باوەڕ بێنین بە سەرەتای وەرزی سەرما
ئەوە منم ژنێكی تەنیا لە ئاستانەی وەرزێكی سارددا لە سەرەتای فامی خەڵتاوی زەوی و ناهومێدیی سادە و خەمباری ئاسمان و بێهێزیی ئەم دەستە بەردینانەمدا. زەمان تێپەڕ بوو زەمان تێپەڕ بوو، زەنگی كاتژمێر چوار جاران ژەنرا چوار جاران ژەنرا ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی بەفرانبارە من شارەزای ڕازی وەرزانم من لە چرپەی چركە دەزانم ڕزگاریدەر لە گۆڕدا نوستووە…
دەیخوێنمەوە