هاڕوکی مۆڕاکامی
هاڕوکی مۆڕاکامی

دانپێدانانەکانی مەیموونێکی شیناگاوا

16ی نیسان، 2023

پێنج ساڵێک پێش ئێستا، لە میوانخانەیەکی بچووکی ژاپۆنی لە شارچۆکەیەکی کانیاوە گەرمەکان* لە پارێزگای گونما، چاوم بەو مەیموونە بەساڵداچووە کەوت. میوانخانەکە لادێیی، یان گەر وردتر بڵێم، کەلاوەیەک بوو، بە زەحمەت لە جێی خۆی مابووەوە، کە بە ڕێکەوت وا هەڵکەوت شەوێکی لێ بەسەر بەرم. ئەوکات خەریکی گەشتکردن بووم، بۆ هەر کوێیەک دڵم بیخواستایە. کاتژمێر ٧ـی ئێوارە لایدابوو…

دەیخوێنمەوە
blank

مەیموونی شینگاوا

28ی شوبات، 2023

بەم دوایییانە بە زۆر ناوی خۆی بیر دەهاتەوە. بە زۆری کاتێک کەسێک لە ناکاو لە ناوەکەی دەپرسی، ئەوەی بەسەردا دەهات. بۆ نموونە کاتێک بۆ کورتکردنەوەی قۆڵی کراسەکەی دەچووە دوکانێک و بەرگدرووەکە[1] دەیپرسی: خاتوون ناوتان چییە؟ یەکسەر تووشی لەبیرچوونەوە دەبووەوە. تەنیا ڕێگەی بیرهاتنەوەی ناوی ئەوە بوو بڕوانامەی لێخوڕینەکەی بێنێتە دەرەوە و لەسەر ئەودا ناوەکەی خۆی بخوێنیتەوە.…

دەیخوێنمەوە
blank

پیاوی سەهۆڵین

15ی كانونی دووه‌م، 2023

یەکەمجار لە هۆتێلی پەناگەی خلیسکانێ بینیم، سەختە وێنای بینینی پیاوێکی سەهۆڵین بکرێت لە جێگەیەکی تر. لە هۆڵی هۆتێلەکە بوو، لە کاتێکدا جمەی دەهات لە ئاپۆڕای کۆمەڵە گەنجێک، ئەو لە گۆشەیەکی دوور لە ئاگردانەکە دانیشتبوو، بە قووڵی نغرۆی خوێندنەوە بووبوو. نزیکەی نیوەڕۆ بوو، بەڵام وا دیار بوو تیشکی پاک و ساردی بەیانیان تەنیا لەسەر ڕووی ئەو…

دەیخوێنمەوە