ئایا خوێنه‌ری خۆشباوه‌ڕمان به‌جێهێشتووه و به خوێنه‌ری نموونه‌یی گه‌یشتووین؟
ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌توانێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكات، پێویسته لێی بێده‌نگ بێت. ڤیتگنشتاین تێ ناگه‌ن بیرێك چه‌ندی پێویسته، تا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. مارتن هایدیگه‌ر هه‌رگیز له‌و ڕۆماننووسانه تێ ناگه‌م، كه هه‌موو ساڵێك كتێب بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ئه‌و چێژه له ده‌ست ده‌ده‌ن، كه له شه‌ش، حه‌وت، هه‌شت ساڵی خۆئاماده‌كردن بۆ چیرۆكێك هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت… بۆ نووسینی (به‌ندۆڵی فۆكۆ)…
دەیخوێنمەوەئالوودەی جەماوەر
دوای ڕۆحم دەكەون، ئەی ڕاھیبە بەستەزمانەكان. بۆدلێر داڕزان دەكەنە نەریت و ئێجگار سەنگین پیشانی دەدەن/ گەلەك سادە چەمك خەرج دەکەن/ پەیامبەرانی نمایش، وەھا دەست پێ دەكەن/ لێرەن و ھەموو شت لە قووڵایی دەخەن/ گۆڕەپانی بیرنەكردنەوە، بونیاد دەنێن/ پیرۆزبایی لە یەكدی دەكەن/ «لێتان موبارەك بێت، زیکری كۆتایی»/ «پیرۆزە، مارەكردنی كۆمەڵانی خەڵك»/ «بە خێر بێن بۆ گۆڕستانی بیركردنەوە»/ ئەی خاوەن‌نەژادان/ ئەی ئالوودەبووانی تلیاكی جەماوەر/ ئەی تینووانی شەرابی ئاپۆڕە/ چ ئیرەیییەکتان لەوەیە، كە لە ئێوە نییە/ چ نەفرەتێكتان بۆ ئەوەیە، كە بە ڕیتمی ئێوە نایەتە سەر ستەیج/ چ کینەیەكتان لەوەیە، كە لەگەڵ ئێوەدا وێنە ناگرێت. ئەوە ڕوخسارە، یان شاشە/ ئەوە ڕۆحە، یان ماتریاڵ/ ئەوە نوێیە، یاخود دۆگما؟/ ئەوە تێپەڕاندنە، یان نواندن؟/ ئەمەیە مێژووی قەشەنگتان، ئەی خەباتگێڕانی سازش؟/ ئەم كەرنەڤاڵی پووچییە لەپای چی؟/ بۆ تەشەنەكردنی شادیتانە؟/ بۆ ھێورکردنەوەی دەمارگرژیتانە؟/ ئاھ.… چ ھێڵنجێكە بەرھەمتان؟/ چ پاشەكشەیەكە مێژووتان؟/ چ فریوێكە زوبانتان؟/ چەندە تەنگە ئاسۆتان؟/…
دەیخوێنمەوە