه‌كه‌ون.

ساردیی دڵ، ساردیی ئاوەز،

لرفەلرف، به‌ درێژایی كات لرفەلرف.

photo_٢٠٢١-٠٨-١٥_٠٠-٥٧-٠٦

سەرنجێک بنوسن