لە دەوروبەری شێتی‌دا، پیاسە بکە
کورتەیەک لە ژیان و بەرهەمی "ژۆرژ باتای"
ژۆرژ ئالبێر مۆریس ڤیکتۆریا باتای له‌دایکبووی (١٠ی سێپتەمبه‌ری ١٨٩٧) و کۆچی دوایی (٩ی ژوییه‌ی ١٩٦٢) فەیلەسوفی فهرانسایی که هۆگری مارکسیست – دژه ستالینیزمی هه‌بوو (لانیکەم له‌نێوان ساڵهکانی١٩٣١ تاکوو ١٩٣٤)، ماوه‌یه‌کیش هاوکاریی فکریی له‌گه‌ڵ سوریالییه‌کاندا هه‌بوو، دواتر له سوریالییه‌کان دوورکه‌وته‌وه و رێگای خۆی جیاکرده‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که زیاتر حه‌زی لێیان بوو بریتی بوون له (فه‌لسه‌فه، ئابووری، تیۆری ئه‌ده‌بی، رۆماننووسی، ستاتیکا و سیاسه‌ت). بابه‌تی سەرەکیی “باتای” ڕووخاندنی سووژه، مه‌رگی خود، له‌ناوبردنی ئیگۆ، یان لابردنی هه‌ر چه‌شنه بۆچوونێکه سه‌باره‌ت به تۆتالیتاری، پاوانخوازی، یه‌کانگیریی له “من”دا. ده‌قه‌کانی “باتای ” بڕگه‌یی، پێچەڵپێج ئاسا، بە برشت، وڕێنه‌یی، نائاوه‌ز و رازههڵگر و له هه‌مان کاتدا دژوارن. زۆر که‌س فه‌لسه‌فه‌ی “باتای” به وڵامده‌ری فاشیزمی سه‌رده‌می خۆی ده‌زانن: هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر چه‌شنه زنجیره‌یه‌کی هه‌ڕه‌می (له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه)، له‌ناوبردنی هه‌ر چەشنێ لە پێشه‌وا، سه‌رۆک، یاسا، یان ئایدیایه‌کی زاڵی نۆرم داڕێژی وه‌ک خودایە. بڵاوبوونوونه‌وه‌ی نامه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی نێوان کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی له فهرانسادا که له‌ژێر چاودێریی (باتای، کلۆسۆڤسکی، لێیریس، مسوون و هاوڕێکانی تریان) چالاکییان ده‌کرد و قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت له ئا‌ڵمانیا که له‌ژێر چاودێری (ئادۆڕنۆ، هورکهایمەر و بنیامین) چالاکی هه‌بوو، نیشانده‌ری خاڵی دوور و نزیکی دوو ئه‌ندێشه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی هاوچه‌رخه له پانتاییی گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵایه‌تیی هێزه‌کان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشی فاشیزمدا.
“باتای” خۆی دوور دەگرت له به‌کارهێنانی زاراوەی فەیلەسوف سەبارەت بە خۆی. “باتای” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ناسراوترین رۆشنبیرانی فهرانسادا له‌وانه (راجر کیووا و پییەرکلۆسۆڤسکی) له سه‌رده‌می نێوان دوو شه‌ڕی جیهانیدا یه‌کێک بوو له بنیاتنه‌رانی کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی “فه‌رانسا” هاوکات (میشێل لیریس، ئه‌لکساندر کۆژۆ و ژان واڵیش) و چه‌ند که‌سی تر له بنیاتنه‌رانی کۆلێژی سۆسیۆلۆژی بوون.
ناڕازیی بوون له “سوریالیزم” بوو به هۆی یه‌کگرتنی ئه‌ندامانی کۆلیژ، ئه‌وان پێیان وابوو چڕبوونه‌وه‌ی “سوریالیزم” له‌سه‌ر نه‌ست (ناخودئاگا)ی تاک به سه‌رتر له کۆمه‌ڵگا ده‌زانێ و ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته به‌ر. به‌مه‌وه ئه‌ندامانی کۆلیژ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەم پرسە له‌سەر “کۆمه‌ڵناسیی “پیرۆز” کۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش به مانای خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ره‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، که تێیدا بوونی پیرۆزی ئاشکرایه، ئه‌م تاقمه له به‌ستێنی مرۆڤناسیدا له‌و به‌رهه‌مانه که‌ڵکیان وه‌رگرت که سەرقاڵی چالاکی کۆمه‌ڵگا مرۆییەکان بوون یان دەپەرژایە سەر چالاکی دەستەجەمعییەکانیانەوە. کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی به جێگای خه‌یاڵ و خه‌ونەکانی ئه‌و تاکگهرێتییهی که له “سوریالیزم”دا هه‌یه، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی بێ خه‌وشی گرووپی پەرژایە سەر گه‌ڕان به‌دوای جەوهەری مرۆڤایه‌تیدا.
باتای له بیلۆم (ئوروونی) هاته دنیا، سه‌ره‌تا ویستی ببێت به قه‌شه و [بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش] ده‌رۆیشت بۆ قوتابخانه‌یەکی کاسۆلیک، به‌ڵام له ساڵی ١٩٢٢ چاوپۆشی له بیر و باوه‌ڕی خۆی کرد. له لایه‌ن “باتای” به‌رده‌وام گوتراوه : که “باتای” سۆزانیخانهکانی وه‌ک که‌نیسه‌ی واقیعی خۆی له پێش چاو ده‌گرت، هۆگرییه‌ک که ڕه‌نگدانه‌وی مانای به‌رهه‌مه‌کانیه‌تی، دواتر به پیشه‌ی کتێبدارییهوه سه‌رقاڵی کار و چالاکی بوو، به‌م چه‌شنه ئازادیی رێژه‌یی له پاراستنی ئه‌ندێشه‌کانیدا له چوارچێوه‌ی کاره‌که‌یدا به‌ده‌ست هێنا.
باتای دوو جار ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ “سیلڤیا ماکلێ” خانمێکی ئه‌کته‌ر
که له ساڵی ١٩٣٤دا له یه‌کتر جیابوونه‌وه و دوای باتای، سیلویا له گه‌ڵ ده‌روونشیکارێک به ناو “ژان لاکان” ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنایه‌وه، هاوکات باتای له‌گه‌ڵ “کویلت پینووت” له پێوه‌ندییدا بوو، که ئه‌ویش له ساڵی ١٩٣٨دا کۆچی کرد، دواتر باتای له ساڵی 1946دا له‌گه‌ڵ “دیان دوو بۆهارنای” ژیانی هه‌وبه‌شی پێک هێنایه‌وه و کچێک‌یان هێنایه دنیاوه.
باتای دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین گۆڤار و نووسه‌ری زۆر به‌رهه‌می هونەریی جیاوازە: لێکدانه‌وه‌کان، شیعره‌کان و وتاره‌کانی باتای سه‌باره‌ت به بابه‌تگه‌لی بێئەژماری وەک( سه‌باره‌ت به عیرفان، ئابووری، شیعر، فه‌لسه‌فه، هونه‌ر، ئیرۆتیک)ـە، باتای هه‌ندێ جار کاره‌کانی به ناوی خوازراوه‌وه بڵاو ده‌کرده‌وه و هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانیشی قه‌ده‌غه بوون. ئەو تاکوو له ژیاندا بوو تاڕادەیەک پشتگوێخراو بوو و له لایه‌ن هاوچه‌رخه‌کانیه‌وه وه‌ک “ژان پۆل سارتر” وه‌ک که‌سێکی لایه‌نگری عیرفان بێرێزی پێ ده‌کرا، به‌ڵام دوای مردنی کاریگه‌رییه‌کی ئێجگار زۆری له‌سه‌ر نووسه‌رانێکی وه‌کوو (میشێل فوکۆ، فیلیپ سولرس و ژاک دێریدا ) هه‌بوو، هه‌موو ئه‌م نووسه‌رانه له‌گه‌ڵ “ژورنال تێل کێل” پێوه‌ندییان هه‌بوو، کاریگه‌ریی باتای له‌سه‌ر کاره‌کانی ” ژان بۆدریار” و هه‌روه‌ها تیۆره ده‌روونشیکارییه‌کانی “ژاک لاکان” به‌دیاره.
باتای له سه‌رده‌می گهنجێتدا هۆگری سوریالیزم بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ ” ئاندرێ برێتۆن” دامه‌زرێنه‌ری سوریالیزم تووشی کێشه بوو، ئه‌گه‌رچی باتای و سوریالییه‌کان پاش شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م سه‌رله‌نوێ پێوەندیی خۆیان ده‌ست پێ کرده‌وه. باتای له مه‌ودای نێوان دوو شه‌ڕی جیهانیدا ئه‌ندامی کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی فه‌رانسا بوو، هاوکات چه‌ند که‌س له سوریالییه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی تریش ئه‌ندامی کۆلیژ بوون، باتای به‌تایبه‌ت له ڕێگای لێکدنه‌وه‌ی هیومانیستییانهی کۆچه‌ری رووس “ئه‌لکساندر کۆژۆ “وه به ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌وته ژێر کاریگه‌ریی “هیگل” ه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رهه‌مه‌کانی (زیگمۆند فرۆید، کارل مارکس، مارسل مووس، مارکی دو ساد و فریدریش نیچه) به ڕادیه‌کی ئێجگار زۆر کاریگه‌رییان له‌سه‌ر باتای هه‌بوو، باتای له وتارێکدا له به‌رانبه‌ر نازییه‌کاندا به‌رگریی له نیچه کرد.
باتای تواناییه‌کی سه‌یری له خوێندنەوە نێوبواری(Interdisciplinarity)یەکاندا هه‌بوو. ئه‌و له که‌سانی جۆراوجۆر کاریگه‌ری وه‌رده‌گرت و به مه‌به‌ستی ئافراندنی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له میتۆدگه‌لی جۆراوجۆری گوتاره‌کان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. بۆ نموونه ڕۆمانه‌که‌ی بەناوی “چیرۆکی چاو” که به ناوی خوازراوی (لورد ئاوهچ) بڵاو بووه‌وه، سه‌ره‌تا وه‌ک به‌رهه‌مێکی دزێو و شه‌رمهێن وه‌رگیرا، به تێپه‌ڕبوونی کات و به هۆی ڕاڤه و لێکدانه‌وه، بهرە بەرە ناسرا و قووڵاییی فه‌لسه‌فی و سۆزدارانهکەی زیاتر به‌دیارکه‌وت، سه‌نعه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه له‌سه‌ر بنه‌مای خوازه دانراوه، که به چه‌شنێک ئاماژه‌یه به هۆکارگه‌لی فه‌لسه‌فی له به‌رهه‌مه‌که‌یدا، وه‌کوو “قاقا، فرمێسک، حاڵه‌تی خه‌و و بێداری، شادی و ئه‌شق”.
ڕاوێژی گێڕه‌وه و هه‌ندێ له ساته فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌م رۆمانه، چییه‌تی “چیرۆکی چاو” ده‌گۆڕن و واقعێکی ناڕوون و لێڵ له حه‌قیقه‌تی مێژووی هاوچه‌رخ باس ده‌کا.
باتای فەیلەسوف بوو، ئه‌گه‌رچی خۆی ئه‌م عینوانه‌ی قه‌بووڵ نه‌بوو، به‌ڵام بۆ زۆر که‌س وه‌کوو ” سارتر” بانگه‌شه فه‌لسه‌فییه‌کانی “باتای” له‌گه‌ڵ عیرفانی ئاتایستیدا هاوسنوور بوو. به درێژایی شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م” باتای “له‌ژێر کاریگه‌ریی نیچه و لێکدانه‌وه‌کانی کۆژۆ له‌سەر هێگل پرۆژەی “بەرکۆڵی ئاتێۆلۆژیک”ی نووسی، ( ناوێکی هاوته‌ریب له گه‌ڵ کتێبی “بەرکۆڵی تیۆلۆژیک” له نووسینی توماس ئەکویناس) که به‌رهه‌مه‌کانی (ئه‌زموونی ناوخۆیی، تاوانبار، و سه‌باره‌ت به نیچه) له‌خۆ ده‌گرێت. باتای پاش شه‌ڕ کتێبی ” به‌شی نفره‌ت لێکراو”ی نووسی و هاوکات رۆژنامه‌ی زۆر کاریگه‌ری “کریتیک”ی دامه‌زراند.
باتای له کۆتاییه‌کانی ساڵی ١٩٢٠ و سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی ١٩٣٠دا “ماتریالیزمی بناغه”ی وه‌کوو هه‌وڵێک له هه‌مبه‌ر “ماتریالیزمی سه‌ره‌کی” گه‌شه پێدا. “باتای” به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه به‌وه‌ی که چه‌مکێک وه‌کوو ماده‌یه‌کی ئه‌کتیڤی بنه‌ما بوونی هه‌یه که دژایه‌تی نێوان چینی سه‌روو و خوارووی ئاڵۆز ده‌کا و ته‌واوی بنه‌ماکان ناپایه‌دار ده‌کا، ئه‌م چه‌مکه به شێوازێک له مۆنیزمی نوترال(monism neutral)ی سپینۆزا ده‌چێت، که ماده‌یه‌کی تێدایه ماده‌گه‌لی دووانه‌یی زه‌ین و ماده که “دیکارت ” باسی ده‌کا ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌شه‌وه پێناسه‌یه‌کی وردی نییه و به جێی ئاوه‌زمه‌ندێتی له بواری ئه‌زمووندا ده‌مێنێته‌وه. ماتریالیزمی بنه‌ما کاریگه‌رییه‌کی ئێجگار زۆری له‌سه‌ر چه‌مکی پێکهاته‌شکێنی “دێریدا ” هه‌بوو، هه‌م “باتای” و هه‌میش “دێریدا” به که‌ڵک وه‌رگرتن له “ده‌سته‌واژه‌ی سێیه‌می ناپایه‌دار” له هه‌وڵی تێکدان و ناپایهدارکردنی پارادۆکسه فه‌لسه‌فییه‌کاندا بوون.
تێگه‌یشتنی زۆر تایبه‌تی “باتای” له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ( گه‌رچی له وانه‌یه هه‌ندێک ئه‌مه به دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بزانن) له لایه‌ن ژاک دێریدا و جۆرجۆ ئاگامبێن، ژان لۆک نانسی و ئه‌وانی تر که‌وته به‌ر باس، تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی باتای له‌ژێر کاریگه‌ریی (کۆژۆ و ژان پۆل سارتر) به ته‌واوه‌تی له “هیچ شتێک”دا ریشه‌ی هه‌یه. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه بێ ئه‌وه‌ی بوونی پایه‌دار بێت، بۆ سارتر دواهه‌مین کاری هه‌ر که‌سێک کارێکی هیچ بینین به مانای ره‌تکردنه‌وه‌ی بوونه، (ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که سارتر به مه‌به‌ستی کایه‌کردن به چه‌مکی “هیچ شتێک” که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ، ئه‌م ده‌سته‌واژه له‌گه‌ڵ “نهیلیزم”دا زایه‌ڵه‌ی بڕگه‌یی هه‌یه.
باتای له چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا ئه‌م چه‌مکه به‌کار ده‌هێنێ که له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مانایەکی وەها، له ره‌تکردنه‌وه و نکوڵیکردندا به باشترین شێوه بەیان ده‌کرێ، ده‌سه‌ڵاتدارێتی جۆرێک ئازادیی زێده‌ڕه‌وانه‌یه، وه‌کوو خواردنه‌وه‌ی زۆر و کاره‌کانی تر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانج ئه‌نجامی چالاکییه ئاساییه‌کان تووشی ئاڵۆزی ده‌کات.
ئابووریی گشتی ئه‌و کتێبه‌یه له‌نێوان ساڵه‌کانی (١٩٤٦ تاکوو ١٩٤٩) له‌لایه‌ن ” باتای ” نووسراوه و له بڵاوگه‌ی “نیوه شه‌و” بڵاو بۆته‌وه، ئه‌م کتێبه له ساڵی ١٩٩١داوهرگێڕدرایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له‌ژێر ناوی “به‌شی نەفره‌تلێکراو” بڵاو کرایه‌وه. “به‌شی نەفره‌تلێکراو” تیۆرییه‌کی ئابووریی نوێ ده‌خاته ڕوو، که “باتای” وه‌کوو ئابووریی گشتی ناوی لێ ده‌بات، ئه‌م کتێبه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ئابووریی “سنووردار”دا که له زۆربه‌ی تیۆره ئابوورییه‌کاندا هه‌یه، جیاوازه.
باتای به شێتییه بێوێنه‌که‌ی خۆی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی ئێگزیستانسیالیزمی مودێڕن دانا
باتای ئه‌و رووناکبیرێکی مۆدێرنی فەڕانسایی بوو، کە وه‌سف ناکرێت، ناوبراو به شێتییه بێوێنه‌که‌ی خۆی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی ئێگزیستانسیالیزمی مودێڕن دانا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ “کۆژۆ، سارتر و موریس بلانشۆ” هه‌وڵیاندا له رێگای بۆچوونه‌کانیانه‌وه ئه‌م ئایدیا ئێگزیستانسیالیستهی که مرۆڤ له جیهاندا گۆشه‌گیر و ته‌نیایه تووشی کێشه بکه‌ن تاکوو له رێگای ئه‌م کێشه سازکردنه‌وه مرۆڤ بتوانێ مانای خۆی دروست بکاته‌وه. کاریگه‌ریی ئه‌م کۆمه‌ڵه بیرمه‌نده له‌سه‌ر کولتووری مودێڕن دژواره حاشای لێ بکرێ.
“باتای” له‌و بیرمه‌ندانه بوو به‌زه‌یی بە هیچ شتێکدا نه‌هاته‌وه و هاوکات له بواری هێڵی فیکرییه‌وه (سوریالیزم ، فاشیزم و ستالینیزم)ی وه‌لا نابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆیی فکری و به‌ده‌ر له هه‌ر بزووتن و ڕێگا و پرۆگرامێک و وه‌ستاندن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان و هاوکات هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا له پێناو دروست کردنی ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای فکری دانراوه، ده‌توانێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک (ئه‌گه‌رچی با له درێژخایه‌ندا بێ) ڕه‌وت ساز بکا، ئێستا با ئه‌و بیر و تێڕوانینه تێکه‌ڵ به شێتی بێ، وه‌کوو “باتای” یان تێکه‌ڵ به سه‌رپێچی و یاخیگه‌ریی له چه‌شنی “مارکی دو ساد” بێت، جیاوازی نییه.
سەرچاوە:
ادبیات و شر؛ ژرژ باتی، مترجم؛ فرزام کریمی، نشر جغد، چاپ اول ١٤٠٠