ژیل دۆلووز
ژیل دۆلووز

ژیل دۆلووز فه‌یله‌سووفێكی هاوچه‌رخی فره‌نسییه‌ كه‌ له‌ هه‌ژده‌ی جه‌نیوه‌ری ساڵی ۱۹۲٥ له‌ پاریس له‌دایك بوو و چواری نۆڤه‌مبه‌ری ۱۹۹٥ به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فسیی بڕستی و تاقه‌تی لێ بڕیبوو خۆی ده‌كوژێت. فه‌لسه‌فه‌ی دۆلووز یه‌كێكه‌ له‌ ئاڵۆزترین فه‌لسه‌فه‌كانی هاوچه‌رخ ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ زۆر بواری فراواندا ئیشی كردووه‌ كه‌ ئه‌م ئیشانه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی مێژووی فه‌لسه‌فه. له‌هه‌مانكاتدا زمانی نووسینه‌كانی زۆر ئاڵۆزه‌‌، ئه‌م ئاڵۆزییه‌ نه‌ك بۆ خوێنه‌رێكی ئاسایی به‌ڵكوو بۆ دۆلووزناسه‌كانیش به‌هامنشێوه‌یه،‌ به‌ جۆرێك كه‌ هه‌موویان هه‌ر له‌ ڕسته‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كانیاندا خێرا ئاماژه‌ به‌ ئاڵۆزی فه‌لسه‌فه‌ و زمانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. ئیشه‌كانی یه‌كه‌می‌ پێك دێت له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ فه‌لسه‌فه‌ی "هیۆم، نیچه‌، كانت، بێرگسۆن، سپینۆزا و فۆكۆ و لایب نیتز)، كه‌ ئه‌م ئیشانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ نییه‌ له‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ به‌ڵكوو به‌ بۆچوونی خۆی ئه‌مانه‌ ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ن كه‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ ناتوانێت پۆلێنیان بكات و مه‌به‌ستی خۆیشی به‌ تایبه‌ت شیكاری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان نییه‌ به‌ شێوه‌ باوه‌كه‌ی، به‌ڵكوو مه‌به‌ستییه‌تی له‌ ڕێگای ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌و شته‌ بڵێت كه‌ خۆیان نه‌یانتوانیوه‌ بیڵێن، ئنجا فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌خاته‌ خزمه‌تی ئایدیاكانی خۆی و له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌وان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ مێژوو فه‌لسه‌فه‌ و خوێندنه‌وه‌ باوه‌كان بۆیان داده‌بڕێت. جگه‌ له‌مانه‌ش قۆناغی دووه‌می ئیشه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ ئیشی پێكه‌وه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌روونشیكاری فره‌نسی فێلیكس گواتاری كه‌ پێكدێن له‌ كتێبه‌كانی "كافكا به‌ره‌و ئه‌ده‌بیاتی كه‌مینه‌" "ئه‌نتی ئۆدیپ " و "هه‌زار ڕووته‌خت" و دوا به‌رهه‌میان كتێبی فه‌لسه‌فه‌ چییه‌؟ كه‌ له‌ ساڵی ۱۹۹۱دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌سه‌ر سینه‌ماش كتێبێكی دوو به‌رگی نووسیوە. ئیشه‌كانی دۆلووز له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی زۆر فراوانی له‌ خۆگرتووه‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی كردووه‌ته‌وه‌ زۆری كایه‌ی تر له‌وانه‌ سینه‌ما و هونه‌ر و بیناسازیی و ده‌روونشیكاری و زمانه‌وانی و هتد كه‌ هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ژان فرانسوا لیۆتاری هاوڕێی نازناوی "كتێبخانه‌ی بابل"ـی پێ ‌به‌خشیبوو‌.

‎پەیوەندی نێوان ژیل دۆلووز و فێلیكس گواتاری

22ی كانونی یه‌كه‌م، 2020

یەكەم ‎٢٤ -٦- ١٩٨٤ ‎ئازیز كونیچی ئونۆ ‎ئێوە داوام لێدەكەن كە چۆن فێلیكس گواتاری و من یەكترمان بێنی و چاومان بە یەك كەوت، چۆن پێكەوە كارمان كرد. من دەتوانم تەنیا ڕا و سەرنجی خۆمتان بدەمێ، ڕەنگە ڕای فێلیكس جیاواز بێت. بەلام ئەوەی كە لێی دڵنیام: فۆرمیول و شكڵ و چیرۆكێكی گشتی نەبوو بۆ پێكەوە كاركردنمان.…

دەیخوێنمەوە
blank

دیمانه‌ چییه‌ و به‌ كه‌ڵكی چی دێت؟

26ی ئاب، 2020

له‌ فره‌نسییه‌وه‌: فازڵ مه‌حموود به‌شی یه‌كه‌مده‌ربڕینی بیر و بۆچوونی خۆت له‌ چاوپێكه‌وتنێك، گفتوگۆیه‌ك یان دیمانه‌یه‌ك زۆر ئه‌سته‌مه‌. زۆرجار كاتێك پرسیارێكم لێ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاره‌كه‌ كاریگه‌ریم تێ ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كیی ئاشكرا هه‌ستم به‌وه‌كردووه‌ هیچم بۆ وتن نه‌بووه‌‌. پرسیاره‌كان وه‌ك هه‌موو شتێكی تر دروست ده‌كرێن. ‌گه‌ر ده‌رفه‌تتان بۆ نه‌هێڵنه‌وه‌ خۆتان پرسیاره‌كانی خۆتان له‌ ڕێگای ئه‌و…

دەیخوێنمەوە