عەتا جەماڵی
عەتا جەماڵی

شیعری چاوەکانت

4ی ئه‌یلول، 2020

دەق و دەنگ: عەتا جەماڵی مووزیک: گفتوگۆی سێ تار و پیانۆ: جەلال نەقش نیلچی

دەیخوێنمەوە

سیاسەت

29ی ئاب، 2020

لە شاردا سیاسەت هێڵی زەردی ناوەڕاستی جادەکانە کاولی! تۆ لەوبەرەوە من لەمبەرەوە کە هەردووکمان دەبێ دادوورێین بەدەم هەودای هێڵێکەوە کە ئێمە تەنانەت زیپکەبەردی سەر کۆنە ئاسفاڵتەکەیشی نین لە شاردا شاعیر دەخزێتە قاوەخانەوە و تۆش دەبیتە پرتەقاڵی سەر مێزی دانوستانەکان لە نهۆمی بێ پەنجەرەی قەڵاغێکدا کە ئەسپی باڵدار ناتگاتێ… سیاسەت لە شاردا گوشینە مژینە هی خوێنی…

دەیخوێنمەوە