زیندانی بەرد
بە دکتۆر موئەیەد پێشکەشە چۆن ئەم داهۆڵانە پاسەوانی گەنمەجاڕەکانمانن؟ ئەو ئێوارەیەی باوکم بە نەرمییەکەوە ئەو قسەیەی بە گوێمدا چرپاند با یاریی بە کراسی داهۆڵەکان دەکرد و گوڵەگەنمەکانی بە سەما خستبوو، خۆر کەوتبووە خوارەوەی گردەکەوە و ڕووناکییەکی پرتەقاڵی لە ئاسۆوە تێکەڵی هەورە قاوەیییەکان ببوو. خۆم لە پەنا شەڕواڵەکەی باوکم شاردەوە و بە تیلەچاو سەرنجم لە گەورەترین…
دەیخوێنمەوەپاسەوانی ستوون
لەنێو ملیۆنان نا، ملیاران نا، بلیۆنان نا، زیاتر… زیاتر… زیاتر… تا ژمارەیەکی بێکۆتا سفری زیاد، لە ئەگەری نەبوون هاتمە بوون. لە هەر جووتبوونێکدا ملیۆنان زیندەوەرۆچکەی نێو تۆواو دەکەونە پێشبڕکێ، تاكوو لە کۆتاییدا چەند دانەیەکیان دەگەنە مەنزڵ، تەنیا دانەیەکیش دەتوانێت پەردەی هێلکە کون بکات و خۆی بە ژوورێدا بکات. با گریمانەکان جارانییەک بکەین، لەنێو ئەو ملیۆنەی…
دەیخوێنمەوە