کارزان عەلی
کارزان عەلی

بەردینە؛ گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌ حه‌یران

14ی ئایار، 2022

هەرجارەی بە شێوەیەکی جیاواز بەر بەرهەمێکی سه‌یدقادر هیدایەتی دەکەوین. بەتایبەتی لەڕووی بنەماکانی گێڕانەوە، کارەکتەر، زمان. بەردینە دوایەمین بەرهەمی ئەم نووسەرەیە و لەم ساڵدا لە چاپەمەنیی خانی بڵاو کراوەتەوە. سەرەتای ڕۆمانەکە بەر کارەکتەرێک ده‌كه‌وین كه‌ ڕەبەن و بێ ماڵ، پەناهەندە لە خاکی خۆیدا، کەسێک کە هەمەکارەیە، واتە هەندێک جار مەلا، بانگبێژ، حەکایەتخوان و کاری تریش، بەڵام…

دەیخوێنمەوە
blank

دینۆ بۆتزاتی؛ هێشتا کەس لە قەڵای کافکادا ماوە؟

15ی كانونی یه‌كه‌م، 2020

ئایا پێویستە بۆ ئەوەی قسە لە ئومێد بکەین، بگەڕێینەوە ناو نائومێدی. بۆ دۆزینەوەی هیوا، بە دوای بێهیواییدا بگەڕێین. یان دەبێت قسە لە جەنگ بکەین، بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار ببێت. فرانز کافکا، یەکێکە لەو نووسەرانەی کە زۆرینەی ڕەخنەگران، کارەکانی لە خانەی ڕەشبینی و نائومێدیدا پۆلێن دەکەن. لە خانەی نامۆبوونی مرۆڤ لە ژیان، پرسیاری سەرەکی ئازار، گەڕان…

دەیخوێنمەوە
blank

فۆزانی بێیادەوەری

4ی كانونی یه‌كه‌م، 2020

پێچ دەکەمەوە بە چەند کۆڵانێکدا، سەیری خانووەکان دەکەم، هیچیان لە خانووەکەی خۆمان ناچێت. دەڕۆمەوە بۆ سەرەتای شەقامەکە، وەک یارییەک، دووبارە دەست پێ دەکەمەوە. دوێنێ مۆبایلەکەم لە بیرچوو، کێشەکە ئەوەیە نازانم لە چایخانە جێم هێشتووە یان هەر لە ماڵەوە نەمهێناوە. بیردەکەمەوە و بیرم ناکەوێتەوە. بەرەو ماڵ دەگەڕێمەوە، موبایلەکەم زەنگ لێدەدا، وەڵام دەدەمەوە: ئەلۆ، بەڵێ، باشە حەتمەن.…

دەیخوێنمەوە
blank

ڕۆمانی ئەلف/یا، گێڕانەوە لە پێناو گێڕانەوەدا؟

1ی تشرینی دووه‌م، 2020

ڕۆمانی ئەلف/یا، نووسینی ڕەزا عەلی پوور، لە دووتوێی ١٨٠ لاپەڕەدا و ساڵی ٢٠٢٠ لە چاپەمەنیی مانگ چاپکراوە.  ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە باس لە دوو زەمەنی جیا دەکات، یوسف کە مامۆستایە و دواتر کاری قاچاخچێتی دەکات و ماوەیەک زیندانی دەکرێت. پاش بەربوونی لە زیندان، داوای لێ دەکرێت لە کۆمەڵێک دەستنووسی پەرتەوازە و پڕوکاو، لێرە و لەوێ، سەربوردی کەسێک…

دەیخوێنمەوە