دۆنایدۆن
(بە ماریا و ماریاکان پێشکەش) له هه‌موو لایه‌كه‌وه تاریكییه‌كی ئه‌نگوسته‌چاو باڵی به‌سه‌ر ژووره سارده‌كه‌دا كێشاوه. له‌نێو پێخه‌فه‌كه له‌سه‌ر گازه‌را‌ی پشت ڕاكشاوه و لێفه بۆره ئه‌ستووره‌كه‌یشی تا ژێر چه‌ناگه‌ی هێناوه، ده‌ستێكی له‌ژێر سه‌ریه‌وه و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌یشی تا سینه‌ی بردووه. هه‌ناسه‌سوار و دڵیشی خێرا لێ ده‌دات. ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌كه ده‌له‌رزێنێت، به گڤه سامناكه‌كه‌ی گوێچكه‌كانی پڕ کردوون،…
دەیخوێنمەوەوەهم
دره‌نگانی شه‌و بوو، دالیا لای ژوورسه‌ری مێرده‌كه‌یه‌وه دانیشتبوو و كوڕه تاقانه‌كه‌شی، كه هه‌ر هه‌شت ساڵانێك ده‌بوو له‌سه‌ر كۆشی خه‌وی لێ كه‌وتبوو. بێده‌نگ و په‌رێشان ده‌ستی به نێو قژه كورت و نه‌رمه‌كه‌یدا ده‌هێنا، سه‌ری شۆڕ ده‌كرده‌وه و ته‌وێڵی ماچ ده‌كرد. جارجاره‌ش پشته‌ده‌ستی به ڕووخساره بێگه‌رد و نه‌رمه‌كه‌یدا ده‌خشاند. كوڕه‌كه‌ی لەژێر په‌تووه ئه‌ستووره‌كه‌دا خۆی گرمۆڵه كردبوو و…
دەیخوێنمەوەمیهرهبان
ئێواره‌یه‌كی هاوین برینێکی قووڵی لە دەروونمدا دروست کرد، وای لێ کردم بۆ هەمیشە لە گەمەی خۆشاردنەوە و شاردنەوەی ڕوخسارم بترسم، ترس لە تەنیاکەوتن و قەومانی کارەساتێك. ئێوارەیەك، کە تەمەنم هەشت ساڵانێك ده‌بوو و نه‌ده‌بوو، لەگەڵ هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانم له‌لای دارتووه به‌رزه‌كه‌ی گەڕەکەکەمان چاوشارکێمان دەکرد. دارتووەکە لەبه‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی سالارە باریكه‌ڵه‌ی هاوڕێماندا ڕووابوو، كه ماڵیان به ته‌نیشت…
دەیخوێنمەوە