یاریزانی زار
من کێم تا ئەوەتان پێ بڵێم کە پێتان دەڵێم؟ من بەردێک نەبووم ئاو زاخاوی دابێت و ببێت بە ڕوویەک قامیشێک نەبووم “با” کوونی کردبێت و ببێت نەی… من یاریزانی زارم، دەم دەبەمەوە و، دەم دەدۆڕێم من وەکوو ئێوەم یاخود شتێکیش کەمتر… لە پەنای بیر و سێ درەختە تەنیاکەی وەک ڕەبەن لەدایک بووم بەبێ داوەت و،…
دەیخوێنمەوەلەیاد دەکرێیت، وەک ئەوەی هەرگیز نەبووە
لەیاد دەکرێیی، وەک ئەوەی هەرگیز نەبووە، لەیاد دەکرێیی، وەک لەناوچوونی باڵندەیەک، وەک کڵێسەیەکی چؤڵ و هۆڵ لەیاد دەکرێیی وەک ئەوینێکی ڕاگوزەر، وەک گوڵێک لە شەودا… لەیاد دەکرێیت **** من لەو ڕێیەم… کە هەنگاوەکانی کەسێک لەوێ، لە پێش هەنگاوەکانمەوەن کەسێک کە خەونەکانی درێژ دەکاتەوە تا سەر خەونەکانم، لەوێ کەسێک بە سرووشتی خۆی قسە بڵاو دەکاتەوە، تاکو بچێتە ناو چیرۆکەکە یان بۆ ئەوانەی ڕۆشن بکاتەوە کە…
دەیخوێنمەوەماڵێک لە شیعر، ماڵەکەی باشووری
بە یادی ئەمەل دەنقل* لەگەڵ ئەو لە ژێر پەنجەرەیەک ڕاوەستابووم،لە خاڵی تاریکی سەر کەناری ئەبەدییەت ورد دەبوومەوە، پێمگوت:هاوڕێم بێگومان گۆڕایت و… تێکشکایتئەوەتا پایسکیلی مردن دەناڵێنێت،بەڵام توانای بزواندنی هاوارە ڕفێنەرەکەی تۆی نییە * * * *پێیگوتم: لە نزیک ژیانی خۆمەوە ژیام،وەک ئەوەی کە هەبووشتێک نایسەلمێنێ کە من زیندووم و،شتێکیش نایسەلمێنێ کە مردوومدەستم لەو کارە وەرنەدا، کە باڵندە پێیکردم…
دەیخوێنمەوەئەو هێمنە، هەروەها منیش
ئەو هێمنە، هەروەها منیشئەو چای تێکەڵ بە لیمۆ دەخواتەوە،منیش قاوەئەوە جیاوازی نێوانمانەئەو وەک من کراسێکی خەتخەتی فراوانی پۆشیووەمنیش وەک ئەو ڕۆژنامەی ئێواران دەخوێنمەوەئەو چاوی لە من نییە، کاتێ بە دزییەوە لێی دەڕوانم،منیش ئەو نابینم وەختێ بە دزییەوە تەماشام دەکات،ئەو هێمنە، هەروەها منیش.شتێک لە گارسۆنەکە دەپرسێت،شتێک لە گارسۆنەکە دەپرسمپشیلەیەکی ڕەش بە نێوانماندا تێدەپەڕێتدەست بە تووکە تاریکەکەیدا…
دەیخوێنمەوە