چەمکی ژن و ژان و ژیان
ڕۆمانی کوردی لە گەشەکردن بەردەوامە، نووسەران هەوڵی ئەزموونی نوێ دەدەن. من، کە خوێنەرێکی بەردەوامی ڕۆمان و چیرۆک و شانۆی کوردیم، هەست بەو جووڵە و گۆڕانکارییانە دەکەم. ڕۆمانی (ناوی خۆیان بیر نەماوە) دوا ڕۆمانی کوردییە لەم ماوەیه‌دا، كه خوێندمەوە. بە بۆچوونی من ئەم هەوڵە، کارێکی تەواو نوخبەوییە. واتا کەسێک ڕانەهاتبێ یان ئەزموونی لەگەڵ ئەم جۆرە لە…
دەیخوێنمەوەهاوڕێ به‌دبه‌خته‌كه‌ی باوكم
به‌م سپێده سارده چاو هه‌ڵدێنم و به‌ر ده‌كه‌م به‌ملادا. ئه‌وی لێ نییه. خه‌مگین چاو له جانتاكانی گه‌شته‌كه‌مان ده‌بڕم و ڕاده‌بم. په‌نجه‌ره‌كه واڵا ده‌كه‌م و له باخچه‌كه دهنواڕم. ئه‌و ده‌بینم له‌ژێر بارانه‌كه به‌دیار جلكه ههڵواسراوهكانمهوه ڕاوه‌ستاوه. وه‌ك هه‌ر ڕۆژێك ده‌ست بۆ ستیان و دهرپێكورتهكهم ده‌بات. خێرا به‌ره‌و لای ده‌چم و زوو جلكه ته‌ڕه‌كان له تهنافهكه ده‌كه‌مه‌وه.…
دەیخوێنمەوەپرتهقاڵی وه‌ریو
به‌م نیوه‌شه‌وه باراناوییه بۆ بانگێڕان هاتوومه‌ته سه‌ربان. جلەکانم تەواو ته‌ڕ بوون و ده‌سته‌کانیشم ته‌زیون. خه‌یاڵیشم هه‌ر لای هاوژینه به‌دبه‌خت و نه‌خۆشه‌که‌مه: «ده‌بێت په‌له بکه‌م. زوو بانه‌که بپه‌ستمه‌وه و به ته‌نگیه‌وه بچم؛ ئه‌و نابێت به ته‌نیا بێت.» بله‌ز بۆ خواره‌وه پێ هه‌ڵدێنم و له‌گه‌ڵ ده‌ستمدا چه‌ند کۆتەره‌دارێک ده‌به‌مه ژووره‌وه. به‌ره‌و سۆپا داره‌که ده‌چم، که که‌فته‌کار له…
دەیخوێنمەوەدۆنایدۆن
(بە ماریا و ماریاکان پێشکەش) له هه‌موو لایه‌كه‌وه تاریكییه‌كی ئه‌نگوسته‌چاو باڵی به‌سه‌ر ژووره سارده‌كه‌دا كێشاوه. له‌نێو پێخه‌فه‌كه له‌سه‌ر گازهرای پشت ڕاكشاوه و لێفه بۆره ئهستوورهكهیشی تا ژێر چه‌ناگه‌ی هێناوه، ده‌ستێكی له‌ژێر سه‌ریه‌وه و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌یشی تا سینه‌ی بردووه. هه‌ناسه‌سوار و دڵیشی خێرا لێ ده‌دات. ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌كه ده‌له‌رزێنێت، به گڤه سامناكه‌كه‌ی گوێچكه‌كانی پڕ کردوون،…
دەیخوێنمەوەوەهم
دره‌نگانی شه‌و بوو، دالیا لای ژوورسه‌ری مێرده‌كه‌یه‌وه دانیشتبوو و كوڕه تاقانهكهشی، كه هه‌ر هه‌شت ساڵانێك ده‌بوو له‌سه‌ر كۆشی خه‌وی لێ كه‌وتبوو. بێده‌نگ و په‌رێشان ده‌ستی به نێو قژه كورت و نهرمهكهیدا ده‌هێنا، سه‌ری شۆڕ ده‌كرده‌وه و ته‌وێڵی ماچ ده‌كرد. جارجاره‌ش پشته‌ده‌ستی به ڕووخساره بێگه‌رد و نهرمهكهیدا ده‌خشاند. كوڕه‌كه‌ی لەژێر په‌تووه ئهستوورهكهدا خۆی گرمۆڵه كردبوو و…
دەیخوێنمەوەمیهرهبان
ئێواره‌یه‌كی هاوین برینێکی قووڵی لە دەروونمدا دروست کرد، وای لێ کردم بۆ هەمیشە لە گەمەی خۆشاردنەوە و شاردنەوەی ڕوخسارم بترسم، ترس لە تەنیاکەوتن و قەومانی کارەساتێك. ئێوارەیەك، کە تەمەنم هەشت ساڵانێك ده‌بوو و نه‌ده‌بوو، لەگەڵ هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانم له‌لای دارتووه به‌رزه‌كه‌ی گەڕەکەکەمان چاوشارکێمان دەکرد. دارتووەکە لەبه‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی سالارە باریكه‌ڵه‌ی هاوڕێماندا ڕووابوو، كه ماڵیان به ته‌نیشت…
دەیخوێنمەوە